کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرزادی كه‌مانگه‌ر: ئێران بیانوو به‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت.

Monday, 05/07/2010, 12:00


وته‌بێژی پارتی ژیانی ئازاد(پژاك) رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ئه‌وان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن‌و له‌وی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، تۆببارانی خه‌ڵكی سیڤیلیش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل‌و پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق‌و دوژمنایه‌تی گه‌لی كورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌...

شێرزادی كه‌مانگه‌ر ووته‌بێژی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ چاوی خه‌ڵكدا ده‌ڵێت پارتی ژیانی ئازادی كوردستان له‌ساڵی 2004 دامه‌زراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه‌، تائێستا سێ‌ كۆنگره‌ی به‌ستوه‌‌و ئێستا له‌زۆربه‌ی ناوچه‌ كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات كادیر‌و چالاكی ئه‌نجامده‌دات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت پژاك قه‌ناعه‌ته‌ كلاسیكییه‌كه‌ی وازلێهێناوه‌ به‌وه‌ی كه‌ خه‌باتی ته‌نها بۆ چینێك ده‌كرد.

چاوی خه‌ڵك ـ تۆپبارانكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ بیانووی بوونی پژاك چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
شێرزاد كه‌مانگه‌ر: ئه‌م قسانه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌ پێشتریش ئێمه‌ له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ تیشكمانخستبوه‌سه‌ر ئه‌م بیانوانه‌. به‌بڕوای ئێمه‌ ئه‌م تۆپبارانه‌ مه‌به‌ستی تریان له‌پشته‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئێران ئێستا له‌قه‌یرانێكی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی دایه‌.

جگه‌ له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا دۆستایه‌تی بكات‌و توركیاش به‌لای خۆیدا رابكێشێت.

هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م تۆپبارانه‌وه‌ ده‌یه‌وێت بڵێت له‌دژایه‌تیكردنی گه‌لی كورددا هاوهه‌ڵوێسته‌ له‌گه‌ڵی.

به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌حكومه‌تی داهاتووی عێراق، هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تۆپبارانانه‌وه‌ فشار دروستبكات‌و بیانخاته‌ لای شیعه‌كان.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ئێران تۆپبارانیان ده‌كات‌و سنور ده‌به‌زێنێت هێزی پژاكی تێدانیه‌ ته‌نیا ئه‌و شوێنانه‌ به‌ئامانج ده‌گرێت كه‌خه‌ڵكی سڤیل‌و گوندنشینی تێدایه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ دوورن له‌ڕاستیه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ئێران ده‌یه‌وێت فشاربخاته‌ سه‌ر هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌نادات خاكه‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت. بیانوه‌كه‌ی كه‌ده‌ڵێت په‌ژاكه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌.
بۆ خوێندەوەى دەقى دیمانەكە كلیكى ئەم لینكە بكە
http://www.chawyxelk.com/NewsDetailN.aspx?id=3952&LinkID=63&Detail=1


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە