راپۆرتێکی نهێنی مهکتهبی سیاسی بۆ مهسعودی تهزویرجی..
Friday, 25/09/2009, 12:00
مەكتەبى سیاسى پارتى بە پێى بروسكەیەكى نهێنى ژمارە(3455)، كە ئاراستەى نووسینگەى مەسعود بارزانى كردووە، گشت بەرپرسى لقەكانى پارتى لە سنوورى سۆرانى بە كەمتەرخەم و گەندەڵ و بێتوانایى وەسف كردوون و داوایى بڕیارى سزایەكى حزبیانەى كردووە!! رەسول یاخسەمەریى/ سلێمانى
بە پێى سەرچاوەیەكى زۆر نهێنى لە نزیك شێخ ستار عەوەڵانى كارگێڕى لقى 21 پارتى سنورى دەروبەرى سلێمانى، ئەوەى ئاشكراكردووە، كە مەكتەبى سیاسى پارتى بۆ لێكۆڵینەوە و بە دواداچوونى ئەو شكست ودۆراندنەى لیستى كوردستانى بەتایبەتى باڵى پارتى ناو لیستەكە لەسنوورى ناوچەى سۆران، كە نەك هەر خەڵكى سلێمانى و گەرمیان و هەورامان و چەمچەماڵ و پشدەرو رانیە و كۆیە دەنگیان بە یەكێتى نەداوەو، بەڵكو بە پارتیشیان نەداوەو، تا ئەوەى پارتیەكانى ئەو سنورانەش دەنگیان بە خودى پارتى نەداوە، چ بۆ سەرۆك بێ یا بۆ لیستى كوردستانى بێ!!
مەكتەبى سیاسى پارتى بۆ ئەم مەبەستە بە نهێنى لێژنەیەكى لە 5 ئەندامى بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوەو، لە ماوەى 10 ڕۆژدا، لە چەندلایەكەوە توانیان بگەنە ئەو ڕایەى كە بەرپرسى گشت لقەكانى دەفەرى سۆرانیان بە بێتواناو كەمتەرخەم و گەندەڵ وەسفكردووەو، بەتایبەتى هەموو ئەو دیاردانە ئاشكرابوو، كە هەموو بەرپرسى لقەكانى ئەو سنورانە هیچیان لە 100 دەفتەر دۆلاریان بۆ یەك مانگى بانگێشەى هەڵبژاردنى مانگى تەموز وەنەگرتووەو، بە پێى فراوانى سنورەكەیان، بەتایبەتى سلێمانى 250 دەفتەرو لقى 2 ى هەولێر400 دەفتەرواتە 4 ملێۆن دۆلاریان وەرگرتوەو ئەوەش ئاكامى هەڵبژاردنەكان بووە!
لێژنەكەى مەكتەبى سیاسى ژمارەى ئەندامەكانى چەند سنورێكیان بە نمونە وەرگرتووە، بۆ ئەوەى بە بەرپرسى لقەكانى بسەلمێنن كە خودى ئەندامانى پارتى سنورەكانیشیان دەنگیان بە پارتى نەداوە!
لێژنەكە لێژنەى ناوچەى تاسلۆجەى پارتى سەربە لقى 21 یان بە نمونە داناوە، كە 1400 ئەندامى یان لەو سنورە هەبوەو، تەنها 700 كەس دەنگى بەلیستى كوردستانى داوە، واتە ئەگەر یەكێتیەكان دەنگیان بە لیستى كوردستانى نەدابێ، ئەوا نیوەى ئەندام و كادیرەكانى پارتى دەنگیان داوەو، نیوەكەى ترى لە ئەندام و كادیران و لایەنگران و دۆستان و هەوادارەكانیان ، دەنگیان بە گۆران و ئیسلامى و چاكسازى داوە!
هەروەها لێژنەى ناوچەى تەكێى سەربە لقى 19 چەمچەمال َو، ل ن سلێمانى 3 سەبەلقى 4 پارتى و، ل ن هەورامان سەربە لقى 12 پارتى لە هەڵەبجەو، ل ن رانیە سەربەلقى 11 پارتى و، ل ن كەلار سەربەلقى گەرمیان كراونەتە نمونەو، لە هەموویاندا دەركەوتووە كە پارتیەكانیش بە كادیران و ئەندامان و لایەنگرانیانەوە دەنگیان بە مەسعود بارزانى و لیستى كوردستانى نەداوەو، لەگەڵ ئەوەشدا هەربەرپرسى لقێك بە ئەندازەى ڕێكەوتنى لەگەڵ بەرپرسى دارایى لقەكەى خۆى دزى و گەندەڵى لە و پارانە كردووە كە بۆ بانگێشەى هەڵبژاردنەكان وەریان گرتووە.
سەرچاوەكە لە زارى ستار عەوەڵانى بەرپرسى ڕێكخستنى لقى 21 وە ئەوەى ئاشكراكردووە، كەمەكتەبى سیاسى پارتى بە بروسكەى 3455 لە 15/9/2009 ، كە ئاراستەى مەكتەبى مەسعود بارزانى كردووە، داواى بە پەلەى لابردنى گشت بەرپرسى لقەكانى سۆرانى كردووە، لەگەڵ لێسەندنەوەى ئەو دۆلارانەى كە دزیویانەو سڕكردنیان بۆ ماوەیەكى درێژخایاند!
سەرچاوەكە لە راپۆرتى لێژنەكەوە، ئەم چەند خاڵەى بە زەقى نووسیووە:
یەكەم __هەریەكە لە نورى حەمە عەلى و پشتیوان سادق و دژوار فایەقى بە گەورەترین دز ناوبردوەو، بەوەى نورى حەمە عەلى بەرپرسى لقى 19 چەمچەماڵ كەمالى براى كردۆتە كارگێڕو بەرپرسى دارایى و تا ئەمڕۆ تەسفیەى 100 دەفتەر دۆلارى نەكردووەو، سەرچاوەیەك لە ل ن چەمچەماڵەوە باسى لەوە كردووە كە نورى هەر رۆژى یەكەم 50 دەفتەر دۆلارى لاى خۆى گلداوەوتەوە، هەریەكە لە مام هێرش و دكتۆر فەرهاد كارگێرانى لق ئەو راستیەیان لە شوێنى مەبەست سەلماندووە.
دووەم__پشتیوان سادق لە 400 دەفتەر دۆلار تا نووسینى ئەم بابەتە وەسڵى 130 دەفتەر دۆلارى بە تەزویر دەبركردووە، سەرچاوەیەك لە نزیك شوان محەمەد و ستارى كارگێرانى لقەوە ئەوەیان سەلماندووە، كە پشتیوان نزیكەى 150 دەفتەر دۆلارى بۆ حۆى لاداوەو تا ئێستا تەسفیەى هیچیان نەكردووە!
سێەم__قەرەیدون جوانرۆیى و سەلام عەبدولڵاو فازیلى مەلیح و هەڵۆى ئەحمەد كوردە و كاكە مین نەجارو عەلى حوسێن سورچى و بڵندى شەقڵاوەو ئەوانیش هەریەكەیان بە برشى 50 دەفتەر دۆلاریان لاماوەو بۆیان ساغ نەكراوەوتەوەوتەسفیان نەكردووە، كە باسى تەسفیان لەگەڵدا دەكرێت، ووتویانە خۆمان دەچینە سەرەوە!
چوارەم__نەجات حەسەن لە كەركوك و دیارى حوسێن لە خانەقین كە پیشە یان ئەوە بووە كە بە زۆردارى خەڵكى كەركوك و دەوروبەرى و خانەقین بە سوارى پاس بۆ سلێمانى و چەمچەماڵ و كەلار بە ناوى خەڵكى و ئەوسنورانەوە نمایش بكەن، تا قەرەباڵغیان زۆربێ، هەریەكەیان 30 دەفتەر دۆلاریان لەسەر ماڵە وەك دزى كە تەسفیە نەكراون!
سەرچاوەكە لە زارى شێخ ستار عەوەڵانى ئەوەى باسكردووە كە فازیل رەوف لەو رۆژەى ئەو هەواڵەى بیستوە، 3 جار پزیشكى دیوەو بارى دەروونى هەریەكە لە فازیل رەوف و پشتیوان و دژوار وزۆرخراپە!
بەڵام لە راپۆرتەكە باسى نورى حەمە عەلى و هەڵۆ ئەحمەد كوردە و كاكەمین نەجارو حوسێن سورچیان بە ئاسایى وەسف كردوەو، چونكە سابیقەى زۆریان هەیە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست