ڕاگەیاندراوێک لە گروپی ٤٠٠ەوە
Friday, 04/01/2013, 12:00
ئه‌وانه‌ی ئاگاداری بەھەدەردانی کات و بودجەی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەین
لە ماوەی رابوردودا، گروپەکەمان ھەموو شێوازێکی فشاری مەدەنی گرتەبەرو پرس و کێشەکانی نەخۆشخانەی ٤٠٠ قەرەوێڵەیی و داواکاری و دۆکیومینتی جۆراوجۆری بڵاوکردوە و چەندین چالاکی جۆراوجۆری ئەنجامدا وەک کۆکردنەوەی ئیمزا و یاداشتنامه‌و بڵاوکراوە و گردبوونەوەی جەماوەری و چاوپێکەوتنی میدیایی و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و داواکاری گشتی و پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی و ...هتد. ھەندێک لەو چالاکیانە دەرئەنجامی ئیجابی بە دوای خوێدا ھێنا كه گرنگترینیان خۆی له‌ناچارکردنی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تردا ده‌بینێته‌وه کە دەستبکەنەوە بە کارکردن بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەکە، به‌ڵام له‌و چالاكیانه‌ی كه هێشتا گروپه‌كه‌مان ئامانجی نه‌پێكاوه ده‌رخستن و دادگاییكردنی ئه‌و ده‌سته ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه‌ن كه بوونه‌ته مایه‌ی دواخستنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه پێمانوایه نوێترین ئاماژه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستانه كورتكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌یه ته‌نها بۆ پرۆسەی دادبینیكردن بەرامبەر بە کۆمپانیای UI enc کۆری له‌دادگای مه‌ده‌نیداو شكاندنه‌وه‌ی هه‌موو خوارو خێچی و گه‌نده‌ڵییه‌كانه به‌سه‌ر ملی كۆمپانیای ناوبراودا كه دوور نییه ئاكامی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ش نه‌كرێته سه‌فقه‌یه‌كی ژێربه‌ژێر له‌نێوان كۆمپانیاكه‌و گه‌نده‌ڵكارانی راسته‌وخۆی ناوخۆییدا.بۆ شاردنه‌وه‌و بێده‌نگیكردن له‌ئاست كۆی ئه‌و پرسه به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمە لەساڵی ٢٠١١ مەلەفێکی تەواومان لەسەر ئەم پرۆژەیە پێشکەشکرد و چاوەڕوانمان دەکرد داواکاری گشتی و پەرلەمان و لیژنەی تەندروستییه‌كه‌ی له‌م رووه‌وه ھەنگاوی جدی بنێن بەڵام ره‌وتی یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له‌دادگادا پێمانده‌ڵێت كه بەرپرسە گه‌وره‌و بچووكه‌كانی پشت ئه‌و گه‌نده‌ڵییه نه‌ك هه‌ر لە لێپرسینەوەی یاسایی جدی قوتاریان ببێت به‌ڵكو بۆیان ده‌بێتە پاڵپشتێكی یاسایی بۆ ئه‌ستۆپاكیشیان.
گروپی ٤٠٠، لەگەڵ ئەم ڕاگەیاندراوە و لە چەند دەرفەتێکی دیکەدا تا رۆژی دانیشتنی داھاتووی دادگا لە رۆژی ٢١/١/٢٠١٣ لەسەر نەخۆشخانە ٤٠٠ قەڕه‌وێڵەییەکە چەند وێنەیەک بڵاودەکاتەوە کە ئاگاداری و پەیوەندی بەرپرسانی ھەرێم دەسەلمێنێت لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو‌و سەردانە ھاوبەشەکانی ھەردوو لا بەچڕی بەئامانجی جوڵاندنی ئەو پرسیارەی کە ڕۆڵی ئەم كه‌سانە چی بووە لە ھەر کێشەیەک لەو پرۆژەیەدا ڕویداوەو لەڕوی بەرپرسیاریەتی مێژوییەوە تا چەند ئەو بەرێزانە بەرپرسیاریەتی کێشەکانی ئەو پرۆژەیەیان لە ئەستۆدایە، یاخود ئەگەر ئەو کۆمپانیایە ئەو بڕەپارەیەی نەگەڕاندەوە ئەم کەسە بەرپرسانە چی بەھاوڵاتیان دەڵێن بۆ بەھەدەردانی سامانی گشتی و ئەو کاتەی کە ئەم پرۆژەیەی تێدا تەواونەکراوە کە ده‌کرا گیانی ھەزاران ھاوڵاتی بپارێزێت و چارەسەری چەندین کیشەو کەم وکوڕی تەندروستی بکات .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوە بڵێین کە بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە بە ھیچ جۆرێک مانای ئەوە نیە ئەو کەسانەی لە وێنەکاندا ھاتوون لەگه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون به‌ڵكو دەرکەوتنی کەسەکان لە وێنەکاندا مانای ئەوەیە ئەو کەسانە كه‌م و زۆر ئاگایان لە وردەکارییەکانی پرۆژەی ٤٠٠ قەڕه‌وێڵەیی سلێمانی ھەبووە و هه‌یه‌و ئه‌ركی ویژدانی و پیشه‌ییان ئه‌وه‌یان لێده‌خوازێت كه له‌ئاست گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و پرۆژه ستراتیژییه‌دا بێده‌نگ نه‌بن و به‌پێدانی زانیاری و ده‌رخستنی زانیارییه‌كان بۆ رای گشتی ببنه پاڵپشت بۆ گروپی 400، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا پێویستە داواكاری گشتی ئه‌مجاره‌یان به‌پاڵپشتی ئه‌و وێنانه‌و ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی پێشكه‌شمانكردووه بە ئەرکی راستەقینەی خۆی ھەستێت و سكاڵا له‌دادگای جینائی تۆماربكات بۆئه‌وه‌ی پرسه‌كه ره‌وتی ته‌واوی خۆی وه‌ربگرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش روبەڕوی پرسیار و لێکۆڵینەوە ببنه‌وه.
گروپی ٤٠٠
سلێمانی
5/١/٢٠١٣
* گروپی 400 له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدایه‌و بۆ زیاتر له 2 ساڵه به به‌رده‌وامی به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی گوماناوی و پڕ له‌گه‌نده‌ڵی نه‌خۆشخانه‌ی 400 قه‌ره‌وێڵه‌یی ده‌كات له‌سلێمانی ..
وێنەکان: له‌سه‌ره‌وه ببینه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست