کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌ ئێران

Friday, 26/08/2011, 12:00


پێشێلكردنی مافی مرۆڤ دیاردە لە حاڵەت دەرچووەیە، كه‌ رۆژانه‌ به‌ درێژایی كات به‌ ده‌یان و هه‌زاران جار به‌ر گوێمان ده‌كه‌وێ‌ دووبارە دەبێتەوەو به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بونی هه‌یه‌ له‌و وڵاته‌دا، بۆیه‌ پێشێلكردنی مافی خه‌ڵكی ئێران بۆته‌ شتێكی ئاسایی به‌لای سه‌رانی ئه‌و رژێمه‌وه‌، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ساڵانه‌ داتای ئه‌م پێشێلكاریه‌ی جمهوری ئیسلامی بۆ ته‌واوی جیهان ده‌خه‌نه‌ روو، ئه‌وه‌تا له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی" ئەمنێستی ئینتەر ناسیونال" نێونه‌ته‌وه‌یی لێبوردندا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی داكۆكی كردن له‌ مافی مرۆڤ ئێران به‌پله‌ی دوه‌م داده‌نێت وه‌ك دووه‌مین وڵات له‌ کردەی ئیعدامدا، ئه‌م رێكخراوه‌، وای بۆده‌چێت له‌ ساڵی(2010)دا چه‌ند هه‌زار كه‌سێك ئیعدام كرابن له‌و وڵاته‌دا، به‌پێی هه‌واڵی بی بی سی و سه‌رچاوه‌ ده‌وڵه‌تیه‌كانی ئێران (250) ئیعدامیان له‌ساڵی ڕابردوو ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ پێنج ژن و مێرمنداڵێكیشیان تێدا بووه‌، به‌ڵام لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی پێیان وایه‌ له‌ ساڵی رابردوو زیاتر له‌ (300)كه‌س له‌ سێداره‌ دراون،به‌وته‌ی لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی زۆربه‌ی ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ی، كه‌ به‌ ئیعدام كۆتایی پێدێ‌ په‌یوه‌ندی به‌ مادده‌ سركه‌ره‌كان و چالاكی سیاسی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات ڕازینین و ڕه‌خنه‌ گرانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌م راپۆرته‌دا هاتووه‌ كه‌ ده‌ركردن و جێبه‌جێ‌ كردنی سزای ئیعدام له‌ ساڵی را بردودا دژی چالاكوانانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ له‌ ئێران به‌رده‌وامه‌.
له‌ ڕاپۆرتێكی 1061لاپه‌ڕه‌یدا كۆمه‌له‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران زانیاری له‌سه‌ر (6316360)جار پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا بڵاوكردۆته‌وه‌،
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌ (25975)مانگ زیندانی بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن دادگاكان بڕاوه‌ته‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشێلكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كان ئاماری (1029) جار پێشێلكاری ده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ (%60)ئه‌م پێشێلكردنه‌ له‌ كوردستان و (%30)له‌ ئازرباینجان ڕِووی داوه‌ له‌ په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ ژنان (62366) پێشێلكاری رووی داوه‌..
ناتوانین ژماره‌ی پێشێلكردنه‌كانی مافی خه‌ڵكی ئێران به‌روونی ده‌ربخه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به‌و ژماره‌ زۆره‌ مافی خه‌ڵك پێشێلده‌كرێ،‌ ئاخۆ به‌ نهێنی ده‌بێ‌ چۆن بێت، میلله‌تی ئێران زۆر ده‌مێكه‌ له‌ زووڵم و زۆرداری ئه‌و رژێمه‌ بێزار بووه‌ چاوه‌روانی هه‌ڵمه‌تێكه‌ كه‌ له‌ بنیاترا ئه‌و رژێمه‌ لە عەقڵێکی دۆگماییەوە بگۆرێت بۆ رژێمیك كه‌ له‌ باری واقعدا لیبراڵ و خزمه‌تی گه‌ل و میلله‌تی به‌شخوراوی ئێران بكات، ده‌توانین بڵێین پێش ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتانی ناوچه‌ خۆپیشاندان و راپه‌رین دژی دیكتاتۆری ده‌ست پێبكات له‌ ئێران ده‌ستی پێكردبوو به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش خۆپیشاندانه‌ گه‌وره‌و خۆێناویه‌كانی دووساڵی رابردووی تاران وشاره‌ گه‌وره‌كانی ئێرانه‌ بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین خه‌ڵكی ئێران هه‌میشه‌ بۆ گۆرینی ئه‌و رژێمه‌ له‌ هه‌وڵو ته‌قه‌لادان به‌ره‌و ئامانجێكی روون و ئاسۆیه‌كی پر له‌ شكۆمه‌ندی.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە