کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یادی "مودەرریس"ی بێكەس

Wednesday, 07/08/2013, 12:00

1471 بینراوە





ڕێڕەوی مێژوو دەڕوات و ناوەستێت، زۆرجار بەهۆی سادە بینین و كورت بینی و دەمارگیری مەزهەبی یان فیكری و حیزبی و بڕیاری نادروست دەوترێ‌ و تفەنگ بە تاریكیەوە دەنێین، مامۆستای مودەرریس یەكێكە لەو زانایانەی كە گەلەكەی بەگشتی و كاربەدەستانی وڵاته كه ی بەتایبەتی زوڵمیان لێ‌ كردووە.
مودەرریس ...ئەو زاتە شەریفە زەریفە عەفیفەیە كە بووەتە (مدرسە)قوتابخانەو لەخزمەتیا یارانی علم و عیرفان و ئەدەب فێرخوازی ئەكەن.
ئێمە بەیادكردنەوەی باس و خواسی بەرزی مامۆستا خۆمان بەرز ئەكەینەوە و بەنووری نورینی مامۆستا خۆمان مونەوەر ئەكەین. مامۆستا تاجی شكۆمەندی لەسەر نراوە و ، نووری عیلم و عیرفانی بەركەوتەوە، ئەو بۆخۆی بوەتە (نوربەخش)ێك و نوور دەبەخشێتەوە.
مودەرریس ... چاوی لەدەستی ئێمە نیە،ئەوە ئێمەین پێویستمان بەو زاته هەیە تا لەژێر بەیداغی ئەوا فێرببین چۆن ژینی دینی و دونیایی خۆمان بگوزەرێنین.
مودەرریس ...ئەی مەلەوانی ده‌ریای وشه‌و و مه‌عانی،شۆڕه‌سواری گۆره‌پانی نوكته‌زانی،خه‌ڵوه‌كێشی حوجره‌ی وانه‌ زانان،ده‌روون پر له‌ سۆزی سه‌ناو سكاڵا به‌ به‌یانان،زاهیدی سه‌ر به‌رمالی ته‌كیه‌ و خانه‌قا،له‌فه‌نا گوزه‌شتوو، گه‌یشتوو به‌ هه‌وارگه‌ی به‌قا،شه‌می به‌شه‌رم و حه‌یا هه‌ڵگیرساوی سه‌رتاقان"چرا ڕۆشنگه‌ری ماڵان له‌ ده‌ڵاقان،شه‌مامه‌ی بێنداری نێو بێستانی هۆنه‌ران،وه‌نه‌وشه‌ی نازداری سه‌رچاوه‌ و جۆباران.
مودەرریس ...له‌ باخچه‌ی گوڵاندا بولبولی هه‌زار ئه‌لحانه‌ له‌ دوانگه‌ی وتاری ئایینیدا وته‌بێژێكی خۆشخوانه ‌شیعری شه‌وچه‌ره‌ی دڵداری نێو دیوه‌خانه‌"په‌،خشانی لیمۆی مه‌زه‌داری نێو باخانه‌" ،ڕێگه‌ی ڕه‌هبه‌ری به‌ چلچرای ئیسلام و نووری قورئان رووناك كرده‌وه‌" ،سه‌نای ره‌هبه‌ر و یارانی ره‌هبه‌ری به‌دل و ده‌روونی پاك كرده‌وه‌،له‌ بازاری مه‌یفرۆشاندا پیاله‌ی له‌ ده‌ستی ئالووسی و زه‌هاوی سه‌ندووه‌،له‌ به‌زمی باده‌نۆشاندا مه‌زه‌ی ئاوی حه‌یاتی له‌ سینه‌ی سووتاوانی ته‌ریقه‌ت چه‌شتووه‌،قسه‌ی به‌ پێزی و وته‌ی به‌هێزی له‌ نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی به‌ خه‌ڵات بردووه‌" ، دوو ڕشته‌ی هزری به‌رز و سۆزی سه‌دته‌رزی له‌ناسك و خه‌یاڵان و ده‌روون عه‌بداڵان وه‌رگرتووه‌" ،نامه‌ی بۆندار و پیرۆزی بۆ به‌ختیاری و هۆشیاری گه‌له‌كه‌ی نووسی تا زاری تینوویان له‌ سه‌رچاوه‌ی ئایین تێراو بكات،شه‌ریعه‌تی ئیسلام و ته‌فسیری نامی دانا تا باخی بروایان پاراو بكات،تۆ بووی به‌ بارانی ڕه‌حمه‌ت و جوامێرانه‌ باریت به‌سه‌رمانا تا دره‌ختی ئیمان ریشه‌ی برواو و چرۆی هیوا بڕوێنێ له‌ ناخمانا خوای گه‌وره‌ به‌زه‌یی خۆی به‌ لێزمه‌ و به‌ تاوی به‌هار بڕژێنێته‌ سه‌ر گوڵزاری گوڵكۆی پیرۆزت.
ئازیزان : ئێرە وڵاتی سەراوگێرییە ،زانابوون و رۆشەنفكریت نەگبەتیە!
به دوو شەپە شەپی منێه ،شوقەی كابرات وەرگرتیە،بۆ بێكەس هەموو كەس كەسە،وەلێ‌ بۆ مودەریس ورات بێ‌ كەسیە !
ئێمە لە ئێستادا ئەوەندەی ترسی پرۆسەی (ئیستحمار) گەوجاندن و كەراندمان لەسەرە، ترسی (ئیستعمار)مان لەسەر نیە!هێنانی راقیسەچیەكی ئێكسپایەر و، سەرقاڵكردنی گەنج و لاوی وڵات پێیەوە لە پرۆسەی گەوجاندن زیاتر چیدیكەی لەدواوەیە؟! سەرەرای دەستە شاراوەكان كە كارئەكەن بۆ دارووخانی رەوشت لە كۆمەڵگەی كوردیدا.
ئەم مانگە یادی وەفاتكردنی ماموستای موده رریسه ، ئەوە 8 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر ماڵئاوایكردنی ، داخەكەم تا ئێستا حكومەت و پرۆفیمۆرەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و ئاخوندە ئەفەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف گرنگی و بایەخێكیان بەو یادە نەداوە،بگرە هەر لاشیان لێنەكردۆتەوە،ئەوە ئێمەین ئەو ساڵ هاوارێكی موریدانەی نامیانەمان لێ‌ هەڵساوە و داوا دەكەین كە چیتر یادكردنەوەی یادی نامی لەیاد نەكرێت !
كەوابوو : نووسەرە رەسەنه پێنووس نەفرۆشەكان، مەلا مێزەر سپیە پاك و بێ‌ لایەنەكان، یارانی تێوف و عیرفان، ئەدیب و شاعیران ، با هەر چینەو بەشێواز و بۆ لوانی خۆی یادێكی شكۆیانەی مودەریس بكاتەوە.
تا بەیادی شا مودەریس پروشكی شكۆمەندی ئەو زاتەمان بەركەوێت و، چەند ساتێ‌ لەگەڵ جیهانە پر لە علم و مەعریفەت و عیرفان و ێەفاكەی ژیان بگوزەرێنین.
مامۆستا بەمەردی لەدایكبوو، بەمەردی ژیا، بەمەردیش وەفاتیكرد، لەدوای وەفاتیشی هەر بەمەردی مایەوە، لەوە مەردتر كە نامەردەكان یادی ناكەنەوە ؟!
كۆتایی بەو چوارینەی مامۆستا دەهێنم، كە هەركەس تێیبگات پێدەگات و بەمەردی دەژی .
قەت بایی نەبی بە مەیلی پاشـــــــا بۆ زەردەخەنەی مەكە تەماشا
سەد ساڵ بۆی بمری كەلێت توڕەبوو ئەڵێ نایناسم نەمدیوە حاشا
نامەی هۆشیار _ لا265
براتان
عەبدوڵڵا فایەق عاڵایی
ئاب ی 2013ز
هەولێر

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)