کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگرەكەی ئەكەپە چاوەروانی چی لێدەكرێت؟!

Saturday, 29/09/2012, 12:00




وابڕیارە لەكۆتای ئەم مانگەدا واتا سی نۆ، پارتی دادوگەشەپێدان "ئەكەپە" لە ئەنقەرە كۆنگرەی چوارەمی خۆی ببستێ، چاوەڕواندەكرێت سەد بەرپرسی سیاسی جیهان بانگهیشت بكرێت لەلایەن ئەردۆغان سەرۆك وزیرانی توركیاو سەرۆكی ئەكەپەوە، وەك لەڕاگەیاندنەكانەوە ئاماژەی پێكراوە یانزە كەسایەتی ئێراقی بۆ میوانداری لە كۆنگرەكەی ئەكەپە بانگهێشت كراون، هەروەك ئاشكرایە سەرۆك كۆماری ئێراق وەك سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆكی هەرێم وەك سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داوەتنامەیان پێگەیشتووە لە لایەن ئەردۆغانەوە، هەڵبەتە كۆنگرەی چوارەمی ئەكەپە لەبارودۆخێدا دەبەسترێت لەتوركیاو باكوری كوردستان شەڕێكی دژوار لە نێوان سوپای توركیاو گەریلاكانی پەكەكەدا بەڕێوەدەچێت، بێگومان لەوكاتەوە ئەكەپە دەسەڵاتی توركیای گرتۆتەدەست سوپای ئەو وڵاتە گیرۆدەی شەڕی بە شێوەیە بەرفراوان وخوێناوی نەبۆتەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارەی هێزی پاراستنی گەل لەرۆژانی ڕابردوو بەڵاویكردەوە لە ماوەی یەك ساڵدا واتا لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو تا مانگی نۆی ئەم ساڵ دوو هەزار سەربازوپۆلیسی توركیا لە شەڕكاندا كوژارون، ئەوەش بەرزترین ئاستی زیانی گیانیە لە سوپای ئەووڵاتە دراوە لە ماوەی بیستو هەشت ساڵ شەڕی نێوان پەكەكەو توركیا، هەرچەندە ئەردۆغان وپارتەكەی لە كاتی گرتنەدەستی دەسەڵاتی توركیادا بانگەشەیەكی زۆریان دەكرد گوایە كێشەی كورد چارەسەردەكەن هەروەك خودی ئەردۆغان دەیوت كێشەی كورد كێشەی منەو چارەسەری دەكەم، بەڵام لەڕاستێدا ئەو قسەوباسانە تەنها بۆبەدەستهێنانی دەنگی كورد بوولە هەڵبژاردنەكاندا وجگەلە تاكتیكی سیاسی هیچی ترنەبوو، لە ستراتیژدا هیچ جیاوازیەكی لەگەڵ پارتەكانی پێش خۆی نەبووسەبارەت بە دۆزی كورد، تەنها جیاوازی ئەوە بووە بەشێوەیەكی ژیرانە دەمامكێكی دیموكراسی و ئیسلامی میانڕەوی پۆشی وتوانی دەنگی بەشێك لە كوردەكان بۆخۆی مسۆگەر بكات، دواتریش ڕایگەیاند كە ئەو نوێنەری كوردەو خاوەنی حەفتا كورسی پەرلەمانە لە ناوچەكوردنشینەكاندا زۆرینەی دەنگی بەدەست هێناوە، چەند ساڵێك ئەكەپە بەوسیاسەتە گرەوی خۆی لەكورد بردەوە تەنانەت توانی لایەنگرانی پەكەكەش فریو بدات، بەڵام ئەوەی ئێستا لە توركیاوباكوری كوردستان دەگوزەرێت تەواوجیاوازە لە گەڵ سەرەتاكانی دەست بەكاربونی ئەكەپە، چەند جارێك ڕاگرتنی شەڕ تاك لایەنە لەلایەن پەكەكەوە وناردنەوەی گروپی ئاشتی لەشاخ ولەئەوروپاوە هیچ ئەنجامێكی ئەرێنی بەدوای خویدا نەهێنا بۆكورد بەپێچەوانەوە زیانێكی گەورەی پێگەیاند، هەمو ئەو دیدارو گفتوگۆیانەی دەسەڵاتدارانی توركیا لە ئیمرالی و لەئۆسلۆ ئەنجامیان ئەدا ئاشكرابوو تەنها بە مەبەستی قازانج كردنی كاتە لە بەرژەوەندی خۆیان وخافڵگیركردنی خەباتكارانی كوردە، دواجار ئەردۆغان وئەكەپە دەمامكەكە لە سەرڕوویان لادرا ئێدی زۆر بەڕاشكاوی وتیان شتێك نییە بەناوی كێشەی كورد لە توركیادا ئەوەی هەیە كێشەی تیرۆرە، ئەوەی لەڕابردوودا پێیان دەوت كرانەوەی دیموكراتی بەڕوی كورددا لەئێستادا هیچ باسێكی نەماوە، هەڵبەتە نەك هەرلەتوركیا لەهیچ شوێنێكی دنیادا متمانە بەوە نەماوە دەسەڵاتدارانی ئەكەپە نێتی چارەسەركردنی ئاشتییانەی دۆزی ڕەوای كوردیان هەبێت، بەتایبەتی ئێستا سەرجەم پایەگرنگەكانی دەوڵەت لە دەستی خۆیاندایە لە نیوسەدەی ڕابردوودا هیچ حزبێك لە توركیادا نەیتوانیوە سەركەوتنی بەوشێوەیە بەدەست بێنێت، لەتوركیادا پێنج پایەی سەرەكی حكومڕانی ئەو وڵاتەی ڕاگرتووە كە بریتیە لە سەرۆكایەتی كۆمار سەرۆكایەتی حكومەت سەرۆكایەتی پەرلەمان سەرفەرمانداری ئەرتەش دەستەی باڵای دادوەری، لە ئەمڕۆدا تەوای ئەوپایەگرنگانە لەژێر دەسەڵاتی پارتی داد وگەشەپێدان ئەكەپە دایە، كەواتە هیچ نەیارێك لە پێش كارو پرۆژەكانی ئەكەپەدا نییە لەڕابردوودا ئەوەی پارسەنگی یەكلایی كردنەوەی ناكۆكی نێوان پارتەكان بوو هێزو دەسەڵاتی سوپابوو، بەڵام ئەوەی ئێستا بەدیدەكرێت خودی سوپا گیرۆدەی دەستی ئەكەپەیە و سەدان جەنڕاڵ وگەورە ئەفسەر بە تۆمەتی نەخشەدانان بۆ كودەتاو ئەندام بون لە ئەرگەنەكۆن دەستگر كراون لە زیندانەكاندان جگەلەوانەی بەكۆمەڵ خانەنشین دەكرێن، مەبەستی سەرەكی لەم كورتەباسەدا ئەوەیە ئەكەپە لە كاتێكدا كۆنگرەی چوارەمی پارتەكەی دەبەستێ لە بەرزترین ئاستی دەسەڵاتداریدایە لە توركیادا تاكە هێزێك كە ڕووبەڕووی بۆتەوە وسەرقاڵی كردووە تەسلیمی سیاسەتەكانی نەبووە هێزی ئازادیخوازی گەلی كوردە، داخوازی و داواكاری ئەوهێزەش داوایەكی ڕەوایەومافێكی سروشتی هەرمرۆڤێكە،بەدڵنیایەوە ئەكەپەش ئەوڕاستییەی بۆ ئاشكرابووە نەبە فێڵی سیاسی ونە بەفێڵی ئاینی و نە بەزەبری هێزو چەك ناتوانێت دەنگی ئازادیخوازی كورد كپ وبێدەنگ بكات، لە هەمانكاتدا وەك ئاماژەم پێكرد سەرجەم پایە گرنگەكانی دەوڵەت بە دەستی خۆیەوەیە، كەواتا هیچ بیانویەك نییە بۆ ئەوەی چیتر بە لۆژیكی هێز وڵامی گەلی كورد بدرێتەوە پێویستە ئەكەپە ئەم كۆنگرەیە بكات بەدەرفەتێك بۆچارەسەركردنی كێشەی كورد ودەسكەوتێكی مێژووی بۆخۆی وەك سەروەریەك تۆماربكات، لەكاتێكدا چاوەڕوانە سەدبەرپرسی سیاسی جیهان ئامادەی كونگرەكەی بێت لە ناویاندا سەرۆكی هەرێمی كوردستان بونی هەیە، زۆر گرنگە ئەكەپە بۆ تەنها جارێك لە مێژوی خوێناوی ئەو وڵاتەدا هێزی لۆژیك بەكاربێنێت و گرفت وئاریشەو شەڕو خوێن ڕشتن ڕیشە كێش بكات، لە هەمان كاتدا زۆر پێویستە سەرۆكی هەرێم ئەودەرفەتە بقوازێتەوە لەبەرچاوی هەمو بەرپرسە سیاسیەكانی جیهان وتوركیا كوردانەو نەتەوەیانە داوای چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەی كوردبكات وڕەوایەتی بە داواكاریەكانی گەلی باكوری كوردستان بدات، بێگومان هەرهەنگاوێكی سەرۆكی هەرێم بە ئاراستەی بەرژەوەندیەكانی نەتەوەی كودردابێت تەواوی گەلی كورد پشتگیری دەكات پێچەوانەكەشی بێگومان ئاشكرایە،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە