پێکەنینەکەی نەوشیروان و ئیزرایلەکەی تاڵەبانی و بارزانی..
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
نوێژێکی خۆشەویستی بۆ ڕاپەرین
لەسەر بەرماڵیک بەبەرد چنراو..
تونس..
دەست فرۆشیک لە تونس خۆی سوتاند
لەدەست ناعەدالەتی بن عەلی..
گەلێک سەرتاپا هاتە سەرپێ
بن عەلیان ئاودیوی سعودیە کرد!!
دەست فرۆشێک ئاگری بەردایە جەستەی خۆی
لەتاو ژیان، لەتاو سەرمایەکەی، کە عەرەبانەیەک بوو
گیانێک ژیانی گەلێکی ڕزگار کردو
ئە و عەرەبانەیە کە پیاوە بودەڵەکانی بن عەلی نەیان ئەدایەوە
بەخاوەنەکەی ...
ئەمڕۆ سەرمایەدارێکی خەلیج بە ملیۆنێک دۆلار دەیکرێت!!
نوژێک لەسەر بەرماڵی سەربەستی بۆ دەست فرۆشەکەی تونس
سەدان دەسکە گوڵ بۆ گەلێک
کە مەرگی هاوڵاتیەکیان کردە هەوێنی ڕزگاری
دژ بەستەمی بنەماڵەیەک..
میسر..
حەوت کەسی تر لە میسر
بە سوتاندنی جەستەیان بانگی شۆڕشی دوەمیاندا
ئەمجارە دەنگ نەبوو!!
١٥٠ لاو بە ترس و دڵە ڕاوکێوە
لە گۆڕەپانی تەحریری قاهیرە کۆبوونەوە
خۆشیان نەیان دەزانی کە سبەی چی دەقەومێ؟؟
سەد بوو بە هەزار، هەزار بوو بە ملیۆن..
موبارەک دوای ٣٠ ساڵ نەهامەت بۆ میسر
١٨ رۆژ تەمەنی بوو...
١٨ ڕۆژ بۆ بەڕی کردنی سەرمایەی دزراوی ئەم خەڵکە
لە قاهیرەی پایتەخت، ١٠ هەزار کەس لەبەر نەبوونی
لە گۆڕستان ژیان بەسەر دەبەن!!
کەچی سەرۆکی نا موبارەک ٧٠ ملیار دۆلار
سەرمایەکەیەتی..
کوردستان..
ناوچەکە جمەی دێ لە ناڕەزایی و خۆپێشاندان
کوردستانیش دەگرێتەوە...
کوردستان ڕادەپەڕێتەوە
کەس با خۆی نە سوتێنێت
دەبێ دیکاتۆرەکانمان بسوتێن
کەس فیشەکێ نەتەقێنێت
ئەوەتا دەبابەکانیان ئامادەن
کەس نەڵی ٣١ ئاب خیانەتە
ئەوەتا بارزانی بە کوڕەکەی مەسرور
دەمان ترسێنێ..
کەس نابێ خەون بە سەربەخۆیی کورستانەوە ببینێت
دەنا دەزگای دژە تیرۆر تیرۆری دەکەن..
دوێنی شەو بۆ یەکەمجار بینیم
نەوشیروان پێکەنی، دەڵین نەوشیروان قەت پێناکەنێت
نەوشیروان ئیزرایلی پیشانی بارزانی و تاڵەبانیدا
بۆیە پێکەنی..
سەردەکەوین، دوێنی تۆپەڵێ قوڕم دا دەست مناڵێکی کورد
لەجیاتی بووکە شوشەیەک تفەنگێکی دروست کرد
ئەمە شیعرێکی کۆن بووووو.....
زەمەنی تفەنگ بەسەر چوو
کاتی ئاشت بوونەوەی گەندەڵی و گەل
دیسان بەسەر چوو
ئەوەنە کاتمان بەدەستەوە نیە
ئەوەتانێ هەموو ڕۆژێک بانگی ئازادی
لە دەسکی چەکوشەکەی کوردستانپۆستەوە دەدرێ
زەمەن، زەمەنی فەیس بوک و سایتی ئەکترۆنیە
مالیکی خێری لەخۆی گرتووە شەکر دەبەشێتەوە بۆ ئەوەی
شیرین بێت!!
نەیخۆیت تاڵە!!
حکومەتی بەغدا کارەبا بەخۆڕایی دەدا بەمێلان
ئەو کارەبایەی کە نیە!!
بەڵام ئاخۆ کوردستان دەگرێتەوە..
بەرهەم دەڵی کردار شەرتە!
لەیەکەم سەردانی بۆ هەڵەبجە
بەڵێنی دا برینادارەکانی کیمیایی
بگەیەنێتە ئەوروپا بۆ چارسەر
کەچی هەفتەی ڕابوردوو
بریندارێکی تر ماڵئاوایی لێکردین
لەو کاتەدا
بەرهەم لەگردەکەی فاروقی مەلا مستەفا
لولەی کۆنە دەبابەکانی بەعسی پاک دەکردوە
ڕوو لە گردەکە!!
مستەفای حەسەنە گەورە
ماویەتی..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست