وەڵامێك بۆ بندەست ژنبراکەی مەلا بەخ بەخ
Monday, 27/04/2009, 12:00
ژنبرا هەمیشە سە رخۆشەکەی مەلای کۆنە ئاش بندەشت حەمەساڵح له سایتی چاوگێڕڕڕ. لەبەر ئەوەی نەبادا ڕۆژێ لە ڕۆژان مەلای زاوای خوشکەکەی تەڵاق بدات و بە هۆی تەڵاقدانی خوشکەکەیەوە ئەویش تڕ‌ۆ بکرێت و ڕیسوا بکرێت . هاتوە وەك تولەی گوێ بڕاو داوێنی کاك نەوشیروان دەگرێت ودەشزانێ کە مەلا بەخ بەخ لە ترسان و لە داخی کاک نە وشیروان ئەوەی بۆی بکرێت و بۆی بچێتە سەر بەرامبەر بە کاك نەوشیروان درێغی ناکات بەڵام بەداخەوە مەلای کۆنە ئاش کاتێك بەدەنگی نێر قسە دەکات کە مامی لە ناو کوردستان و عیراق بێت ئەگینا ئەگەر مام لەم کوردستان و عێراقە دور بکەوێتەوە مەلا وەك باڕۆکە. کە چۆن کورك ئەبێت سەری بە کولانەکەیدا دەکاتەوەو گاڕەی لێدەبڕێت . بۆیە بندەشتی ژنبرای هاتوە لە جیات مەلا پەلاماری قاچ و قولی کاک نەوشیروان ئەداو زۆریش پێ لە بەڕەی خۆی ڕادەکێشێ و وای نیشان دەدا کە سیاسیەکی زۆر بەناو بانگە. لە ژێر ناونێشانی(کێیە باسی ڕیفۆرم دەکات..؟!) دەڵێت ئه‌وانه‌ی كهریفۆرم ده‌كه‌ن، ده‌بێ به‌فیعلی ریفۆرمست بن‌و دوور لهكینهو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، چونكه كینه‌و تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌چێته بابی كودهتاوهو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه بۆ لایه‌نێك یان كه‌سێك. وادیارە کاك بندەشت وا دەزانێ کە کاك نەوشیروان دەسەڵاتی گرتە دەست پەلاماری بەخەی زاواکەی دەدات نازانێ کە کاك نەوشیروان کەسێكە کە نە ئێستا‌و نە لە ڕابوردو هەبون و نەبونی مەلا بەخ بەخی بەلاوە وەك یەك وابوەو پێی وابوە کە مەلا ئەو قارەمانە نیە کە نە بەنوسین و نە بە هیچ شیوازێكی ترشایستەی وەڵامدانەوە نیە و ئەوێك کە تەنهاو تەنها هەر دمی هەیە و هەر دەزانێ.. وشەو ڕستە ڕیزبکات و درۆ هەڵبڕێژێ و لەسەر ئەرزی واقیع کردەوەی نیە.
ئەوجا ئەم بندەشتە چونکە بەڵگەی نیە دەچێت پەنا بۆ بوختان دەبات. دەڵێت كه‌سانێك تا سه‌ر ئێسقان گه‌نده‌ڵ بووبن، هه‌ر ئه‌وان بێن لهبهربهدهستهێنانی دهسهڵاتو سامان ناوی ریفۆرم له‌خۆیان بنێن، ئه‌وه روون‌و ئاشكرایه‌و پێویست به‌نموونه ناكات، چونكه وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه وتم كار بۆ چه‌واشه‌كاری كراوه هه‌تا تێگه‌یشتن لنگاو قووچ بكرێ، لێره كامه‌ی گه‌نده‌ڵه بچێته ریزی به‌ناو ریفۆرمهكانهوه، به‌رگێكی دیكه‌ی پێده‌درێت وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی شامی شه‌ریف بووبێت .. چونکە لە ڕاستیدا ئەگەر تەنها یەك بەڵگەیان لەسەر دزی و گەندەڵی لەسەر نەوشیروان بەدەستەوە بوایە ئێستا لە هەمو کوردستاندا دەهۆڵو زوڕنایان بۆ ئەکوتا.. ئەی ئەگەرکاك نەوشیروان تا سەر ئێسقان گەندەڵ بوە وەك جەنابت بوختانی بۆ دەکەیت خۆ دەبێت تەنها یەك بەڵگەتان لەژێر دەستا بێت . ئەی کوا..؟
ئەوجا دەڵێت. ئالێره‌وه‌یه ریفۆرم به‌هه‌مان ئاقاری لێكترازانی حهقایقو تاك براوه. كه‌سانێك نه‌توانن دیموكرات بن‌و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیان قبوڵ نهبێو نه‌توانن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن، چۆن ده‌توانن ریفۆرمیست بن. پیاده‌كردنی سیاسه‌تێك به‌ناوی چاكسازی‌و گۆڕانه‌وه به‌كۆنه گه‌نده‌ڵی دۆڕاو ناگاته ئه‌نجامێكی باش جگه له شكست‌و هێنانه‌دی هه‌ندێ مه‌رامی نه‌یارو ناحه‌زان.
هه‌ندێك شه‌ڕی كورسی‌و ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن بهماسكی ریفۆرمه‌وه دێن باس لهناعهدالهتیو زوڵم‌و زۆر ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆیان له‌مێژوو داشۆری بێ، به‌وپه‌ڕی ئه‌نجامه‌وه ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌م كه هیچ كات‌و له‌هیچ شوێن‌و له‌هیچ زه‌مانێكا دیل كوژ ناتوانێ سه‌ركردایه‌تی بكات، چ جای سه‌ركردایه‌تییه‌ك ناوی ریفۆرم بێت.
پێویسته هه‌موومان له‌راستییه‌كان بگه‌ین، ئه‌گه‌ر ریفۆرم ئه‌و ریفۆرمه بێت كه لای ئێمه به‌حساب له‌دایك بووه، ئه‌وا شیری نه‌درێتێ باشه، هه‌ر به‌ساوایی بمرێ، چونكه ئه‌وه له‌بنه‌چه‌دا كوڕی گه‌نده‌ڵییه.
قبوڵ نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن، تۆرانو ده‌رچوون له‌حزبێك كه تائێستاش خۆی یهكلانهكردبێتهوه! به‌سه بۆ تێگه‌یشتن.
گۆڕینی كۆمپانیایه‌كی راگه‌یاندن بۆ گرده لیسته‌و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و په‌نابردن بۆ ئه‌وانه‌ی كهرۆژێ به‌خوێنی سه‌ریان تینووبوون، به‌سن بۆ تێگه‌یشتن.
دیارە کە ئەم بندەشتە تەنها بۆ دڵ خۆشی دانەوەو ڕەوینەوەی ترسی ناو دڵی خۆی و مەلا بەخ بەخی زاوای ئەم قسانەی وەنیوەتەوە تا پاداشتی بکات. ئەگینا خۆشی باش دەزانێ کە دزو گەندەڵ و داوێن پیسەکان و ئەوانەی ڕۆژانە لە ژێر باڵی مامیاندا بە ئاشکرا تەعدای ناموسی ژنان وکچان دەکەن و پاروی دەمی خەڵکی ڕەش وڕوتی ئەم کوردستانە لوش دەکەن و یاسایان خستۆتە ژێر پێڵاوەکانیان وبونەتە ڕینگۆو خەڵک تەواو لێیان بێزارە .. دەشڵێت نەوشیروان دیل کوژە بەڵام باسی ئەوە ناکات کە لە هەمو شەڕەکانی ناوخۆدا مەلای زاوای لە دواوەی بەرەکانی ئەو شەڕە خۆکوژیەی کە جەلالی جاش و شەیدای دۆلار‌و کورسی لەگەڵ بنەماڵەی جاش بارزانیەکان هەڵیگیرساند . مەلا سەرپەرشتی تیمی ئیعدامی بۆ ئەوانە دانابو کە لە بەرەکانی شەڕەکە ڕایان دەکردو ئامادە نەبون شەڕی براکوژی بکەن و زۆرێك لەو لاوانەی گوللە باران کرد و شوێن ونیکردن و تائێستاش چارەنوسیان نادیارە و تەنها خوا‌و مەلای کۆنە ئاش و دەستەو تاقمە دیل کوژەکە ی دەزانن لە کوێ گۆڕ غەریب کراون .
ئەوجا هاتوە لە پەنای نەخۆشیە بێ چارەسەرەکەی مامی باسی نەخۆشی کاك نەوشیروان دەکات . کە ئەمەیان . بەلای منەوە بەرەڵایی و هەرزەگۆیی کاك بندەشت دەر دەخات ئەگیناسەر چاوەی نوسینی ئەم چەند دێڕە ئەگەر ڕق و قین و ترسان نەبێت لە هەیبەتی کاك نەوشیروان پێم ناڵێی چیترە . جگە لە قسەی مناڵبازاڕی ؟؟؟؟ ئەگینا بۆ ناچیت سەردانی کاک نەوشیروان بکەیت بزانیت لە خوا بەزیاد بێ لە تۆ ساخترە یان نا..؟
یان دەڵێت.
ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌ژنان ده‌كرێ هه‌ر بۆ گه‌نجه، ئه‌و قیرتاوو خزمه‌تگوزارییه‌ی ده‌كرێ هه‌ر بۆ گه‌نجه، گۆڕینی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده هه‌ر بۆ گه‌نجه، باشبوونی دۆخی تهندروستیو خزمه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان هه‌ر بۆ گه‌نجه، فڕۆكه‌خانه‌كان گه‌نج لێی سوودمه‌ندن، پاراستنی ئاسایش گه‌نج لێی سوودمه‌نده، له‌هیچ بستێكی ئه‌م دنیایه‌دا ده‌سه‌ڵات نایه‌ت له‌ده‌رگای گه‌نج بدات‌و توانای بداتێ، به‌ڵكو ئه‌وه گه‌نجه ده‌بێ توانای هه‌بێ، هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو ده‌وڵه‌تی سوودی له‌توانای گه‌نجان وه‌رگرتووه، با گه‌نجانی ئێمه‌ش توانای خۆیان بخهنهگهڕو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان له‌ده‌رگای ده‌سه‌ڵات بدهنو ببنه ئه‌مری واقع، ئه‌وه‌تا رێژه‌ی به‌شداری گهنجو ژن بۆ هاتنه پێشه‌وه‌یان له‌په‌رله‌مان زیادكراوه، كه‌لیستی داخراوه ئه‌و مه‌جاله ده‌پارێزێ هه‌تا رێژه‌ی گه‌نجان بۆ هاتنه پێشه‌وه زۆر بێت، ئه‌وه‌تا دژایه‌تی ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌ی كه‌وا بوو گه‌ر ریفۆرم ئه‌وه‌یه كه ئێوه تێیگه‌یشتوون بۆ رێگری له‌هاتنه پێشه‌وه‌ی گه‌نج ده‌گرن كه‌لیستی داخراو ئه‌وه ده‌خوازێ، بۆ ئه‌وه‌ی بشزانرێ لیستی كراوه‌و لیستی داخراو هه‌ردووكیان سلبیاتو ئیجابیاتیان هه‌یه، وه به‌كارهێنانیشیان له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گۆڕدرێ، واته په‌یوه‌ستن به‌و كهشو دۆخه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات له‌باره، دیاره ئه‌ویش زۆرینه بڕیاری لێده‌دات، بۆیه كوردیش له‌م كات‌و ساته‌دا زۆرینه‌ی پێویسته بۆ كۆده‌نگی‌و پاراستنی ئه‌م ئازادیه‌و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان.
دیارە کاك بندەشت بە سەرخۆشی ئەم نوسینەی نوسیوە.. ئەگینا هەر گەنج و لاوانی زانکۆی سلێمانی نەبو چەندین ڕۆژ لەو بەر بارانە مانیان گرتبو داوای مافی خۆیان لە دەسەڵات دەکرد کەچی دوایش لە لایەن شەقاوەکانی بەناو ئاسایشی سلێمانیەوە بە بەر چاوی خەڵکی سلێمانی بە قژ ڕایان دەکێشان بەسەر ئەو جادەدا؟؟ ئەی ئەو کۆمەڵە گەنجەی کە ماوەیەکی زۆر لە ناو باخچەی نالی لە بەرامبەر بارەگای هۆڵی دیالۆگی زاواکەتدا بە هێمنانە مانیان گرتبو داوای مافی خۆیان دەکرد. ئەوانیش دوای چەندین تۆمەتی ناشایستە لە لایەن دەسەڵاتە دزو مافیاکەی جەلالەوە کە درایە پاڵیان و دواتریش نێوە شەوێك هەر ڕینگۆکانی ئاسایش پەلاماریان نەدان .؟ تەنانەت ئەو ئەشیایانەی پێشیان بو تاڵانیان نەکرد.؟ جادەی قیرتاو بۆ گەنجە یان بۆ جڕتو فڕتی خۆتان فڕۆکە خانە بۆ گەنجە بەڵام کاتێك کە لەسەر سیاسەتە چەوتو چەوێڵەکانی ئێوە لاوانی کوردی تیا دیپۆرت دەکرێتەوە . ئێمە چ؟ سودێکمان لە فڕۆکە خانە بینیوە جگە لەوەی دەیانی وەك کافیەی ژنی هۆمەر مورتاح و بەرپرسەدزەکانی ترتان ڕۆژانە بە ملوێنان دۆلارلە وێوە ئاوەدیوی ئەوروپا دەکەن..؟ یان دەبوا ئەم کاك بندەشتە لەڕوی هەڵنەیەت بڵێت خزمەتی ژنان دەکرێت چونکە ئەم کوردستانە لە سایەی دەسەڵاتی ئێوەوە بوەتە کوشتارگەیەك بۆ ژنان و کچان و بۆ ئەتکردنیان لە لایەن سەرانی ڤیاگرا خۆرەوە ئەوەی کە ئەمڕۆ لەم کوردستانە بەسەر ژنان دێت سەر چاوەکەی دەسەڵاتە .. بڕۆ بڕوانە ئاماری ئەم چەند ساڵە بزانە چەند ژن تیرۆر کراوە یان لە ژێر کارێگەری پیاو سالاریدا کە سەرانی دەسەڵات ڕێگەیان بۆ خۆش کردوە چەند ژن خۆیان خنکاندوەو سوتاندوە. بۆیە دەڵێم ئەو زوڕناو هاتو هاوارەی ئێوە دەستان داوەتێ جگە لە پەلە قاژەی لەناو چون و تڕ‌ۆ کردنتان لە لایەن زۆرینەی خەڵکی کوردستانەوە هیچی تری لێ شین نابێت کاکە بندەشتی هه‌میشه سه‌ر خۆش .
شارك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست