یەکێتی موچەی خانەنشینی دەبڕێتەوە بۆ ئەندامانی خۆی لە ئەوروپا و دەرەوەی وڵات
Wednesday, 23/10/2013, 12:00
1661 بینراوە
پەیامنیری کوردستانپۆست/ ئەڵمانیا
بەپێی ئەو بەڵگەیەی خوارەوە، کە دەست کوردستانپۆست کەوتووە، ئیستا یەکێتیی هەموو لایەنگر و ئەندامانی خۆی بە ناوی خانەنشینییەوە موچەی بۆ بڕیونەتەوە.
وەک دەردەکەوێت، یەکێتیی بریاری داوە هەموو ئەندام کۆمیتەکانی ئەوروپا خانەنشین بکات و بیانخاتە سەر ئەو سوپا زەبەلاحە خانەنشینکراوانەی تر، کە تێکرا لە سەر داهاتی خەڵکی کوردستان پارەیان پێ دەدەن. شایانی باسە یەکێتی ئیستا وەک رێکخراوێکی سیاسیی بیروباوەر و بەرنامە بوونی نەماوە، لە پراکتیکدا بۆتە کۆمپانیایەکی بازرگانی، هەروەک ئەو سەرچاوەیەش، کە ئەم بەڵگەیەی پێمان دا، ئەوەیش هەمان قسەی کرد و وتی: بەرپرسەکانی یەکێتیی، کە ئیستا هەموویان بوونەتە ملیۆنێر و دەوڵەمەند و پارەدار، ئەگەر بۆیان بگونجایە، یەکسەر دەرگایان دادەخست و دەیان نووسی کۆمپانیای یەکێتیی لە نیشتیمانی کوردستان، بەڵام بۆ چەواشەکردن و گەوجاندنی خەڵکی کوردستان، خۆیان وەکو حیزب هێشتۆتەوە.
کوردستانپۆست لێرەوە بە کوردانی ئەوروپا دەڵێت، هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت سکاڵا لە ئەڵمانیا لەسەر ئەمانەی ناویان هاتووە، تۆمار بکات و ئەگەر پارەی سۆسیال و یارمەتییەکی دیکە وەردەگرن، هەوڵ بدەن ئەو لایەنانەیان لێ ئاگاداربکەنەوە، تا یارمەتییەکانیان ببڕن، چونکە ناکرێت، بەپێی یاسا هیچ کەس لە دوو وڵات و لە دوو لایەن پارە وەربگرێت، ئەمانەی کە ناویان لێرەدا هاتووە، چەند کەسێکی دانیشتووی ئەڵمانیان، دەتوانن وەک بەڵگە بیانخەنە بەر دەست لێپرسراوان. ئەم بەڵگەیە لەهەمانکاتدا بۆ هەموو یەکێتیەکانی دیکە لە وڵاتانی ئەوروپا و بۆ هەمان مەبەست کاری لەسەر دەکرێت.
بۆ بینینی بەڵگەکە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/Listixanenshin.pdf