بۆ يه‌كه‌مين جار تاوانێكی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوهيس ئاشكرا ده‌كرێت
Thursday, 01/03/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٢ ههولێرزياتر له چه‌ندين جار ئه‌و ده‌نگۆيانه بڵاوكرانه‌وه، كه دكتۆر ڕۆژ نوری شاوهيس (ئازاد فوئاد عارف) هاوسه‌ری پێشووی ساحيبهی ژه‌هر خوارد كردووه، به‌ڵام هي جارێكيان به‌م شێوه‌يه ئه‌و تاوانه ئاشكرا نه‌كراوه.
چه‌ند شه‌وێك لهمهوپيش سه‌رچاوه‌يه‌ك له نووسينگه‌ی فه‌ريق شيروانهوه، به‌ناوی دياری به‌كری حاجی فه‌ره‌جه‌وه ئه‌وه‌ی راگه‌ياندووه، كه زياتر له ٢٠ پاسه‌وان و ئه‌فسه‌ریی پله‌دار له نووسينگه‌ی ياريدهدهرهكهی مه‌سعود بارزانی بۆته گفتۆگۆيان و ديار ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه دكتۆر ڕۆژ به هۆی پهيوهندیيهكانی به ساحيبهوه و ئاشكرابوونی له‌لايەن گشت خهڵكیيهوه تا ئه‌وه‌ی ئازادیی هاوسه‌ری هه‌ستی پێكردبوو، دكتۆر ڕۆژ ناچار بووه بۆ ئه‌وه‌ی ساحيبه بكاته هاوسه‌ری بڕياری دا ژه‌هر خواردی ئازاد بكات و ئه‌وه‌بوو شه‌وێك له ماڵی دكتۆر رۆژ بانگيشتنی ئازاد و چه‌ند كه‌سێكيان كردووه و له كاتی خواردنه‌وه ژه‌هر كراوه‌ته ويسكيهكهی ئازاده و دوای ٤٥ رۆژ ئازار و ناڵه‌ی گه‌ده و ريخۆڵهكانی ئازادیی گهيانده حاڵه‌تی مردن و ناچار بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گهيانديانه ئه‌وروپا و له‌وي پاش ماوهيەك گيانی له ده‌ستداوه ودكتۆر رۆژيش دوای ٣٠ رۆژ به ته‌واویی ته‌داروكاتی هاوسه‌رگيری له‌گه‌ڵ ساحيبه گريداوه.
ديار ئه‌وه‌شی راگه‌ياندووه كاتێک دكتۆ رۆژ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بووه له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانیيهوه له ڕێگه‌ی سيداد بارزانی چه‌ندين جار ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه نابێت ساحيبه بكاته هاوسه‌ری به‌لام دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه شائيعه بوو هه‌موو دونيا زانی و دكتۆر رۆژ داوای له حهمايلی دايكی مه‌سعود بارزانی كردووه تا به مه‌سعود بڵي ماوه‌ی بدات ئه‌و كيشهيه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌بوو مهسعوديش رازی بوو، كه ساحيبه بكاته هاوسه‌ری ڕۆژ.
هه‌ر له نێو كۆبونوهكه باسی فازيل ميرانيش كراوه كه چۆن بۆ ژنی دووه‌می برای هاوسه‌ری ژنی دووه‌می به يه‌ك گوله گوشتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست