هه‌ڵبژاردنه‌کانی باشووری کوردستان و سه‌رنجه‌کان-به‌شی سێ‌یه‌م
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
له به‌شی دووه‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا باسی لیستی هیوام کرد که به‌هۆی غه‌در و خیانه‌تی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی سێیه‌می په‌ڕله‌مانیدا بێ به‌ش کرا ، که به باوه‌ڕی من ئه‌م بێ به‌شکردنه‌ی لیستی هیوا له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی بۆ لیستی هیوا مسۆگه‌ر کرد ، چونکه ئه‌م بێ به‌شکردنه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که لیستی هیوا ته‌نها لیستێک بوو که باوه‌ڕی به دیموکراتی و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌بوو و کاریگه‌ری و قورساییشی له باشووری کوردستاندا هه‌بوو ، ئه‌نجامی ئه‌م قورسایی و کاریگه‌رییه‌شی بوو که به هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی قبووڵ نه‌ده‌کرا . له‌م به‌شه‌شدا باسی دوو لیستی دیکه‌ی به‌شداربوو ده‌که‌م له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا که بریتین له لیستی کوردستانی و لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری .
2- لیستی کوردستانی(لیستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی) :-
ئه‌م لیسته نازناوی لیستی که‌ره‌که‌ی به‌سه‌ردا دابڕاوه و بریتییه له لیستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی . ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی دوور له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا ئه‌م لیسته نه‌ک هه‌ر ناتوانێت ئه‌و ده‌نگه به‌ده‌ست بهێنێت که ده‌سه‌ڵاتداران بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن به‌ڵکو له ئاستی یه‌که‌میشدا نایه‌ت له ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کاندا به‌ڵام به‌هۆی ناهوشیاری کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه‌وه ئه‌وا هیچ کاتێک ئه‌و به‌خته یاوه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان نابێت که هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد ئه‌نجام بدرێت . له‌به‌رئه‌وه پێده‌چێت ئه‌م لیسته یه‌که‌مین لیست یاخود دووه‌مین لیست بێت له به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌کاندا ، به‌هۆی ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه :-
ا- بوونی میلیشیایه‌کی چه‌کداری زۆر به ده‌وری ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه ، که زۆرینه‌یه‌کی هێجگار زۆری ئه‌م میلیشیایانه له ئه‌و کوردانه پێکهاتووه که له ڕابردوودا چه‌کدار و به‌کرێگیراوی به‌عس بوون و ناوی جاشیان به‌سه‌ردا دابڕابوو . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌ردوو بنه‌ماڵه خاوه‌نی ده‌یان ده‌زگای دڕنده و دژه‌مرۆڤن وه‌ک ده‌زگای پاراستن و ده‌زگای زانیاری و هێزی زێره‌ڤانی و هێزی دژه‌تیرۆر و ...هتد .
ئه‌م میلیشیا چه‌کداریانه‌ش له ڕابردوودا هێنده‌یان تاوان ئه‌نجام داوه دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان که هیچ ڕووناکییه‌ک به‌دی نه‌که‌ن له تێکشکاندنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا ، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه له ترسی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌ی هه‌موو ملکه‌چی و فه‌رمانێکی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ن چونکه له ڕاستیدا هه‌م ئامانجه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه هه‌مان ئامانجی ئه‌م میلیشیایانه‌یه و هه‌م هه‌ردوو بنه‌ماڵه نوێنه‌ر و پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م میلیشیایانه‌ن .
ب پشتیوانیکردنی له ڕاده‌به‌ده‌ری داگیرکه‌ران له هه‌ردوو بنه‌ماڵه . له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه هه‌موو ئامانجه‌کانی داگیرکه‌ران به ئه‌نجام گه‌یشتووه به زیاده‌وه ، ئه‌وه‌ی هۆکاری به کۆیله هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌شمانه بریتییه له هه‌ردوو بنه‌ماڵه ، بۆ زیاتر هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌شمان به داگیرکراوی و کۆیله‌یه‌تی ئه‌وا هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌وه به سه‌دان ده‌زگای ته‌جه‌سوسی داگیرکه‌ران و جیهان هێنراونه‌ته باشووری کوردستان و هه‌موو کارئاسانییه‌کیشیان بۆ ده‌کرێت و ده‌شپارێزرێن ، ئه‌م ده‌زگا سیخوڕیانه‌ش ڕۆڵێکی کارا ده‌گێڕن بۆ هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا .
پ- ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داهاتی میلله‌ت له‌لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه ، له ڕێگه‌ی ئه‌و داهاته زۆره‌شه‌وه هه‌ردوو بنه‌ماڵه توانیویانه لاوازی ئه‌و که‌سانه بقۆزنه‌وه که هه‌موو شتێک قبووڵ ده‌که‌ن له پێناوی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و گیرفان پڕکردندا .
ج- ناهوشیاری کۆمه‌ڵگای کورده‌واری . به‌هۆی ناهوشیاری کۆمه‌ڵگای کورده‌واریشه‌وه هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌توانن به‌شێک له کۆمه‌ڵگا فریو بده‌ن له ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستیاندایه .
چ- ئه‌زموونی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌ردوو بنه‌ماڵه له دزی و فرت و فێڵدا . له ڕێگه‌ی ئه‌و فرت و فێڵه‌شه‌وه ده‌توانن ساخته‌کاری له زۆر ناوچه‌دا ئه‌نجام بده‌ن .
د- دژبه‌رایه‌تی به‌شێک له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا . به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رپه‌رشتیاری ته‌واوی ئه‌و شه‌ڕه ناوخۆییانه‌ی کردووه که زۆرترین کوردی تێدا کوژراوه و هیچ ڕه‌حمێکیش به به‌دیلگیراوه‌کان نه‌کراوه و زۆر کرده‌وه‌ی نابه‌جێی دیکه‌ش که له نه‌وشیروان مسته‌فادا هه‌یه ، به‌شێک له‌م دژبه‌رانه بۆ دژایه‌تی کردنی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌نه لیستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ..
3- لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری (لیستی چوار حیزبه‌که) .
ئه‌گه‌رچی ئه‌م لیسته مسۆگه‌ربوون بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو و ته‌نانه‌ت ده‌نگی دووه‌میش به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام هاوپه‌یمانیکردنی دوو حیزبی ئیسلامی له‌گه‌ڵ دوو حیزبی نیمچه چه‌پدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ده‌نگه نه‌هێنن که چاوه‌ڕوان ده‌کرا و له ئاستی سێیه‌مدا بمێننه‌وه له ڕێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌کاندا . چونکه جگه له‌وه‌ی که زۆربه‌ی لایه‌نگرانی حیزبی زه‌حمه‌تکێشان و حیزبی سۆسیالیستی دیموکرات به هۆی دوربوونیان له ئایدۆلۆژیای ئیسلامیه‌کانه‌وه ده‌نگه‌کانی خۆیان ناده‌نه لیستی چوار حیزبه‌که و پێده‌چێت ده‌نگه‌کانی خۆیان بده‌نه لیستی گۆڕان و لیستی حیزبی شیوعی و هاوپه‌یمانه‌کانی ، له هه‌مان کاتدا به‌شێکی زۆریش له ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کانی یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ به‌هۆی زه‌حمه‌تکێشان و حیزبه‌که‌ی کاکه حه‌مه‌وه ده‌نگی خۆیان ناده‌نه لیستی چوار حیزبه‌که و ده‌نگه‌کانی خۆیان ده‌ده‌نه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی . واته ئه‌م هاوپه‌یمانیکردنه‌ی ئه‌م چوار حیزبه نه‌ک هه‌ر سوود و قازانجی بۆ ئه‌م چوار حیزبه نابێت به‌ڵکو زیانێکی زۆریشیان لێده‌دات و ئه‌وه‌ی که سوودمه‌ند ده‌بێت له‌م هاوپه‌یمانییه بریتییه له لیستی گۆڕان و لیستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی .
لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری زیاتر خۆیان مه‌ڵاس داوه بۆ گرتنه ده‌ستی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵات و هه‌تا ده‌سه‌ڵاتیش نه‌گرنه ده‌ست ئه‌وا به هه‌موو مه‌رجه‌کانی یه‌کێتی و پارتی ڕازی ده‌بن و نه‌ک هار نابنه ئۆپۆزسیۆن به‌ڵکو هاوبه‌شیکه‌ریش ده‌بن له دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی گه‌نده‌ڵتر و نابوودتریش له‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا .
خۆ ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نه ئیسلامیه‌کان جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ئه‌وا ته‌نها له ڕووی گه‌نده‌ڵیه‌وه هه‌نگاوی ئه‌رێنیان ده‌بێت ده‌نا له ئاستی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه زۆر له دوای جه‌لالی و مه‌لایشه‌وه‌ن و ته‌نانه‌ت مێشکی نه‌ته‌وه‌که‌شمان ته‌عریب ده‌که‌ن به ئایدۆلۆژیایه‌ک که به کاریگه‌ری شمشێری ژه‌نگاوی عه‌ره‌بی خۆی سه‌پاندووه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هێشتاش له‌لای یه‌کگرتووی ئیسلامی که‌سانی وه‌کو ئه‌ردۆغان به جێنشینی عوسمانیه‌کان و خه‌لیفه‌ی یه‌که‌می ئومه‌ی ئیسلامی داده‌نێن و لادانیش له فه‌رمانه‌کانی خه‌لیفه ئه‌ردۆغان ده‌چێته خانه‌ی کافربوونه‌وه و ئه‌و کافربوونه‌ش به باڵای نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا دابڕاوه .
ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌کو سه‌ڵاحه‌دین به‌هادینی ئه‌مینداری یه‌کگرتووی ئیسلامی جگه له‌وه‌ی که فایلدارێکی سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕکراویش بووه که‌چی ئه‌م پیشه نه‌گریس و چه‌په‌ڵه‌ی بۆ فه‌رامۆش ناکرێت و ئیمڕۆ له‌دوای نه‌مانی به‌عس ئاڕاسته‌ی فایلداریه‌که‌ی گۆڕیووه به‌ره‌و تورکیا و زۆر به ڕاشکاوی ده‌ڵێت ئێمه (ئاکه‌په)ی باشووری کوردستانین ، هه‌روه‌ها زۆر داکۆکیش له دڕنده‌کانی ئاکه‌په ده‌کات و ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان به توندڕه‌و و له یاسا لاده‌ر پێناسه ده‌کات ، که ئه‌م نۆکه‌رایه‌تییه‌ی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادینیش هۆکارێک ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که به‌شێک له ئیسلامیه کوردپه‌روه‌ره‌کان ده‌نگی خۆیان نه‌ده‌نه لیستی چوار حیزبه‌که .
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر گوته‌کانی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادینی ئه‌مینداری یه‌کگرتووی ئیسلامی کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه:-
http://www.rojhelat.nu/index.php?id=7253
به‌شی چواره‌م په‌یوه‌سته به لیستی گۆڕانه‌وه
درێژه‌ی هه‌یه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست