زەنگێکى ترســناک لە لایەن کوندەپەپووەکانى وێرانیەوە
Friday, 01/05/2009, 12:00
1827 بینراوە
خەڵکى ســتەمدیدەى کورد لەم پارچەیەى کوردســتاندا چەندەها دەیە لە زوڵم و زۆر وکاولکارى و ماڵوێرانى چەشــت و بە ئومێدى هەڵهاتنى ڕۆژێکى نوێ ى ئازادى و ســەرفرازى قوربانى زۆرى داو بە لێشــا و تیاچوون ، ئەوەبوو ڕاپەڕین لە ژێر نەعرەتەى ئەو خەڵکە ســتەمدیدەوە بەرپا کرا و دوژمنیان لە کوردســتان وەدەرنا، با بۆ مێژووش قســە بکەین کە لێدانى ئەمریکاو هاوپەیمانانى لە ڕژێمى ئەوســاى عێراق یارمەتیدەر و ڕێ خۆشــکەر بوو بۆ ئەو جووڵەیەى خەڵک و جێ ى ســوپاسـیشــە نەک هەر ئەوە بەلًکو پاش شــکەســتى ڕاپەڕینەکە و ئاوارە بوونى بە کۆمەڵى هەموو میللەتى کورد لەم بەشــەى کوردســتاندا ویژدان و سۆزى ڕاى گشــتى جیهانى هەژاند و ناوچەى ئارامیان بۆ پارێزگارى لە خەڵکى کوردســتان دامەزراند لە دەســت درێژى حکومەتى بەعس ، کە ئەمە تەنها و تەنها دەســتکەوتێکى میللەت خۆى بوو وە منەتى هیچ لایەن و حیزبێکى تیا نەبوو چونکە ڕاى جیهانى حیزب و تاقم و دەســتە ناناســن و تەنها ئەو نەهامەتیانەى کۆڕەوى ملیۆنى خەڵکى کورد کارى تێ کردبوون کە لە چاوى میدیاکانەوە بۆیان گوازرابۆوە، بەڵام ســەد ئەفســوس ئەو ڕۆژە پڕ ئارام و خۆشــبەختى یە بۆ ئەم میللەتە هەر نەهاتە دى و لەبرى چەو ســێنەر و زاڵمانى بێگانە ئەمجارەیان کەوتینە ژێر زوڵم و چەوســانەوەى کورد بۆ کورد خۆى واتە حیزبەکانى کورد کە پاش دامەزراندنى ناوچە ئارامەکە وە بە ســود وەرگرتن لە دڵپاکى میللەت بەرامبەریان کە ئەوکاتانە لاى خەڵک خۆشــەویســت بوون بە هەڵبژاردنى ســەرانســەرى دەنگیان پێ درا و حکومەتى ســاواى کوردســتانى لێ کەوتەوە بەڵام ســەد مەخابن ئەو حکومەتە نەدرایە دەســت مرۆڤى ئاقڵ و بە ویژدان بۆیە هەر بە ســاوایى مایەوە و بگرە شــەلەلیش لێ ى دا و مایەى نەهامەتیەکى دیکە بوو بۆ میللەت و بووە بارگرانى و تاڵانکردنى ژێرخانى ئابوورى کورد کە کورد بە ژێردەســتەیش کاتى خۆى بنیاتى نابوو، ئەوە ئەجر و پاداشــتى حیزبەکان بوو بۆ میللەت تا ئاگریان لە شــاپڵیتەى شــەڕى ناوخۆش بەردا و قۆناغێکى نوێ یان لە نەهامەتى و ماڵوێرانى بۆ میللەتى کورد بەدیارى هێنا ئەوە بوو کوردســتان پارچەپارچە و شــەقار شــەقار کرا لە نێوان ئەو حیزبە ماڵوێرانکەرانەى کوردســتاندا و بەوەشــەوە نەوەســتان هەر ئەو دوژمنەى کە دوێنێ خەڵک بەخوێنێکى زۆر لە کوردســتان شــاربەدەریان کرد ئەمان بە تانک و تۆپەوە هێنایانەوە ناو پەرلەمانى حکومەتە ســاوا و شــەلەل لێدراوەکەمان، ئیتر کورد ســەردەمێکى نوێ ى لە چەوســانەوە و نەهامەتى بۆ هاتەوە پێش کە ئەمجارەیان ڕاســتەو خۆ بەدەســتى حیزبەکانى کورد خۆیان بوو ، ئەو دوو حیزبەى کوردســتانیان کرد بە دوو کوتەوە و هەر حیزبەو خێر و بێرى کوتێکى بۆ خۆى ئەماشــیەوە ، تا ســەردەمى بیراز کردن و لە ناو بردنى ڕژێمى ســەدام بە دەسـتى ئەمریکا و هاوپەیمانانى هاتە پێشــەوە کە ئەم حیزبانەى ئێمە ئەگەر ســوربوونى ئەمریکا نەبوایە بۆ دەیان ســاڵى دیکەش بێ خەیاڵ ئەبوون لە یەکلایى کردنەوەى چارەنووســى ئەو ڕژێمە.
خەڵکى بە لە ناو بردنى ڕژێمى ســەدام ئومێد و ئاواتێکى زۆرى هاتەوە بە بەردا کە چى دى لە ژێر ترســى هەڕەشــەى ئەو ڕژێمەدا ناژین و ئومێدیان پەیداکردەوە کە حیزبەکانى کوردیش بە خۆیاندا بچنەوە و ئەو هەلە گەورەیەى ووڵاتانى زلهێزى جیهان هێناویەتە ئاراوە بۆیان بە باشــترین شــێوە و بۆ خزمەتى خەڵک و ســاڕێژ کردنى زامەکانیان بەکارى بهێنن، وە ڕێچکەى دیموکراســى و هەڵبژاردنى هەمە لایەنە بگرنە بەر کە بە تایبەتى بۆ یەکەم جار لە عێراقیشــدا پیادە کرا ، ئەوەبوو ســەرەڕاى هەموو خوار و خێچى حیزبەکانمان بە ئومێدى بە خۆدا چوونەوەیان میللەت جارێکى دیکە و لە دەرفەتێکى نوێدا پاش ڕووخانى ســەدام لە هەڵبژاردنى ســاڵى 2005 دا لە بەر بەهێزکردنى پێگەى کورد لە دەوڵەتى نوێ ى عێراقدا دیســان متمانەیان دایەوە بەو حیزبانە ، بەڵام خوێندنەوەى ئەو حیزبانە بۆ هەڵوێســتى خەڵک هەڵە بوو وایان دەزانى خۆیان هەر لە ئەزەلەوە ســەپاون بە ســەر ئەم خەڵکەدا و ئەوە مافى خۆیانە و خەڵک هەر ئەبێ ئەوانیان بوێ ، ئەوەبوو لەدواى ئەوە لە جیاتى بووژانەوەى ژێرخانى ئابوورى و بەکارهێنانى بوودجەى تەرخان کراو لە حکومەتى ناوەندیەوە کە لەو ســاوە تائێســتا خۆى ئەدا لە 25 ملیار دۆلار کە بە قەدەر بوودجەى چەند ووڵاتێک ئەبێت کە نە نەوتیان هەیە و نە بودجەى واشــیان بە خۆیانەوە دیوە کەچى ژیانیان و نیزامى ئیدارەیان گەلێ لە ئێمە پێشــکەوتوو ترو باشــترە، لە برى ئەوە کەوتنە داڕشــتنى پلان بۆ ماشــینەوە و تاڵان کردنى ئەو بودجەیە و نەیان هێشــت هیچ بوارێکى ژیانى خەڵک چاک بکات و زۆر نەزانانە کەوتنە بەکارهێنانى بۆ گیرفان پڕکردن و پێکەوەنانى ســامان بۆ ســەران و دەســت و پێوەندى ئەو حیزبانە ، بەمەش ئەو ئومێد و بووژانەوەیەى خەڵکى چاوەڕوانى ئەکرد لە دواى ڕووخانى ســەدا م نرایە گۆڕەوە و نائومێدى و تەنگەنەفەســى ســەراپاى ژیانى گرتەوە و دووبارە بێ کارى و نان بڕین و حیزب حیزبێنە و خزم خزمێنە زۆر بە ڕەوتێکى توندتر لە جاران دەسـتى پێ کردەوە و هیچ مافێک بۆ خاوەن ماف نەگەڕێنرایەوە و ئەو بودجە هەنگوفتە بێ ئەســەر کراو ماشــرایەوە و میللەت زامەکانى قووڵتر بووە وە و دواکوتوویى و نەزانى بە دواى خۆیدا هێنا لە برى فەرحانى و شــادى بۆ خەڵک، هەر ئەوەش نا میللەت چاوەڕێ ى ئەوەبوو کە بەڵکوو حیزبەکانى کورد بە تێکەڵ بوونیان لە گەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانان وانەى دیموکراســى فێر ببن و ئەزموونى ئەوان بهێننە کوردســتانەوە لە هەڵبژاردنى ئازاد و فرە لایەنى دا کە لە مەشــدا میللەت بێ ئومێد بووە و ئەوان لە خەیاڵێکى دیکەدان کە هەر بە زەبرى هەڕەشــە و گوڕەشــە خۆیان بســەپێننەوە بە ســەر میللەتدا لە هەڵبژاردنى ئایندەدا، ئەوەتا ڕاپۆرتێکى نوێ ى کوردســتان پۆســت ئاماژە بە هەڕەشــەى کوندەپەپووەکانى وێرانى ئەو حیزبانە دەکات بە ئەنجامدانى کارى تیرۆریســتیانە دژى ئەو کەســانەى هات و چۆى پێگەى لیســت و لایەنەکانى دیکەى هەڵبژاردنى ئایندەى کوردوســتان ئەکەن لەوانە لیســتى راِگەیەندراوى کاک نەوشــیروان مســتەفایە کە ئەوە هیچ ناگەیەنێ جگە لە ترس و ئیفلاســى لە کۆتایى ڕێگاکەدا چونکە خۆیان لایان ڕوونە کە ئەمجارە خەڵک مەحاڵە پەنجەیان بۆ مۆر بکاتەوە و ووڵات بدەنەوە دەســت تاڵانچى و بازرگانانى قووتى خەڵک، میللەت چى دیکە ئەوەى پێ قبووڵ ناکرێت و تازە خۆى یەکلایى کردۆتەوە، بۆیە داوا لە لایەنى هەڕەشــەلێکراو دەکەین کە خۆیان لە لیسـتێکى ســەربەخۆدا دەبیننەوە ، ئەم هەنگاوانەى خوارەوە بە زووترین کات هەڵبگرن، چونکە میللەت بڕیارى خۆى داوە و خەڵکى هەر ســەردانى پێگەکەتان دەکات ، بۆیە بۆ ســەلامەتى خەڵک و پێش گرتن لە هەڵگیرســانى هەر توندو تیژى یەک کە کوندەپەپوەکانى شــەڕ و ئاژاوە کەڕەناى بۆ لێ ئەدەن بارێکى نائاســایى لە هوشــیارى و دان بەخۆدا گرتندا بخوڵقێنن و ئەم هەنگاوانەش بگرنە بەر:
1. هەرکەس و لایەنێک لە هەر شــوێن و ووڵاتێکدا ڕووبەڕووى هەڕەشــە ببێتەوە مافى خۆیەتى داوا لە حکومەت بکات لە ڕێ ى یاســا و پۆلیســەوە چاو دێرى و پاراســتنى بۆ دابین بکات بۆ بەر پەرچ دانەوەى هەر هەولێکى تیرۆریســتى دژى پێگە و لایەنگرانیان.
2. ئەگەر یاســاو پۆلیســى ئەم هەرێمە لە ژێر فشــارى دوو حیزبە گەندەڵەکەى ئەم هەرێمەدا پاراســتنیان دابین نەکرد ئەوا داوا لە ئەمریکیەکان بکرێت ئەو کارە ڕاســتەوخۆ بگرنە ئەســتۆ بەو ســیفەتەى کە هێزەکانیان تا کشــانەوەى یەکجارەکیان لە عێراق هاوبەشــى دەکات لە پاراســتنى هێمنى هەر شــوێنێک لە عێراقدا کە ڕووبەڕووى هەڕەشــەى تیرۆر و توندى و تیژى ئەبێتەوە، بەو پێ یەش کە پیلانى کوندەپەپووەکانى شــەڕ بە فشــار خســتنە ســەر خەڵک بۆ ئەوەى ســەردانى پێگەى (ووشــە) نەکەن و هەڕەشــەى تیرۆر کردنیان یان ئازاردانیان لێ کراوە ئەچێتە ئەو قاڵبەوە و ئەمریکیەکان بۆیان هەیە تەدەخولى تیا بکەن بۆ ئەوەى هێمنى و ئارامى بێتە دى بە تایبەتى کە لە پێناوى پڕۆســەیەکى دیموکراســیدایە و فرە لیســتى و فرە حیزبى و کەســایەتى ڕەنگى هەڵبژاردن جوانتر ئەکات.
3. لە پاڵ ئەو دوو خاڵەى ســەرەوەدا پســت بە میللەتیش ببەســترێت کە وەکوو دەریایەکى خرۆشــاوى لێ هاتووە ئەگەر ئەزیەت و ئازارى خەڵکیش بدەن ئەوا دوور نیە بکەونە بەر شــەپۆلى تووڕەییان و نغرۆیان بکات بەڵام تا بکرێت هاوســەنگى ڕابگیرێت ، بە ڕاســتى خەڵکى ئامادە زۆرە کە قەڵغانى پاراســتن بە دەورى پێگەکەتاندا لێ بدەن لە چەندین بازنەدا ، بەڵام خەڵکى وەک ئەوان نین بۆ دەســت وەشــاندن لە کەس بەڵکو تەنها بۆ پاراســتن و بەرگرى کردن، هەرکەســێکیش نیازى خراپى هەبوو تا بتوانرێت دەســتگیر بکرێت مەگەر تەنها بۆ بەرگرى کردن نەبێت دەسـتیان لێ نەکرێتەوە.
4. پاش دەســت پێ کردنى هەڵمەتى هەڵبژاردن داوا لە میللەت بکرێت بە کۆمەڵ و شــەپۆلى گەورە ڕوو بکەنە پێگەکەتان بۆ ڕوون کردنەوەى بەرنامەى ئایندەتان بۆیان، ئەوسا با کوندەپەپووەکانى کەڕەناژەنى تیرۆر بێن و ئەو هەموو میللەتە تیرۆر بکەن.
ســلێمانى
1/4/2009