گوڵ وەگــــوڵ وەگــــوڵ مى
Wednesday, 08/07/2009, 12:00
گوڵ وەگــــوڵ وەگــــوڵ مى
پەنجاو چوار تۆ دوژمنــمى
نا نا نا لەو لیــــستە
زۆر گەندەڵ و خۆیــــــستە
زەردو لاوازى لێ دیارە
ژمارەكەى پەنجاو چوارە
دوژمنى چینى هەژارە
نامەى ئەعمالەكەى دیارە
بەرنامەكەى كۆڵەوارە
بۆ جاش و پیاوى زۆردارە
بلێ وەعدى لاى لادێ و شارە
گوڵ وەگــــوڵ وەگــــوڵ مى
پەنجاو چوار تۆ دوژمنــمى
نا نا نا لەو لیــــستە
زۆر گەندەڵ و خۆیــــــستە
ستەمكارو بێویژدانە
ئیشى دۆلار بۆ گیرفانە
سەرقافڵەى دزو شەیتانە
دڕك و داڵى بادینانە
تۆقیوى دەستى گۆڕانە
گوڵ وەگــــوڵ وەگــــوڵ مى
پەنجاو چوار تۆ دوژمنــمى
نا نا نا لەو لیــــستە
زۆر گەندەڵ و خۆیــــــستە
قوربانم بیت كوردستانى
لیستى جاش و ناپیاوانى
ڕوو ڕەشى لاى شەهیدانى
زەلیلى دەستى گۆڕانى
هیچیش لە سیاسەت نازانى
گوڵ وەگــــوڵ وەگــــوڵ مى
پەنجاو چوار تۆ دوژمنــمى
نا نا نا لەو لیــــستە
زۆر گەندەڵ و خۆیــــــستە
هەورەكەت ڕەش و داماوە
تەئریخت پڕ فێل و داوە
هەرچەن زۆریش پارەت ماوە
سیقەت هیچ بە خۆت نەماوە
تەواو ورەت لە دەست داوە
هێندەى نیو مانگێكت ماوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست