هەموو قسەکان لە سەر دەستور، سینارۆیە بۆ مانەوەی مەسعود
Sunday, 02/06/2013, 12:00
ڕۆژی 04-05-2013 لە سایتی ولایەتی (مەسعود بارزانی) ڕایگەیاند کە دەبێت دەستور بخرێتە دەنگدانەوە . لە یادی (36) ساڵەی (گوڵان) لە هەولێر ئەوەی ڕاگەیاند کە دەستور ناگەڕیتەوە بۆ پەرلەمان و ئەبێت بخرێتە ڕاپرسیەوە .
هەر دوێنێ (01-06-2013) لە یادی یەکێتی (کۆسرەت ڕەسوڵ) لە هەمان جێگا لە بەردەمی جەماوەرێکی زۆردا ! ڕایگەیاند، کە دەستور ئەبێت بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان ، بەر لە چەند ڕۆژێکیش پێش یادکردنەوەی یەکێتی (نەوشیروان مستەفا) سەردانی هەولێری کرد !
لە چەند مانگی ڕابردوو وەفدیکی کۆمپانیای پارتی و یەکێتی بە سەرۆکایەتی (فازیل میرانی و مەلا بەختیار) سەردانی کۆمپانیای سەرەکی گۆرانیان کرد لە زەرگەتە . دوای کۆبونەوەیان لایەنەکان، هیچ لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیان نەدا تا بە ئاشکرا خەڵکی بزانن ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە چی بوو ؟!
لە ڕاگەیەندنەکان باس کرا، کە هۆکاری سەردانەکە ئەوە بووە ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دوو ساڵیتر درێژ بکرێتەوە . دەنگۆی ئەوەش بڵاو بۆوە کە (نەوشیروان مستەفا) رازی بووە و (مەسعودی) بە پیاوێکی ئەمین زانیوە و لە ئێستا بە پیویستی زانیوە وادەکەی بۆ درێژ بکرێتەوە . هەر زوو لە ناو کۆمپانیاکەیان و هەوادار و لایەنگرانیان دژی درێژکردنەوەی وادەی ولایەتی مەسعود بەرزانی بوون و ئەو هەوالەشیان ڕەت کردەوە کە (نەوشیروان) شتی وای وتبێت و ڕایان گەیاند ئەو لەگەڵ هەر بڕیارێکە کۆمپانیاکە بیدات . کۆمپانیای پارتی و یەکێتیش ئەوەیان ڕەت کردەوە کە لە سەردانەکەی (میرانی و بەختیار) داوای دریژکردنەوەی ولایەتی (مەسعود)یان کردبێت . ئەی ئەبێت باسی چیان کردبێت ؟!
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی نێوان (فازیل میرانی و مەلا بەختیار) ، (مەلا بەختیار) ئەوەی ڕاگەیاند کە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بەرامبەر پۆستی سەرۆکایەتی کۆمارە و ئێمە کاندیدمان نیە بۆ ئەو پۆستە . واتا کۆمپانیای یەکێتی ڕازیە (مەسعود بارزانی) سەر لەنوێ خۆی کاندید بکاتەوە و ئەمان پشتگیری بکەن.
لە پێش دروست بوونی کۆمپانیای گۆران، کۆمپانیاکانی پارتی و یەکێتی خۆیان هەرچیان ویستووە کردویانە ، بۆچی ئەو کات دەستوریان نەخستۆتە راپرسیەوە و هەرگیز باسیان نەکردووە ؟ بۆ ئێستا باسی دەستوور ئەکەن ؟ لەو کاتەی بە ناو کۆمپانیای گۆڕان هاوشان لەگەڵ کۆمپانیا ئیسلامیەکان بە ناو بوون بە ئۆپۆسزێۆن بۆ ئەمان ئەم پرسەیان نەوروژاندووە ؟
کۆمپانیای یەکێتی دوێنێ ئەو هەموو جەماوەرەی لە کوێ بوو ؟
یەکێتی دوێنێ لە ناوچە داگیرکراوەکان یادی کۆمپانیاکەی نەکردەوە ، لە سلێمانیش ڕێژەیەکی کەم بەشدار بوون . ئەمەش دەری دەخات کە خەلکی ئەو ناوچانە براوون بۆ هەولێر هەرچۆن (سەعدی پیرە) سوپاسی ئەو خەڵکانەی کرد کە لە شار و شارۆچکەکانی ترەوە هاتوون . کۆمپانیای گۆران لە لایەن کۆیللەکانیانەوە ئەوە بڵاو ئەکەنەوە کە هەموو هەڵسوراوان و لایەنگرەکانیان بەشداریان لەو یادەی یەکێتی کردووە تا پەیامێک بە پارتی بدەن ئەم شارە هی پارتی نیەو ئەو دەنگانە دەنگی ناڕازین !
چۆن کۆمپانیاکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان خەڵک چەواشە ئەکەن ؟
بەپێی هەموو ئەو یاسا قەرەقوشیانەی لە دوکانە بازرگانیەکە دەریان کردووە (پەرلەمان) ، مەسعود بارزانی بۆی نیە خۆی کاندید بکاتەوە . هۆکاری وروژاندنی سینارێۆی دەستور پیلانێکی هەمە لایەنەیەی سەرۆکەکانە لە ئێستا تاڵەبانی کەنفت بووە و دارودەستەکەی بەردەوامی بە کارەکانی ئەدەن . کۆمپانیای پارتی ئەزانێت (مەسعود بارازانی) بۆی نیە خۆی کاندید بکاتەوە . کۆمپانیای یەکێتی پابەندی ڕیکەوتنامەی تاڵان کردنی کوردستانن . (نەوشیروان مستەفا) کۆمپانیای گۆرانی دروست کرد خزمەتی ئەو دەسەلاتە مافیایە بکات و موکیاجیان بۆ بکات و تەمەنیان درێژ بکات ، چونکە خۆی بەشێکە لە دروستکردنی ئەو ژینگە پیسە . ئەو رازیە تەمەنی ولایەتی (مەسعود) درێژ بکاتەوە ، لە بەر ناڕەزای جەماوەرەکەی هاوشان لەگەڵ کۆمپانیای پارتی و کۆمپانیای یەکێتی ئەم سیناڕیۆیەیان دروست کردووە . کاتێک (نەوشیروان مستەفا) سەردانی هەولیری کرد بە هەوادارانی ووت بەشداری ئەو یادەی یەکێتی بکەن . بۆ ئەوەی ڕەوایەتی بدات بەو قسانەی پیویستی بە گەوجاندنی دەستەو تاقم و لایەنگرەکانیەتی بەوەی کە پیویستە پەیام بە پارتی بدرێت ئەم شارە دەنگی ناڕەزایەتی تیایە . بەمەش توانی هەوادارانی بگەوجێنێت وەزۆرترین کەس بەشداری تیا بکەن . ئەمەیە کە کۆیللەکانیان باسی ئەکەن .
کۆمپانیای پارتی خۆی گڵۆپی سەوزی بۆ (کۆسرەت) هەڵکردووە تا ئەو قسانە بکات و ئاسان کاری کرد ئاوا بە خۆشی و شادی ئەو یادکردنەوەیە بکەن . ئەگینا (کۆسرەت) هەموو لایەک ئەزانن لە ناو کۆمپانیای یەکیتی لە ئێستا نزیکترین دۆستی پارتیە . هەمووشمان بیرمانە لە دێگەڵە ڕێگریان لە کۆسرەت کرد بچیتە هەولێر . ئەوە چ خێرە ئێستا ئاوا بۆتە قەرەمان ؟! سینارێۆکان وەک ڕۆژی رووناک دیارن سەدان گەمژە لە ئەندام پەرلەمان و نوسەری (پەشمەک) کەوتونەتە ناو ئەم یاریە و خەریکی دەستخۆشین لە (کۆسرەت) .
نەوشیروان مستەفا مانەوەی مەسعودی لە پۆستەکەی مسۆگەر کرد
ئەگەر (نەوشیروان مستەفا) رازی بوایە وادەی ولایەتی مەسعود دڕیژ بکەنەوە بێگومان هەزاران لایەنگری لە دەست ئەدا و دەستەکەی بە تەواوی کەشف ئەبوو . یەکێتیش لە دوای کۆنگرەکەی (مەلا بەختیار و فازل میرانی) لە لایەن کۆیللەکانیانەوە ناڕەزایەتی بەرز بووەوە بەمەش ئەوەندەی تر (یەکێتی)بچوک ئەبۆوە . پارتیش ئەزانێت هیچ ڕێگایەکی تری لە بەردەم نیە بۆ کاندید کردنەوەی (مەسعود بارزانی) بۆیە باشترین شتێک کە بیکەن بۆ هەمووان گێڕانی ئەم سینارێۆیەیە . بەمەش هەر سێ لایان توانیان خوێن بکەن بە بەری لایەنگرەکانیانا و ئەگەر هەڵبژاردن بکەن پرۆسەکە گەرم بکەن . ئەگەر ئێستا سەیرێکی کەنالەکانی ڕاگەیاندن و سایتە ئەلکترۆنیە نوسراو بیستراوەکان بکەیت چۆن ئەو خەڵکەیان لە یەک بەرداوە و دەیان نوسەرو ڕۆسنبیری (پەشمەکیان) خستۆتە بازارەکە بازاڕی پێ گەرم ئەکەن .
دەرئەنجام چی بە سەر سیناریۆی دەستور دێت ؟
کەس نازانێت ئایا هەڵبژاردن ئەبێت یان نابێت ؟! بۆ خۆم گومانم هەیە لەوەی کە هەڵبژاردن بکرێت پێشم وایە بەشێک لەم سینارێوەیە بۆ ئەوەبێت هەڵبژاردن نەکەن ، چونکە هەموو لایەکیان بەم وەزعەی ئێستا ڕازین و باش لە سەری ئەلەوەڕین . بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنیش بکرێت ، سینارێۆی دەستور هەر بەر دەوام ئەبێت چونکە هۆکاری سەرەکی ئەم سینارێوەیە درێژکردنەوەی ویلایەتی (مەسعود بارزانیە) . ئەمان بەردەوام ئەبن لە سەر ئەوەی دەستور ئەبیت بگەڕیتەوە بۆ پەرلەمان پارتیش بەردەوام ئەبیت بخرێتە راپرسیەوە ، نە ئەمان ئەتوانن بیگەڕیننەوە پەرلەمان نە پارتیش ئەتوانیت بیخاتە ڕاپرسیەوە . بەمەش (مەسعود) بەردەوام ئەبێت لە سەر پۆستەکەی لە سینارێۆیەکی تردا سینارێۆی دەستور لە بیری خەڵکی ئەبەنەوە .
گەلۆ پرسیارێک سادە ئەگەر ئەمان کۆمپانیاکانی (یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامیەکان) زۆرینەن و داوای گەڕاندنەوەی دەستور ئەکەن بۆ پەرلەمان ، بۆچی بەو داوایەی کۆمپانیای (پارتی) ڕازی نابن دەستور بخرێتە ڕاپرسیەوە ؟ خۆ پارتی نایباتەوە . ئەگەر لە تەازویریش ئەترسن ئێمەش ئەپرسین ئەی چۆن ئەچنە هەڵبژاردنەوە لەگەڵ (پارتی) ؟!
تێبینی ، ناوی ئیسلامیەکانم نەهێنەوە چونکە ئەوان هەمیشە بەشێک بوون لە مانە . ئەمیری کۆمەل و ئەمینداری یەکگرتوو وەک نەوشیروان رازین بە درێژکردنەوەی ولایەتی مەسعود .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست