کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پڕووپاگنده‌ی ژه‌هراوی حیزبه‌ زلهێزه‌کان ده‌ستی پێ کرد

Friday, 01/05/2009, 12:00

1781 بینراوە


پڕووپاگنده‌ی ژه‌هراوی حیزبه‌ زلهێزه‌کان ده‌ستی پێ کردوه‌ ده‌بێت خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پڕووپاگندانه‌ بپاریزرێت جاریکی ترخه‌ڵك فریوو نه‌درێت به‌چه‌ند ووشه‌ی ئێکسپایه‌ری حیزبه‌ زلهێزه‌کانی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ئێستا تێرۆر کردنی خواسته‌کانی گه‌له‌ .هیوای خه‌ڵك بۆ گۆڕان بێ هیوای ده‌سه‌ڵاته‌ وه‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستا مه‌ترسیه‌کی ڕاسته‌ قینه‌ی هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر لیستی گۆڕان .له‌لایه‌ن حیزبه‌ زلهێزه‌کان ‌ ‌گه‌مارۆدانی هه‌ڕه‌شه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر نان بڕانی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه‌ به‌وه‌ی ده‌بێت ده‌نگیان بۆ بده‌ن.خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت له‌ ناوو لیستی گۆڕان خۆی وێنا بکاته‌وه‌{‌ ده‌سه‌ڵات و حیزب هیچ تروسکای و هوایه‌کی بۆ خه‌ڵك‌ نه‌هێشته‌وه‌،ته‌نیا تروسکای ئه‌و بێ هیوایانه‌ نه‌بێت که‌ ترووسکای بێ هیوایان پی به‌خشیوین}له‌ئاکامی پڕۆسه‌ی گۆڕاندا پڕۆسه‌یه‌کی دیالیکتانه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی عه‌قڵه‌ دا دێته‌ کایه‌وه‌ ئه‌م پڕۆسه‌ی گۆڕانه‌ که‌ بریتیه‌ له‌ گه‌ڕانی عه‌قڵ به‌دوای ماهیه‌تی خۆیدا که‌ ئازادیه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی تاك بۆ ناوو باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانێکی ڕاسته‌قینه‌ له‌دواجار به‌ماهیه‌تی خۆی ده‌گات.ده‌سه‌ڵات له‌‌ووڵاتاندا دوا قۆناغی په‌ره‌سه‌ندی عه‌قڵه‌ له‌ چوار چێوه‌یه‌ی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ سه‌ره‌تا به‌خێزان ده‌ست پێ ده‌کات وه‌ پاشان به‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تێ ده‌په‌ڕێت ئینجا به‌ ده‌وڵه‌ت ده‌گات ،له‌ده‌وڵه‌تدا ئه‌وپه‌ڕی گونجاندن له‌ نێوان تاك وگشتی دا به‌دی دێت .به‌ڵام له‌ کوردستانی ئێمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌یه‌‌ حیزب بۆته‌ ده‌ووله‌ت حیزب هه‌موو بۆشیه‌یه‌کانی پڕ کردۆته‌وه‌‌‌ ‌ حیزب بۆته‌ مڵۆزم به‌سه‌ر خه‌ڵکدا هه‌رکارێت هه‌بێت ئه‌بێت ته‌سکیه‌ی حیزبیت پێبێت .ئه‌گه‌ر له‌حیزبدا نه‌بی مافه‌کانیشت پێشێل ئه‌کرێت ئه‌وا کاره‌کانت به‌ باشی ناڕوات وه‌ك هاووڵاتی پله‌ سێ سه‌یر ده‌کرێت. به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پڕانسیپه‌کانی یاساو ده‌وڵه‌ت که‌ له‌جیهاندا که‌ خۆێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت ئێستاش بۆیه‌ خه‌ڵك له‌ شانۆگه‌ریه‌کی ده‌سڵات تێگه‌یشتوه‌ گۆڕانیش ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتیش ده‌بێت پێسوازی لێ بکات ئه‌گه‌ر له‌به‌رژوه‌ندی ‌‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێستاش نه‌بێت چوونکه‌ مافی گه‌‌له‌ هه‌ڵبژاردن هێرشه‌‌‌ سیاسیه‌کان له‌ لایه‌ن حیزب و ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بۆ لیستی گۆڕان چڕ بۆته‌وه‌ کاری گه‌ری ئه‌وو تۆی نابێت به‌ڵکوولیستی گۆڕان به‌هێزتر ده‌کات چونکه‌‌ گۆڕان به‌ ته‌نها خواستی به‌ڕێز نێشیروان نیه‌ به‌ڵکوو خواستو هیواو گه‌لیشی له‌ پشته‌ .ڕه‌خنه‌کان له‌ ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌تا

لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات سیاسه‌ت لای ئێمه‌ شووێنی بازرگانی گرتووته‌وه‌ ئه‌رکی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی له‌ده‌ست داوه‌ هه‌ر که‌سێك له‌ پۆستێکی به‌رزدا بێت یان له‌ ناو حیزبدا له‌ ئاستی سه‌ره‌وه‌ بێت ئه‌وا شانسێکی باشی ده‌بێت .هه‌رکه‌سێکیش له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب و ده‌سه‌ڵات بێت ئه‌وا که‌سێکی هه‌ژاره‌ و هاوڵاتی پله‌ سێ یه‌ له‌ کوردستان. له‌ کووردستان مه‌رج نیه‌ هه‌رکه‌سێك له‌ حیزب په‌ڕله‌مان و پوستدا دابێت که‌سێکی سیاسی بێت .مه‌رج ئه‌وه‌یه‌ بزانی چۆن کاری حیزب و ده‌سه‌ڵات ده‌کات دوور له‌ خواسته‌کانی گه‌لیش تا ئێستا نه‌بیستراوه‌ که‌سێك ده‌ست له‌کارو پۆسته‌که‌ی هه‌ڵگرێت ‌ چوونکه‌ نان بڕاو ده‌بێت . ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی کوردستان ئه‌مانه‌ له‌ قووتابخانه‌ی گه‌نده‌ڵه‌وه‌ خۆێندوویانه‌ ئه‌رکی په‌ڕله‌نتارانیش ئێستا خواستی گه‌ل نیه‌.ئه‌رکی په‌ڕله‌مان چاودیری کردنی سلووکی حوکومه‌ته‌ به‌ڵام له‌ کوردستان به پێچه‌وانه‌وه‌یه‌ حیزب و حوکومه‌ت چاودێری په‌ڕله‌مان ده‌که‌ن واتا ئه‌رکی په‌ڕله‌مان تاران له‌ په‌ڕله‌مان ته‌نها /چا/ خواردنه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك هیوای به‌ په‌ڕله‌مان نه‌ماوه‌ . که‌سانێك هه‌ن له‌ پۆستی به‌رز دان گه‌یشتوون به‌هه‌ڕه‌م. به‌ڵام سیاسی نین مه‌رجی سیاسیان تیا به‌دی ناکرێت.که‌سی سیاسی ئه‌بێت له‌م بوارا‌نه‌دا شاره‌زابێت {ئابووری،مێژووی،سایکۆلۆژی،فه‌لسه‌فه}.‌بێ ئه‌م مه‌رجانه‌ش که‌سانێك هه‌ن پۆستی باشیان داگیرکردوه‌ سیاسیش نین .سوقڕات ئه‌ڵێت .سیاسه‌ت کاتێک جێی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک‌یه ‌که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای موڕاڵی مرۆی وه‌ستا بێت پێوویسته‌ پارته‌ سیاسیه‌کان جه‌ماوه‌ر به‌ڕه‌ووشتی جوان په‌روه‌رده‌ بکه‌ن .ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌ پێچه‌وانه‌ی ووته‌که‌ی سووقڕاته‌ . ده‌توانم بڵێم فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی حووکم ڕانی ئێستا بۆ خه‌ڵك هیچی نه‌هێشتۆته‌وه. ئه‌بێت له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدان کار بۆ ئه‌مه‌ بکرێت نه‌خشه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵات و حیزبی بگۆڕێت که‌ 18 ساڵه‌ کۆمه‌ڵگایان به‌ عه‌قڵێکی حیزبی په‌روه‌رده‌ کردوه‌ ته‌نها ئه‌مانه‌ش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتن له‌ کوردستان که‌ حیزبین 18 ساڵه‌ من یه‌ك ده‌موو چاوو ئه‌بینم .که‌ مۆدیلیان به‌سه‌ر چووه‌ چه‌ندین جیلی تازه‌ پێگه‌یشتوو تێپه‌ڕی کرد هه‌رئه‌م ده‌موو چاوانه‌ن که‌ به‌ووێنه‌ی ڕه‌ش و سپی کاتی خۆی بینوومن.ئێستاش به‌وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به‌سه‌ری بۆیاخ کراوه‌ی ڕه‌شه‌وه‌‌ ئه‌یان بینم .زاڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا به‌سه‌ر عه‌قڵی گه‌نج و تاك وای کردوه‌ دژوو و گۆڕان بێته‌ ئاراوه‌ ‌.دوای ئه‌م هه‌موو بێده‌سه‌ڵاتیه‌ی خه‌ڵك ‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات توویژێکی ووریای ڕۆشنبیری هاتۆته‌ کایه‌وه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌ ده‌سه‌ڵات بتوانێت پێشی پێ بگرێت .ناکرێت ده‌سه‌ڵاتی ئێستا نیگه‌ران بێت به‌وه‌ی که‌ چه‌مکی تازه‌ تر بێته‌ ئاراوه‌ . وه‌هه‌ندێك لایه‌ن هێرشه‌ سیاسیه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێز نێشیروان.مافی هه‌موو که‌سێکی سیاسیه‌ قسه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیوو که‌ موو کووڕیه‌کان بکات .هه‌ر وه‌کوو چۆن لایه‌نی سیاسی وحیزبی هه‌یه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵ بژاردن ده‌که‌ن وه‌ك مافێکی سیاسی و حیزبی مافی خۆیانه‌ .وه‌هه‌روه‌ها تاکی سیاسیش هه‌یه‌ قسه‌ له‌سه‌ر گۆڕان ده‌کات که‌ مێژوویه‌کی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت بردۆته‌ سه‌ر که‌سێکی به‌رچاوی حیزبی بووه‌ وه‌کووخاوه‌نی بیرۆکه‌ی ڕاپه‌ڕینیش بوه‌ ئه‌وه‌یش به‌ڕێز نێشیروانه‌ که‌ ئێستا به‌ سیاسه‌تێکی ماڕاسۆنی نه‌فه‌س درێز هاتۆته‌ مه‌یدان بۆ لاواز کردنی سیاسه‌ته‌ و ده‌سه‌ڵاته‌ کابۆیه‌که‌ی ئێستا که‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتیان مۆنۆپۆڵ کردوه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.‌لیستی گۆڕان که‌ من به‌لیستی گه‌لی ئه‌زانم که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گۆمه‌ڵگایه‌یه‌کی مه‌ده‌نیه‌ ئه‌م گه‌له‌ی که‌ خواستی گۆڕانه‌ هاتۆته‌ مه‌یدان .له‌به‌رده‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژرادنی لیستی گۆڕان ڕاسته‌و خۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خوودی به‌ڕێز نێشیروان ده‌کرێت که‌ ده‌ڵێن نه‌چی به‌ گژگوله‌ی قافا.به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار وائه‌زانێت سه‌رده‌می شه‌ڕی ناخۆیه‌ و خه‌ڵك چاوه‌ڕی به‌ڕێزیانه‌ شه‌ڕی بۆ بکه‌ن ئه‌م سه‌رده‌مانه‌ به‌سه‌ر چوو خه‌ڵك جارێکی تر فریوو بدرێت به‌ کۆمه‌ڵێك ووشه‌ی نه‌گۆڕ که‌ هه‌موو ڕۆژێك دووباره‌ی ئه‌که‌نه‌وه‌ خه‌ڵکی پێ فریوو ئه‌ده‌ن. ئه‌م خه‌ڵکه‌ی کاتی خۆی پشتگیری ده‌کردن هه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه‌یه‌ ئێوه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لاده‌بات و داوای گۆڕان ده‌کات . لیستی گۆڕان باس له‌ کۆمه‌ڵه‌ك گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتێکی نا ته‌ندرووست ده‌کات .هه‌موو لایه‌ن و حیزبێك مافی خۆیانه‌ چۆن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن. ‌ ئه‌مه‌ زانستی ئه‌خلاقی سیاسی نیه‌ ڕاسته‌ و خۆ هه‌ڕه‌شه‌کان چڕ که‌یته‌وه‌له‌ به‌رامبه‌ر که‌سێك که‌ داوای گۆڕان بکات که‌ خواستی گه‌له‌ به‌ڵکوو له‌ده‌ست دانی چه‌مکی سیاسیی‌ مۆدێرنه‌.زۆر لام سه‌یره‌ ده‌سڵات وو حیزبه‌کان له‌ گۆڕان ئه‌ترسن خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕێز نێشیروان گۆڕانی کرد خۆ گۆڕان بن به‌ست نابێت به‌ڵکوو گۆڕان به‌رده‌وامه‌ گۆڕان په‌یوه‌ندی به‌کۆمه‌ڵگاوه‌یه‌ . نازانم بۆ به‌ گۆڕان ده‌سه‌ڵاتوو حیزب نیگه‌رانه‌ هۆیه‌که‌ی چیه‌ .ده‌کرێت بڵێن له‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵیوو کۆمپانیای حیزبه‌کانه‌.ئه‌وه‌نده‌ی لیستی گۆڕان ده‌سه‌ڵاتی و حیزبی نیگه‌ران کردوه‌ ئه‌وه‌نده‌ تۆپارانه‌کانی ئیران تورکیا و دووژمنی ڕاسته‌قینه‌ گه‌لی کورد ده‌سه‌ڵاتی نیگه‌ران نه‌کردوه‌ ته‌نها په‌ڕله‌مان و حیزب حوکومه‌ت ته‌نها یه‌ك ووشیه‌ که‌ ده‌یڵێنوو ده‌یڵێنه‌وه‌ وه‌کوو گۆرانی ئه‌ویش ووشه‌ی [ئیدانه‌] کردنه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م تۆپ باران فڕۆکه‌ی جه‌نگی توورکیایه‌ که‌ ئه‌م ووشه‌ سیاسیانه‌ ته‌نها خۆده‌رباز کردنه‌ له‌ ناره‌زای خه‌ڵك .‌ ‌ ‌لاواز بوون و خزانی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا له‌ڕێی گۆڕان و هزری و تازه‌ گه‌ری ده‌نگدان له‌ ڕێگه‌ی دێمۆکراسی ئه‌رکێکی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یه‌‌ نه‌ك له‌ ڕێگه‌ی قین و .فیگوری حیزبی که‌ هێرشه‌ سیاسیه‌کان چڕ بوو نه‌ته‌و. ‌17 ساڵه‌ په‌ڕله‌مان درووست بووه‌ که‌ ئه‌مه‌ خواستی گه‌له‌ .به‌ڵام تا ئێستا په‌ڕله‌مان چاوودێری حوکوومه‌تی نه‌کردوه‌ به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ حیزبووحوکوومه‌ت چاوودیڕی په‌ڕله‌مانیان کردوه‌ که‌ کاری ئه‌مان نیه‌.ئه‌رکی په‌ڕله‌مانیش چاوودێرکردنی سلووکی حوکوومه‌ته‌ [به‌ڵام بێده‌نگه‌]په‌ڕله‌مانی ئێمه‌ له‌ قووتابخانه‌یه‌ك ئه‌چێت ته‌نها فێری مه‌نهه‌جه‌کانی حیزبی بکرێت وبه‌س.زۆر لام سه‌یره‌ که‌ په‌ڕله‌مان ده‌یه‌وێت ماده‌یه‌ك بخاته‌ ده‌ستووره‌وه‌ هه‌موویان به‌یه‌که‌وه‌ ده‌ست به‌رزده‌که‌ن و به‌یه‌که‌وه‌ ده‌ست داده‌گرن له‌ قووتابخانه‌ی پۆلی یه‌کی سه‌ره‌تای نه‌بی له‌ هیچی تر ناچێت .خه‌ڵك هه‌ڵبژاردنی له‌ بیر چۆته‌وه‌.من تا ئێستا نووێنه‌رم نیه‌ له‌په‌ڕله‌مان.قسه‌کانی سه‌ید کاکه‌ زۆر جوانه‌ بوو.که‌له‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ خۆێندمه‌وه‌ سه‌یه‌ کاکه‌‌ ووتی من له‌ په‌ڕله‌مان نووێنه‌ری خه‌ڵك نیم نووێنه‌ری حیزبێکم .
بۆیه‌ ده‌کرێت بڵێن په‌ڕله‌مانی کوردستان .په‌ڕله‌مانی برژوازی و حیزبیه‌ ده‌کرێت بڵێن وتاری ڕاستیش پێوویستی به‌ ڕووحێکی پاکه‌ بۆیه‌ سه‌ید کاکه‌ ڕاڤه‌ی په‌ڕله‌مانی کرد.حیزبه‌ بچووکه‌انیش خه‌ڵك چه‌واشه‌ ده‌که‌ن قسه‌ له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌ن که‌ ئابڕووی ئۆپۆزسیۆن بردووه‌ .زۆر لام سه‌یره‌ حیزبه بچووکه‌کان وه‌زیریان هه‌یه‌ له‌ حوکومه‌ت باس له‌ ئۆپۆزسۆن ده‌که‌ن .ناکرێت ئۆپۆزسیۆن بی وه‌زیررشت هه‌بێت.18 ساڵه‌ ئه‌م حیزبه‌ بچووکانه‌ پاره‌ له‌ یه‌کیه‌تی وپارتی وه‌گرن بێ ده‌نگن تازه‌ که‌ووتوونه‌ته‌ ڕه‌خنه‌ گرتن و قسه‌ کردن له‌ ده‌سه‌ڵات که‌ خۆشیان به‌شدارن له‌ ده‌سه‌ڵات.بۆیه‌ لای خه‌ڵک هیچ جیاوازیه‌کیان نیه‌ هه‌موو پارته‌ سیاسه‌کانی کوردستان به‌یه‌ك چاوو سه‌یر ده‌کرێت .ئه‌وه‌نده‌ی حیزبه‌ بچووکه‌کان قسه‌ له‌سه‌ که‌می بووجه‌ی خۆیان ئه‌که‌ن .ئه‌وه‌نده‌ ئه‌رکی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌‌ که‌ مووڕی هاووڵاتیان نه‌ خستۆته‌ به‌ر باس .جاری حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان حیزبێکی ڕه‌سه‌نی کوردی نین به‌ڵکوو حیزبێکی نێوو ده‌وڵه‌تین لکاندی ووشه‌ی کوردستان به‌ حیزبی ئیسلامی له‌ چه‌واشه‌ کردنی خه‌ڵك هیچی تر به‌دی ناکه‌م . وه‌ حیزبه‌ ئیسلامیه‌کانی کوردستان مێژوویان نیه‌ وه‌کوو ئه‌رکێکی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌یی‌ .کورد له‌ %95 مووسلمانه‌ ئه‌م حیزبه‌ ئیسلامیانه‌ چۆن خه‌ڵك فریوو ئه‌ده‌ن به‌ ناووی خواوه‌ .پێویسته‌ خه‌ڵك ئه‌م بۆشایه‌پڕ بکاته‌وه‌ که‌ده‌سه‌ڵات و حیزب ده‌ستیان به‌سه‌ر داگرتوه ‌ناکرێت پانتای سیاسی وده‌سه‌ڵاتی ئێستا ته‌نها که‌سانێك خاوه‌نی بن بۆیه‌ ده‌بێت ده‌سه‌ڵات تێبگات کۆمه‌ڵگای کوردی کۆمه‌ڵگایه‌کی خه‌واڵوو نیه‌ گۆڕان به‌ڕێگاوه‌یه‌ له‌لایه‌ن لیستی گۆڕان حیزبه‌ زلهێزه‌کان به‌رده‌وام کاریان کردوه‌ خه‌ڵك له‌داڕمانی عه‌قڵ بمێنێته‌وه‌. بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵك له‌م پڕووپاگندانه‌ی حیزبه‌ زل هێزه‌کان بپارێزرێت خه‌ڵك هۆشیار بکرێته‌وه‌ خه‌ڵك فریوو نه‌درێت.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)