کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بێت چۆن بێت؟

Saturday, 11/05/2013, 12:00








سەرۆکی ئایندەی هەرێمی کوردستان. بالە خەلکە ژەنگاویە کان  نەبێت.‌با کەسێکی  ئەکادیمی و  ڕابردوو یەکی  پاکی  هەبێت،


کاندید کردنی هەرکەسێک بۆ سەرۆکایەتی هەرێم. دەبێت پێشوەخت. بارگراوندی ئەوکەسە لەبەرچاوبگیرێت.‌‌
لایەنی ئۆپزسوێن کاتێک کەسێک دەستنیشان دەکەن بۆ سەرۆکاتی هەرێم. دەبێت ڕابردوی ئەو کاندیدە لە خەباتی سیاسی دا پێگەیەکی. کۆملایەتی و سیاسی هەبوبێت؛‌نابێت بەشێوەی حاتفیانە هەلبژێردرێت. چونکە ئەوکەسەی کەدەبێتە سەرۆکی هەرێم. دەبێت زۆر یەک لە سیفاتی سەرۆکایەتی لێ بەدی بێت. ناکرێت لەبەر پێگەی دینی یاخوت ناوچە ی. یاخود لەبنەمالەیەکی ناوداروو خانە دانبێت. لەبەر ئەم هۆیانە بیکەین بەسەرۆکی هەرێم. چونکە لە مێژودا ئەو جۆرە کە سانەمان هەمووی تاقی کردونەوە. بۆ بەرپرسیاریەتی ولات. هیچ خێرمان لێیان نەبینی. بگرە بە پێچەوانەوە. بوونە مایەی بەربەختی بۆ کورد.‌تاکو ئەمڕۆش ئێمەی کورد فێری ئەوەنەبوین. کەسی شیاو بۆ جێی شیاو دیاری بکەین. ‌هەر ئەوکەسانەی لە تەکیەو خانەقاو حوجرەو؛ سەرۆک خێلوو. ئە وانەی کە لەدیوەخانەکان دەرکەوتون.هێناومانن. کردومانە سەرۆکو ڕێبەر.‌خەلکانێک کە بە شێوەی ئەکادیمی فێری سیاسەتوو. بەڕێوە بردنیی ولات نەبووبێت. چۆن دەتوانێت.
لە ئاستیی بە دی هێنانیی هیواو ئاواتەکانیی ؛تاکە کانیی کۆملگایەکەی بێت،‌وە چەندین سیفەت هەنە. دەبێت لە سەرۆک دا هه بن.‌یەکێ لەوانە. نابێت شەرمن بێت. نابێت لە رودابمێنێت. لەکاتێک کە ئەرقەلەیەک بێتە بەردەمی. لە بەر خاتری ئەمو ئەو. یان دەرو جیران بڕیارێک بات. کە بەزەرەری میلەت تەواوبێت.‌دەبێت لە کاتی تەنگانەو ڕوبەڕو بونەوەی داگیرکەرانو. شەری نەخوازراو دا. بتوانێت بڕیاری مانیوو نەمان بدات.‌ نەکو ئاشبەتال بو ولات بکات.دەبێت هەموو هاولاتیان بە یەک چاوسەیربکات. جیاوازی بەینی ڕەگەزوو ناوچوو دینوو کەمە نەتە وەکانیی ولات نەکات.‌دەبێت ئەوپەڕی باوەڕی بە دیمۆکڕاسیو ڕادەربڕین هەبێت. کە چۆن تاک ئەرکی هەیە . بە هه مان شێوە مافی تاکیش دەبێت دەست نیشان بکرێت. واتە ئەرکو ماف مقابیل بن.‌کاتێک سەرۆک بە تەنیا ناتوانێت بریاربات. ناکرێ لەژورە داخراوەکاندا.لەگەل پارتەکەی خۆیدا کۆبێتەوە یان لەگەل پارتەکانی تر . کە نێزیک لە خۆینی. ئە بێت. مشاوەرە بکرێت. لەگەل لایەنە سیاسیەکانیتری ش. وە زۆر بڕیادان هەیە؛ مافی هاولاتیانا کە بڕیاری لێبەن. نەک بەتەنها سەرۆکوو؛ پارتی سیاسی؛ دەبێت بە پێی ریفراندۆم ڕاپرسی ئەنجام بدرێت.نەکو سەرۆک مافی هاولاتیان بۆ خۆی بگێڕێتەوە.‌وە سەرۆکیی ئەکادیمیی ئەو سەۆکەیە. کە کاتێک هه ل دەبژێردرێت؛ بۆ ماوەی ٤سال. دەبێت سەرۆک لەڕۆژی هه لبژاردنیوە. وا قیاس بکات.کە ئەو کرێکارێکە. میلەتەکەی بە کرێیان گرتوە. بۆ ماوەی ئەو ٤سالە. ولات بات بەڕێوە. نەکو وا هه ست بکات کە هه موو داهاتی ولات. دەبێت بۆخۆیو خانەوادەکەی بێت.‌وە سەرۆکیی ڕاستە قینە دەبێت سیفاتە ئینسانیەکان فەرمۆش نەکات.‌دە بێت قەزای دادوەری ئازاد بکات. بە بێلایەنی دادگا کاروو چالاکیی بکاتن.‌بەسیفاتیی ئەوەی ئێمەی کورد لە جوگرافیایەکیی شێواندراودا دە ژین؛‌دەبێت یەکێک لە ئرکەکنی سەرۆک. کە بە جدی کاری لەسەر بکات. گێرانەوەی. ئەوان ناوچە دابڕاوانەبێت. کەتاکوئێستاش نە گەڕاونەتەوە.‌ئەرکێکی تری ئەخلقیی کە دە بێت سەرۆکایەتی؛ هەلسێت بە جێبەجێکردنی. دەرکردنیی. ئەو هێزە بێگانانە غێرە کورد؛ کە سەربازگەیان لەناو جورگەی کوردستاندا هه ن. وە دە بێت هاونیشتیمانیانمان. کە لە ٣ پارچەکەی تر کوردستان. بەهه ر هۆیەکەوە هاتبن. لە باشور بژین. نا بێت وابکرێت هەست بە غەریبی بکەن. چونکە لە ڕاستیی دا خاکی ئەوانیشە. دە بێت گیانیان پارێزراوبێت.‌سەرۆک دەبێت هه میشە.لە هەولیی بە جیهانگیری کردنی ولات دابێت.‌ دە بێت سەرۆکیی ڕاستە قینە زوزو دەربکەوێت لە شوێنە گشتیە کاندا. بچێتە ناو کۆمەل. لە نێزیکەوە گۆ بیستیی ویستوو داواکاریە کانیی خەلک بێت. نەکو لە زاری ماستاو چیو کاسە لێسەکانیوە. خەبەروو دەنگو باسی ولاتیی پێ بگەیەنرێت.‌هیوادارم هه موو تاکێکیش. بەوژدانەوە. دور لە بیرو ڕای سیاسیو دینیو ناوچە گەریەتی. کەسی شیاو هەلبژێرن بۆ سەرۆکایەتیی هه رێم.‌ هه لە کانی ڕابردوو دوبارە نە کەینەوە.تا بەرەو ئاسودەی هەنگاو بنێین. ولاتمان چیتر لە کاروان دوانە کەوێت. ئێمەش چیمان لە میلەتانی تری دونیا کەم تر نیە؛ تەنها سەرکردەیەکیی بەوێروو لێهاتومان . لە ئەوان کەمترە‌...

 سعدی رەسول حاجی ئاوای‌بەریتانیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە