کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڕاستى دختۆر به‌رهه‌م و كابینه‌كه‌ى خزمه‌تكارى خه‌ڵكى كوردستانن.....‌

Wednesday, 25/11/2009, 12:00


حكومه‌ته‌ ئیفلیجه‌كه‌ى كوردستان وه‌ك‌ به‌دارشه‌ق ده‌ڕوات چاویشى كوێره‌ له‌ئاست هه‌موو ئه‌و كه‌م و كوڕى و مه‌ینه‌تیانه‌ى خه‌لکى ئه‌م هه‌رێمه ، به‌ڵام بۆ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان سپ و ساغه‌و عه‌له‌مى تیانیه‌ . دختۆر به‌رهه‌م هه‌روه‌ك خوى پێوه‌ گرتووه‌ به‌رده‌وام به‌ڵێن ده‌دات به‌ڵینه‌كانیشى وه‌ك بڵقى سه‌ر ئاو وایه‌ . به‌ڕاستى ئه‌و ناوه‌ى لێیان ناوه‌ خه‌سارى نه‌كردوه‌ به‌رهه‌مى بێ به‌رهه‌م هه‌ر له‌خۆى دێت .
له‌ سه‌ردانێكى دختۆرله‌به‌روارى 24 /11 بۆ كه‌ركوك ‌ بڕیارى داوه‌ له‌سه‌ر بوودجه‌ى سلیمانى هه‌ولێر و دهۆك چه‌ند پڕۆژه‌ى ته‌ندروستى و قوتابخانه‌ و چاككردنى مزگه‌وت و كردنه‌وه‌ى یاریگایه‌ك و چه‌ند باخچه‌یه‌ك وه‌ چه‌ند خزمه‌ت گوزارییه‌كى تر بۆ ناوچه‌ عه‌ره‌به‌ چاو ڕه‌ش و توركمان نشینه‌كان جێ به‌جێ بكات ، وه‌ك له‌ كوردستان هه‌موو به‌ڵینه‌كانى هه‌ڵبژاردنى جێ به‌جێ كردبێت و پاره‌یان لێ زیاده و ‌بۆ ئه‌وه‌ى نه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆحكومه‌تى ناوه‌ند ئه‌یكاته‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كه‌ركوك ، كوڕى باش وه‌ك پیاوه‌تى به‌سه‌ر ئاوى حه‌ماوه‌ ده‌كه‌یت با هیچ نه‌بێت ناوچه‌ كوردنسینه‌كانشى تیادا بێت ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت كورده‌ ئاواره‌كانى كه‌ركوك هێشتا له‌ناو خیمه‌دا ئه‌ژین ، یاخو گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كانیان هێنده‌ ویرانه‌ ڕه‌نگه‌ ئاگات لینه‌بێت وه‌ حه‌زیش نه‌كه‌یت بیبینى له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى قاته‌كه‌ت پیس ده‌بێت به‌ قوڕى كۆڵانه‌كانیان به‌ڕاستى دلسۆزى . لۆمه‌ت كرێ سكرتێره‌كه‌شتان هه‌ر ئه‌و عه‌ره‌ب و توركانانه‌ى زۆر خۆش ده‌وێن چونكه‌ خێرتان لێبینیون .
با مژده‌ت بده‌مێ ئه‌ى دختۆرى بێ به‌رهه‌م گه‌ر ده‌ستت هه‌نگویناوى بێت له‌قوڕگى عه‌ره‌به‌ خۆشه‌ویسته‌كانتى ده‌ربهێنیته‌وه‌ پێت ده‌ڵێن تاڵ بوو چونكه‌ عه‌ره‌ب هیچ كات دانى خێر نانێت به‌ كورد دا هه‌ر زۆر دوور نه‌ڕۆین له‌ هه‌مواركردنى یاساى هه‌ڵبژاردندا چه‌ند فێل و ته‌له‌كه‌یان به‌كارهێنا وه‌ به‌سه‌رتاندا تێ په‌ڕى سكرتێره‌ خه‌ڵەفاوه‌كه‌شتان واژوى كرد ، له‌ دواى ئه‌وه‌ش هێشتا ڕاگه‌یاندنه‌ ڕوزه‌رده‌كانتان ڕۆشنبیران و و خه‌م خۆرانى گه‌له‌كه‌مان تاوان بار ده‌كه‌ن به‌هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتن و نه‌زان هەژه‌ماریان ده‌كه‌ن .
خه‌ڵك شاره‌زات بوون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى (25 /7 / 2009) وه‌ باش ده‌زانن به‌ڵێنه‌كانت جێ متمانه‌ نیه‌ و یه‌ك بست به‌رز نابێته‌وه‌ .
خۆشت هێنده‌ سه‌غڵه‌ت مه‌كه‌ هێشتا ده‌نگتان له‌ گوێماندا ده‌زرنگێته‌وه‌ به‌و هه‌موو به‌ڵێن و وه‌عده‌ گه‌ورانه‌ى ئه‌تاندا به‌گوێى خه‌ڵكى كوردستاندا دواى چه‌ند مانگێك په‌شیمان بوونه‌وه ئه‌ڵێى نه‌باتان دیوه‌ و نه‌بۆران . په‌ندێ: هه‌یه‌ ئه‌ڵێێ گه‌ر جارى یه‌كه‌م خه‌ڵه‌تام خوا بتانگرێ به‌ڵام جارى دووه‌م خوا خۆم بگرێ .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە