هەوینی هەڵبزورکاو و قسەی هەڵبزورکاو...! وەڵامێک بە مەلابەختیار
Tuesday, 15/01/2013, 12:00
وەڵامێک بە مەلابەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مهکتهبی سیاسی یەکیتی
سەرکردایەتی یەکیتی لەدوای نەخۆشیەکەی ئەمجارەی تاڵەبانی و ئەگەری کۆتایی هاتنی لەکاری سیاسیدا، سەرکردایەتی یەکیتی تەواو شپرزە کردووهو هەریەکەیان بەجۆرێک خەریکی هەڵپە کردنهتا بتوانن گەر لەدوای تاڵەبانی جێگەو ڕێگەیان باشتر نەبێت، خراپتر نەبیت. ئەوەی لەناو سەرکردایەتی یەکیتیش لەچەند ساڵی رابردودا زیاتر لهوانیتر بەهەڵپە بووەو توانیویهتی بەم هۆیهوهخۆی لە تاڵەبانی نزیک بکاتەوەو لەبازنەی ئەو بنەماڵەیەدا بخولیتەوە، مەلا بەختیارە. بهتایبهتی مهلا بهختیار لەدوای نهخۆشکهوتنی ئەم جارهی تاڵەبانیهوهزیاتر لهوانیتر قسەوباسی کردوە لەسەر نەخشو ڕۆڵی تاڵەبانی ئاماژەی بەکۆمەڵی مەسەلە داوە کەزیاتر هێرشی سیاسیو وەڵام دانەوەیە بەو کەس ولایەنانەی کەلە ڕووی سیاسیەوە ناکۆکن بەیەکیتی و دەسەلاتەکەی وقسە لەسەر چارەنوسی یەکیتی دوای تاڵەبانی و پیشهاتو دەرەنجامە نەخوازراوەکانی دەکەن. بۆیە ئەم قسانەی مەلا بەختیار لەزۆر ڕووەوە پەیوەستە بە ئێمەشەوە وەک لایەنێکی سیاسی کە لەڕیشەوە ناکۆکین بەسیاسەتەکانی یەکیتی و دەسەلاتەکەی.. بهتیهبتی کهبەجۆرێک مەلا بەختیار لەقسەکانیدا ئاماژەی بەئێمە داوە بۆیە وەڵامدانەوە بهقسەکانی بهکارێکی پیویست دەزانم تا ناوەرۆکی قسە هەڵبزوڕکاوەکانی لەدوو خاڵدا دهربخهم.
خاڵی یەکەم ئەوەیە کەمەلا بەختیار لەکۆبونەوەی لەگەڵ ریکخستنەکانی گەرمیانی یەکیتی ئاماژە بە نەخۆشیەکەی تاڵەبانی وڕۆڵو نەخشی لەناوی یەکیتی و بزوتنەوەی ناسیونالیزمی کورد و لەناوەندە دەوڵەتیەکان وهەڵبژاردنی ڕێکخستنەکانی یەکیتی و هەوڵدان بۆ یەک پارجە مانەوەی دهکات. هاوکات باس لەڕۆڵی خۆشی دەکات کەئامادەیە هەر کارێک وقوربانی یەک بدات لەپێناوی یەک ڕیزی یەکیتیدا. تەنانەت دەڵێت گەر هەر کەس دەیەوێ بابەشی ئەویش بەرێ تەنها بەخاتری ئەوەی یەکیهتی وەک خۆی بمێنێتەوە. بەڵام گەر هەر کەس بهدور لهعاتیفهسهرنجی ئهم قسانهبدات، ئەوا ویرای ئەوەی ههست بهقەیرانێکی قوڵی یەکیتی دهکات، هاوکات ئهوهش تێدهگات کهمەلا بەختیار لەئێستاوە کاری جدی دەکات بۆ ئەوەی لەدوای تاڵەبانی نەک هەر جێگەی پێ لەق نەبێت، بەڵکو بەوەی کەدەڵی دەبێ ببمە هەوێنی یەکیتی ناو یەکیتی، ندەیەوێ بەهەر جۆریک بێت شوێنی تاڵەبانیش بگریتەوە. کەدیارە ئەمەش جگەلەوەی تەحەددای ئاشکرای جەمسەرەکانی تری ناو یەکیتیە، هاوکات خۆ لەقەرەدانی تاڵەبانیشە. دەنا هەر کەس دەزانێ گەر زەررەیەک لەمەیدانی سیاسی لەم چەند ساڵەدا ئاگادار بێت کەس ناتوانێ وەک تاڵەبانی هەوێنی یەکیتی ناو یەکیتی بێت. دیارە ئەم هەوێن بونەی تاڵەبانیش نەک لەبەر ئەوەی ئەم سیاسەتمەدارە لەڕادەبەر ئازادیخوازو دادپەروەو بەمانا سیاسیەکەی ئەمڕۆی خۆیان زۆر دیموکراسی بوە، نەخیر!، بەڵکو ئەم جێگەو ڕێگەیەی تاڵەبانی لەهەمو ژیانی سیاسیدا، بەتایبەتی لەناو یەکیتیدا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زیرەکانەو بەپێی جێگەو ڕێگەی لەناو بزوتنەوەی قەومیدا توانیویهتی هەر خۆی یەکیتی لەسەر کۆمەڵی کوتلە دروست بکات وخەرێکی کوتلەو کوتلەبازی بێت وخۆی بکات بەمامی گەورەو خۆشەویستی هەمویان لەملایشەوە نەیەڵی٣ کەس لەسەرانی سەرکردایەتیان دانویان پێکەوە بکوڵی وهەمویان لەبەرامبەر یەکتردا ڕابگرێ. بێگومانە ئەم ڕۆڵەی تاڵەبانیش نەیتوانی تاسەر بڕ بکات وبەڕوویدا تەقیەوە، ئەوە بوو نەوشیروانی جێگیری٤٠ ساڵەی و چەند هەڤاڵێکی تری لێی جیابوەوەو کارو دوژمنایەتیان گەیشتە ئەو ڕادەیەی زۆر نههێنی سیاسی و شەخسی یەکتریش ئاشکرا بکەن.
بۆیە گەر ئەمڕۆ مەلا بەختیار ئیدعای ئەوە دەکات کەدەیەوی ببێتە هەوێنی یەکیتی ناو یەکیتی وئامادەیە دەس لە هەمو ئیمتیازێکی سیاسی وشەخسی خۆی هەڵگرێ، بەخاتری مانەوەی یەکیتی ئەوە قسەی مفت دەکات وئەوە هەوێنێکی هەڵبزوڕکاوەو هەرگیز ناتوانێ ئەو ڕۆڵەی تاڵەبانی ببینێ. شیریش بههەوێنی هەڵبزورکاو نابیت بەماستی مەییو.
خاڵی دووەم کەمەلا بەختیار ئاماژەی پێداوە ئهوهیهکهلەوەی دوو دەیەیەی دەسەڵاتیاندا، تاڵەبانی توانیویهتی هەمو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، یان بهێنێتە ناو یەکیتیەوە، یان لەیەکتر نزیکیان بکاتەوەو ئاشتی ودیموکراسی بەرقەرار کاتو بیپارێزێ. وە هەو لەوێدا ئاماژە بەهاتنەو ناوەوەی بەشێک لەشوراکانی کوردستان دەکات کەگوایە کاتی خۆی چونەتە ناو یەکیتیەوە.!! .
ئەوەی ئەو دەیڵێت گوایە بەشێک لە شوراکان چونەتە ناو یەکیتیەوە فڕی بەسەر ڕاستیەوە نییە. شوراکان لە شارەکانی کوردستان بەتایبەتی کە لەسلیمانیەوە سەری هەڵداو پاشان بوە بزوتنەوەیەکی جەماوەری فراوان لەشارەکانی هەولێرو کەرکوک و شارۆچکەکان هەر زوو بەهوی جیاوازی ڕیشەیی و ناکۆکی قوڵەوە لەگەڵ یەکیتی وپارتیدا، هەوڵیاندا سەرکوتی بکەن. وە هێرشی بەکردەوەیان ناو بەفەرمی لە ڕادیوکەیانەوە ڕایان گەیاند کە شوراکان هەڵوەشاوەتەوهو کەس نابێت سەردانی بنکەی شوراکان بکات وە لە هەولێرش چەند ڕۆژێک بەر لەگرتنەوەی هەلێر لەلایەن بەعسەوە، بەرە لەکۆبونەوەی خۆیاندا بڕیاری بەزۆر داخستنی بنکەی شوراکانیدا. ٢ کەسی بەشدار بوی کۆبونەوەکەشیان ئەم هەڕەشە یەشیان بەفەرمی بەخۆم ووت کە پێشتر دەمناسین. بەلام پاشان بەهۆی گرتنەوەی شارەکانەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوەو ئاوارە بونی خەڵکی کوردستانو ڕێککەوتنەوەی یەکیتی وپارتی لەگەڵ بەعس و ڕۆڵیان لەسەرکوتی ناڕەزایەتی خەڵکدا، بەتایبەتی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستیەوە ئیتر ئەو هەلومەرجە بەقازانی هەردو حزبی دەسەلاتدار گۆڕاو بزوتنەوەی شورایش خامۆش بویەوە.
بەڵام هەم بەر لەئاوارەیی وپاشان دوای گەڕانەوەی خەڵک لەئاوارەیی و پاشەکشە بەناڕەزایەتی دەورەی دوەمی خەڵک چەند کەسێک کەلە ژمارهی پەنجەکانی دەست تێپەڕ نەدەبون و هاوکات خۆشیان لە هەمو ڕویەکەوە نەک هەر هەڵسوڕاوی جدی نەبون، بەڵکو زیاتر خەریکی سودی مادی و جێگەو ڕێگەیەک بوون کە لەناو هەر لایەک دەستیان کەوێ. یەکیتیش بەتایبەتی شەخسی تاڵەبانی وەک کاری هەمیشەی بەڵێنی پلەو پایەو پولی پێدان و ئەو چەند کەسەش چونە ناو یەکیتیەوەو وپاشانیش ئەو دەسکەوتەشیان بەدی نەکرد وبۆیان دەرکەوت ئەو بەڵێنانەی تاڵەبانی وەک هەمو بەڵینەکانی تری بون. بۆیە هەر زوو وازیان هێنا.
بەلام ئێستا لەم سەروبەندەدا مەلا بەختیار دوای بیست ساڵ ئەو قەوانە لێدەداتەوە لەوەسفی تاڵەبانیدا کە چەند بڕوای بەئازادی وبیروڕای جیاواز هەیە، پێویستە لەوەڵامدا بڵیین مەلا بەختیار ئەم قسەیەشت هەڵبزرکاوەو پڕوپاگەندەی پوچەڵە وە ئەم قسانە نەک هەر بەلگە نییە بۆ باوەڕبونی یەکیتی وسەرانیان بە ئازادی بیروڕا، بەڵکو بەڵگەیە بۆ ئەوەی بەکردەوە شوراکان بزوتنەوەیەکی سیاسی جەماوەری ڕۆشن بوو. ئێستا دوبارە بۆ بەرژەوەندی خۆتان ئاماژەی پێی دەکهی. وە ئەوانەی هاتنە ناو یەکیتی یەوە نەک بەشیک نەبون لە شوراکان بەلکو وەک ووتم تەنها جەند کەسیک بوون کە بە دوای بەرژەوەندو سودی تایبەتەوە بوون .دەنا شوراکان رابەرو هەلسوراوی کریکاری و کۆمۆنسیتی دیاری خۆیان هەبو.وە هەر ئەوان کە ئەوە کە لە ماوەی دوو دەیەیەدا تا ئیستا زۆربەیان لە رابەری حزبی کۆمۆنسیتی کریکاری کوردستان دان چەندینی تریش هەن چ وەک گروپ یان هەلسوراوی سیاسی کۆمۆنسیتی بۆ بەرگری لە ئازادی و یەکسانی تا ئیستا ماونەتەوە .
بۆیە لە کۆتاییدا دەبیت جەخت لەوە بکەمەوە کە بە هەوینی هەڵبزورکاو و قسەی هەڵبزرکاو تۆ ناتوانی رۆڵی تالەبانی ببینی و یەکیتی ناو یەکیتی و یەک پارچەیی لە دوای تالەبانی بهیڵیتەوە. وە ئەم قسانە زیاتر ئەوە رون دەکاتەوە کە قەیرانی سیاسی هەمە لایەنەی یەکیتی رۆژ بەرۆژ قوڵتر دەبیتەوە و رۆژیک دەتەقیتەوەو لیکترازانی لە دوای تاڵەبانی رووداویکی ئاییندەی نزیک و حەتمی دەبیت .
١٢-١-١٣
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست