کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تۆمەتبارانى هەوڵى رفاندنى (هیوا فریادڕەس) بە كەفاڵەت ئازاد كران

Friday, 27/08/2010, 12:00


تایبەت بە كوردستانپۆست:
رۆژانى 24-25-/8/2010 تۆمەتبارانى هەوڵى رفاندنى رۆژنامەنووس(هیوا فریادڕەس) سكرتێرى رێكخراوى بزاڤى ژیان كە كۆمەڵێك ئاسایشن و بەرپرسەكەیان بەڕێوەبەرى ئاسایشى ناحیەى رزگاری سەر بە شارى هەولێرە، لەبەردەم دادگا ئامادەبوون، بەڵام دادوەرى دادگەى لێكۆڵینەوەى قەزاى خەبات بە كەفالەت ئازادى كردن.
دوو هەفتە لەمەوپێش هەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایش و پۆلیسى پارێزگاى هەولێر لە دوو بەیاننامەى رەسمیدا رەتى ئەوەیان كردەوە كە كە هیچ هەوڵێكى رفاندن بەرامبەر بە(هیوا فریادڕەس) لەنێو بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى قەزاى خەبات روویدابێت، بەڵام لەم رۆژانەى دواییدا و بەهۆى ئەو سكاڵایەى كە (فریادڕەس) لەسەرى تۆماركردوون، تۆمەتبارانى هەوڵى رفاندنەكە لەبەردەم دادگا ئامادەبوون و پاشان دادوەر بە كەفاڵەت ئازادى كردوون، سەرچاوەیەكى ئاگادار لە دادگاوە رایگەیاند كە (هیوا فریادڕەس) ناڕازى بووە بەو بڕیارەى دادوەرو بەڵگەى زیاترى پێشكەش بە دادگا كردووەو داواشى كردووە كە تۆمەتباران بە پێى (ماددە 421)ى یاساى سزادان سزابدرێن جێى بیرخستنەوەیە رۆژنامەنووس (هیوا فریادڕەس) لە پێنجى مانگى حەوتى رابردوو لەنێو بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى خەبات و لەلایەن كۆمەڵێك ئاسایشەوە رووبەڕووى پەلامارو هەوڵى رفاندن ببووەوەو توانى بووى خۆى لە دەستیان دەرباز بكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە