کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەنتەری ڕۆشنگەری حاجی قادر لە كۆیە چی بەسەر هات؟؟؟؟؟

Wednesday, 16/12/2009, 12:00


لە ساڵەكانی 2002-2003 گرفتی سەرەكی گەنجان و لاوانی شاری كۆیە نەبوونی شوێنێك بوو كە تایبەت بێت بە ئەنتەرنێت و كۆمپیوتەر بۆ ئەوەی لەم بوارە گرنگەی ژیاندا خۆیان پێبگەیەنن ،بە هەوڵ و هیمەتی خەمخۆران لەڕێگای ڕێكخراوێكی ئەمریكی سەنتەری ڕۆشنگەری حاجی قادر بۆ گەنجان لاوانی شارەكە دامەزرا ،سەرەتا مفاتحەی قائیمقام كرا بەو پێیەی بەرپرسی ئیدارەی شارەكەیە تاكو پاش تەواو دامەزراندنی سەنتەرەكە سەرپەرشتی بكات تا بە زیندوێتی بمێنێتەوە ، قائیمقام (كوردۆ عومەر) كە ئەمڕۆش هەر لە پۆستەكەیدایە سەنتەرەكەی ڕادەستی مەڵبەندی 14ی كۆیە كرد ، مەڵبەندیش سەنتەرەكەی ڕادەستی كۆمیتەی زانكۆی كۆیە كرد، ئەو كاتە (سەروەر عبدالرحمان) لێپسراوی كۆمیتە بوو ،ئێستا ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە لە سەر لیستی كوردستانی خاوەن بڕوانامەی دكتۆرایە و جێگری بەشی ڕوناكبیری مەكتەبی ڕێكخستنی یەكێتیە،(سەروەر) خۆی بوو بە لێپسراوی سەنتەرەكە ،سەنتەرەكە لە مۆدێلترین جۆرەكانی كەل و پەلی بۆ كڕدرا بە ژمارەیەكی باش كە بۆتانی دەخەمە ڕوو بە ژمارەو بە نرخی كڕینیشەوە كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-

ژ جۆری كەل و پەل ژمارە نرخ بۆ یەك دانە
1 كۆمپیوتەر كامل (دیسكەڤەری) 100دانە 800$
2 مێزی كۆمپیوتەر (توركی) 100 دانە 100$
3 سبلیت كامل 6 دانە 1500$
4 پرنتەر كانون 1120 ڕەش و سپی 25 دانە 225$
5 جهاز استنساخ (شارب) 2دانە 1700$
6 پرنتەر ملون hp 5دانە 405$
7 بەڕاِدی ئاو 15دانە 200$
8 جهاز ستلایت انترنێت كامل 1 دانە 10000$
9 تائسیس بینا كامل یەك جار 10000$
كۆی گشتی پارەی تەرخان كراو 150000 سەدو پەنجا هەزار دۆلار

هەر هەمان ڕێكخراو كرێ ی 6 مانگ ئەنترنێتی بە گرێبەست بۆ دابین كردن ،لەم ماوەیەدا سەنتەرەكە بە بڕیاری (د.سەروەر) افتتاح نەكرا ،بۆ ئەوەی بەشێك لە كەل و پەلەكانی بدزێت هەوڵەكەی سەركەوتوو بوو، تا وای لێهات سەنتەرەكە بەشێكی زۆر لە كەل و پەلەكانی دزران و زۆربەی كاتەكان خۆی و كۆمەڵێك لە دەوروبەرەكەی تیایدا بە شەو و ڕۆژ دەمانەوە، زۆر پەرۆش بووم دوای تەواو كردنی سەنتەرەكە ببینم بە ئامادەبوونی سەدان لە گەنج و لاو لێپسراوانی شارەكەم سەنتەرەكە بكرێتەوە ، لە شاشەكانی تلفزیۆن نیشان بدرێت شانازی بەوە بكەم كە شارەكەم لە مۆدێرنترین سەنتەری زانستی سەردەمی تیایە بەڵاًم بە داخەوە ئاواتەكەم نەهاتە دی، پاش ماوەیەكی زۆر دوای ئەوەی (د.سەروەر) بە هۆی كێشەیەك لە گەڵ سەرۆكی زانكۆی كۆیەی ئەو كات (دكتۆر نەبەز) لە كۆیە دەركرا، سەنتەرەكە لێپسراوێتی كەوتە دەست لێپسراوی كۆمیتە نوێیەكە (گۆران ئازاد) كە ئەمیش ئێستا ئەندامی پەرلەمانە،مامۆستا گۆران كە بۆ یەكەم جار دەرگای سەنتەرەكەی بەڕووی خەڵكدا كردەوە من لەوێ ئامادەبووم كە خۆزگەكەی من بوو لە ڕابردوو بەڵام بە ئاهی ساردەوە ، ئەوەی بینیم كوا چی مابۆوە، دوای ماندوبونێكی زۆر لە لایەن كۆمەڵێك گەنج خرایەوە سەر پێ كەسانێك ڕۆِڵی سەرەكیان بینی بە ڕاستی دڵسۆزانەو پاك وەك ماڵی خۆیان خزمەتی سەنتەرەكەیان كر كە خۆێندكاری زانكۆ بووم دەچووم بۆ لایان بۆ ئەركەكانی خوێندنم زۆر هاوكارم بوون ،لە كەسێكم پرسی جاران زۆر شتی تیا بوو ئەی ئێستا ، پێ ی گووتم لە دوای (د.سەروەر) تەنها ئەم شتانەمان دەست كەوتوە وا لە بەر چاوتانە لە گەڵ هەندێك مێزی شكاوە ، بۆیە قائیمەی ئەو كەل و پەلانەی نیشان دام كە بە زمە وەری گرتبوو بریتی بوون لەمانە:-

ژ جۆری كەل و پەل ژمارەی ماوە
1 كۆمپیوتەر كامل 24 دانە
2 مێزی كۆمپیوتەر 32 دانە
3 سبلیت كامل وەك خۆی ماوە
4 پرنتەر كانون 1120 ڕەش و سپی 5دانە
5 جهاز استنساخ (شارب) وەك خۆ ی لە كار كەوتوو
6 پرنتەر ملون hp 1 دانە كار ناكات
7 بەڕاِدی ئاو 3 دانە
8 جهاز ستلایت انترنێت كامل وە خۆی ماوە


ئەگەر بەراوردیك لە نێوان هەردوو ژمارەی وەرگرتن و ژمارەی مانەوە دا بكەین دەبینین بەشێكی زۆری كەل و پەلەكان دزراون، بۆ زانیاری بارەگای سەنتەرەكە لە دوو نهۆم پێك دێت نهۆمی خوارەو كە سبلیت و تاسیساتەكەی بۆ كراوە، كراوە بە بارەگای كۆمیتەی زانكۆی كۆیە، لە لایەن (د.سەروەر).

من وەك خەمخۆرێكی شارەكەم ئەم بابەتە دەخەمە بەر دیدی خوێنەرانی كوردستان پۆست
وە هەر بە پێویستی دەزانم ناوی هەموو ئەو كەسانەشتان بۆ بنووسم كە لە گەڵ (د.سەروەر) هاوكار بوون و بەرپرسن لە دیار نەمان و دزینی كەل و پەلەكان:

ژ نـــــــاو پیشەی ئێستای
1 ابراهیم ڕەمەزان لێپسراو.كۆمیتەی سیاو
2 گۆران ئازاد محمد ئەندام پەرلەمان-لیستی كوردستانی
3 هەنگاو مهدی هادی جێگری كۆمیتەی سیاو
4 ئارام جمال خوێندكاری زانكۆی كۆیە
5 شاخەوان ئەمیر فەرمانبەر لە ڕاگەیاندی زانكۆی كۆیە
6 سعید مولود نادر جێگری كۆمیتەی زانكۆی كۆیە
7 محمد كریم (بابۆڵی) خوێندكاری ماستەر لە زانكۆی سلێمانی (ڕاگەیاندن)
8 هۆشمەند عەلی محمود مامۆستای زانكۆی كۆیە و خوێندكاری دكتۆرا



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە