ئەو وڵاتە ئێوە وێرانتان کرد!
Wednesday, 28/04/2021, 17:02
936 بینراوە
بارودۆخی باشووری کوردستان بە دەست ئەو دووبنەماڵە ناپاکەوە، ئاڕاستەکەی بەرەو بارودۆخی وڵاتی ئەفغانستان دەڕوا!
ئەو دەسەڵاتە لە بن دیوارەکانی کەرەج لە تاران و شەقامەکانی شام و دەزگای موخابەراتی سوریا هاتنە نێو کلێنە بەردەکانی چیاکانی باشووری کوردستان هاتنە سەر حازریی و لە نێوان خۆیاندا دابەشیان کرد!
ئەوە نزیکەی سی ساڵە خەڵك دەڵێن: ئەوساڵمان خۆزگە بە پار! سەددامیش هەر بە ڕادەی ئەوانە دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت، بەڵام لە زۆر بواردا جیاواز بووە. ئەوەش مانای پاکانە نییە بۆ سەددام.
ئەو دەستەواژانەی کە لە باشووری کوردستان ناوەرۆک و مانای خۆیان لە دەست داوە بریتین لە: کوردبوون و هەستی کوردایەتی، لە دەسدانی ناسنامەی کوردیی، دیمۆکراسی، فیدڕآڵێ، ئۆتۆنۆمی، رێفڕاندۆم، تەنانەت حکومەتیش بێ واتا کراوە، کە تاقمێک لە چەتەی سیاسی وبێ ئەخلاق، دز و تاڵانچی بە زەبریی چەک و پارە بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵگایان کڕیوە و لە گیانی خەڵکیان بەرداوە! بۆ خۆشیان رۆژ لە رۆژ زیاتر دەوڵەمەدتر دەبن وخەڵکیش بەرەو هەژاریی هەنگاو دەنێ!
وێڕای وێنەی ئەو کەسەی کە وەکو پێشمەرگە خۆی ناساند لەگەڵ دوومنداڵە نەخۆشەکانی کە لە بەر دەرگای ئەنجومەنی وەزیران زۆر زەلیلانە دانیشتوون و داوای هاوکاریی دەکات بۆ ئەوەی منداڵەکانی لە نەخۆشیی رزگاریان بکات!
ئەو پێشمەرگەیە دەڵێ: ئەگەر هاوکاریم نەکەن خۆم ومنداڵەکانم دەکوژم!
بۆیە دەخوازین کە پێی بڵێین: تۆ نەک پێشمەرگە نیت، بەکرێگیراویش نیت. چونکە ئەگەر بەکرێگیراو بوویتایە مانگانە دەبوو پارەی بە کرێگیراویت پێبدرێت. تۆ خاوەنی کەسایەتیەکی نزم و بچکۆلانەی ئەوەندە نزمی کە توانای ئەوەت نییە دوای رێکاڕێکی دیکە بکەوی تا ژیانت بەڕێوە بەری.
چاو لە ژیانی منداڵەکانی بارزانی و تاڵەبانی بکە؟ بزانە چۆن سەر مێشکی پڕ لە پەینی تۆ دەژین؟
هەی نەفام ... ئەو وڵاتە نمونەی وەکو تۆ وێرانی کرد.
کاتێک وێنەکەت دەبینین کە لە بەردەم ئەنجومەنی دزان دانیشتووی، خوێڕیترین مرۆڤی سەر زەویمان دێتە بەرچاو.
هەرگیز بە خۆت مەڵێ پێشمەرگەم. تۆ ئەو کۆیلەیەیت کە بە ژیانی کۆیلایتی خۆت راهێناوە. پێش مەرگی ئەو دوو منداڵەت دەبوو بیرت لە مەرگی یەک بە یەکی ئەندامانی ئەو دوو بنەماڵە ناپاکە بکردایەتەوە. نیشتمان هی منداڵەکانتە. بڕۆ خۆت بکوژە لەو ژیانەت چآکترە، هەرچەندە تۆ بە زیندوویی مردووی!