کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م هه‌واڵه‌ وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رچاوه‌: فه‌رنسا وشیاری به‌ پارتیی و به‌ بارزانی دا

Monday, 04/04/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ پێش دوو رۆژ قونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌ولێر وشیاری دا به‌ پارتیی و به‌ ده‌می پێێڕاگه‌یاندن، که‌وا حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانه‌ به‌ هه‌ڵسوکه‌وتی پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسوکه‌وتیی دیکتاتۆرانه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی که‌ ده‌حه‌ق به‌ خه‌ڵکی شاری هه‌ولیر و سه‌رجه‌می خه‌ڵکی کوردستان ده‌یکه‌ین، پێی راگه‌یاندن که‌ چیدی فه‌ڕه‌نسا مه‌به‌ رازی نابێت و داوای کرد که‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران به‌کار نه‌هێنن، و رێگا له‌ خه‌ڵکی نه‌گرن که‌ بچوکترین بنه‌ماکانی ده‌ربڕینی ئازادیی خۆپیشاندانه‌ لێیان بگرێت، سه‌رچاوه‌که‌ وتی ره‌نگه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش بێت که‌وا ئه‌مڕۆ که‌مێک توندو تیژییان راگرت، ده‌نا به‌ پاراستن و چه‌کداره‌کانی به‌ته‌مابوون کوشتار و خوێنێکی زۆر بڕێژن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە