کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی دروشمێکی دیموکراسی و ناوەڕۆکێکی خێڵەکی ..!

Saturday, 19/03/2011, 12:00




چەمکی دیموکراسی لای زۆرێك لە دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکانی دونیا کراوە بە دروشمێکی رەمزی " کردویانە بە وەسیلەیەک بۆ بەردەوامی دان بەدەسەڵاتەکانیان ، هەر ئەو رووکارە به ناو دیموکراسیە مۆدێرنەیە نیشانی دونیای خۆیانی دەدەن ، وای دەر دەخەن کە هەر ئەمان دامەزرێنەری دیموکراسی و هەرئەمانیش داکۆکاری مافە ئینسانیەکانن ، بەردەوامیش دەبن لەم لۆژیکه نائەقڵانیە هەتا رۆژێك دێت لوتیان بەبەردی رەقی ناراسی دەکەوێت ،بەڵام دووای ئەوەی کەباریان بەرەوگلێریونەمان چوو ئەوکاتە ناوەرۆکە پر لەتراژیدیایەکەیان دەردەکەوێتوناتووانن تەنهاچرکەیەکیش ئەورووکارەقێزونەیان بشارنەوە ، سروشتە راستەقینەکەیان بەتەواوی ڕوکارە جۆراو جۆرەکانیەوە دەردەکەوێت ،لێرەدا دەمەوێت باس لەو مامەڵە نالۆژیکیانەی پارتی بکەم کە خۆی لەڕووکارێکارێکی مۆدێرن و ناوەرۆکێکی تاك ره وی پڕ لە خێڵایەتی دەبینێتەوە.. بەدرێژایی مێژوو حیزب و مرۆڤەکان هەوڵیانداوە ئەزموون لەڕابردووی خۆیان وەرگرن ، بەڵام لێرەدا تەماشای مێژووی پارتی بکەین لە ساڵی 1946 دامەزراوە هەتا ساتی ئەم نوسینەم گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئەم پارتەدا نەکراوە چ لە ڕووی هەیکەلی حیزبەوە و چ لە ڕووی سیستەمەوە ،دەرده کەوێت تاچەند ئەم لایەنەبیردەکاتەوە ،پارتی لە ئێستادا بەتەواوی ڕووکارو ناوەڕۆکی راستەقینەی خۆی نیشاندا یاخوود لابه لا كه وته ده ر و تەواوی رەگی پڕلەسەرکوتکاری وداپڵۆسین وتیرۆرکارەکەی لەکاتی توڕەبونێکیدادەرخست ، سەرهەڵدانی ئەم لۆژیکە نائەقڵانیە دەگەڕێنمەوە بۆ سەپاندنی حوکمی بنەماڵەی هەروەك ئاماژەمپێکرد گۆڕانکاری لەهەیکەلی حیزبەوە نەکراوە کە لەسه رەتای دامەزراندیەوە هەتا ئێستا بنەماڵەیەک دەسەڵاتی هەیە ،لەکاتێکدا دەبینین ئەم پارتە دروشمی دیموکراسیەتی هەڵگرتووەو لە دوواهەمین کۆنگرەکەیشیاندا دروشمی نوێبونەوەو دادپەروەری وپێکەوەژیانیان بەرزکردەوە،بەڵام لەراستیدائەمانە هەمووی ڕووکارێکە و لەناوەڕۆکەوە پڕ لەکارەسات و تراژیدیا کردنی دەورو بەرەکەیه تی ، لەسیاسەتیشیدا هیچ ئایدیایەک ولۆژیکێکی دی پێ هەزمناکرێت،هیچ دەنگێکی ئازادوبیرکردنەوەیەکی ئازاد ناتووانێت لەدەرەوەی بازنەی سیاسەتی ئەمپارتە ئازادبێت،ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا بینیمان دەست گرتن بەسەر پارەو موڵک و سامانی وڵات و داگیر کردنی هەموو بۆنە نەتەوەیەکان و تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنوسان و لە دوواهەمین رووکاری ئەم پارتە ئەوەبوو لەبەرامبە شکاندنی شوشەی بارەگاکانیاندا قەسابخانەیەکیان نایەوە و شەقامی کوردستانیان خوێناوی کرد ، ئەوەی لە 17 - 2 بینیمان دەرخەری راستی ڕووکاری پارتی بوو کەبەتەواوی دەرکەوت ئەمپارتە ناتووانێت لەهیچ سەردەم و زەمەنێكدا لۆژیکی ئەقڵانی پەیڕەوبکات،جگەلەوەی شەقامی سلێمانی خوێنایکرد،هەولێریشی تەنیوەلەسەرباز ،پارتی جگەلەوەی هەولێری وەک زیندانێك لێ کردووە ، هەوڵی دابڕانی هەولێر و سلێمانیش دەدات لە رێگای کەناڵە قرخنەکانیەوە ، لێرەدا جێگای تێرامان و سەیریش نیە و چاوەڕووان کراویشە کە پارتی هەوڵ دەدات نوسەران و ڕوناکبیرانیش بخزێنێتە نێو ئەم گێژاوەی کە بەهۆی تەسک بینی و بیر تەسکی سیاسیەوە تێی کەوتووە ، ئێستایش بەردەوامە لەهێنانی نوسەران بۆسەر شاشەی تیڤیەکانی بۆپشتگیری کردنی سیاسەتە نا لۆژیکانەکەی .. هتد . فەرهادپیرباڵ یەکێكە لەو نوسەرانە کە لەهەرکاتوساتێكدا بیبینە لەئینسانێکی سەرخۆش وموعتاد دەچێت ،پارتی لێرەداهەستابەکڕینی ئەم کەسایەتیه و هێنایە سەر شاشەی یەکێك لە کانەڵەکانی و هەتا ئەو ڕادەی ویستی وەك قوڕمیش قسەی پێکرد ، بە بڕووای من ئەم جۆرە شانۆیانە تازە نیە و زۆر دەمێکە بینراوو بیسترا وو گوتراوە ، ئێستا پارتی لەهەوڵی ئەوەدایە کوردستان بکات بەوەی خۆی ئەیەوێت ، وەك ئەوەی خۆی چۆن بیر دەکاتەوە ، وەک ئەوەی ئەو چۆن و چی دەوێت ، وەک ئەوەی چی لەبەرژەوەندی پارتیە نابێت لەو بازنەیە بەدەر بگوترێت ، وەک ئەوەی جەنابی سەرۆک چۆنی فەرموو ئەبێت لە فەرموودەکەی سەرۆک دەر نەچن و ... هتد ..ئه‌براهام لینکۆڵن وته نی " ده‌کرێت هه‌مووکه‌سێک بۆماوه‌یه‌ک له‌خشته‌به‌ریت ، ده‌کرێ هه‌ندێکیش بۆ ماوه‌یه‌ک فریو بده‌یت ، به‌ڵام هه‌رگیز ناکرێ هه‌موو خه‌ڵکی بۆ هه‌میشه‌فریو بده‌یت.. ئەم لۆژیکە نائەقڵانیەی پارتی باڵی کێشاوە بەسەر تەواوی دامو و دەزگاکانی دەوڵەت وهەتاپەلەکانی خوارەوەیش،لێرەدا ئەمەوێت بەکورتی ئەوەبڵێم لەئێستا کۆمەڵگای کوردی بە ئاگا هاتووە ، چیتر چاوەڕێی وتە بێناوەڕۆکەکانی سەرۆک ناکات ، چیتر چاوەڕێی فرمێسکی تیمساحی سەرۆک ناکات ، لە ئێستا کۆمەڵگای کوردی هوشیاری تا ئەوڕادەیە هەیە کە لەو ماڵ و موڵکەی بەر پرسان بکۆڵێتەوە کە هەیانە و چۆن پەیدایان کردووە ، رادەی وشیاری کۆمەڵگای کوردی تا ئەو ڕادەیە کە هەر بەر پرسێك کە تێوە گلابێت لەگەندەڵی گەر سەرۆکیش بێت داوای دەکەن دەست بەجێ دەبێت بدرێت بەدادگای راستەقینە، بەبڕووای من لەئێستایشدا پارتی سیاسەتێك بەکاردەهێنێت کەکۆمەڵگابگەڕێنێتەوەبۆدۆخی جاران و واینیشانبدات کە هەر ئەمان پارێزەری مافی ئینسانن و هەر ئەمان پارێزەری دۆخی دیموکراسیەتن لەناوچەکە ،بەڵام ئەم قەوانە بۆکۆمەڵگای کوردی سوواو و زۆرکۆنە، بەگرتن و چاو سورکردنەوە رقو توڕەی خەڵکی کوردستان زیاتردەبێت،بەتایبەت ئێستا لەهەولێر کەشێکی نائارم هەیە بەهۆی رێگری لە ئازادی فیکری و ئازادی سیاسی ،بەم ڕیگرتنەیش رقی هەولێر وەک بورکانی لێدێت ،لەهەرکات وساتێكبێت تەقینەوەی ئەم بورکانە کۆشکی ستەم وبتەکان هەپرون هەپروندەکات،ڤۆڵتێر دەڵێت ئه‌توانی گوڵبخه‌یته‌ژێرپێت به‌ڵام ناتوانیت بۆنه‌که‌ی له‌هه‌وادا دووربکه‌یته‌وه‌.پارتی لەوانەیە بتووانێت بەم سیستەمە خێڵەکیە بێدەنگیەک دروستکات،بەڵام هەرگیز ناتووانێت ناخی ئینسانەکان بێدەنگبکات،بگرەئەم بێدەنگیە لەهەرکاتوساتێك بەتەقینەوەی بەلەناوچونی پارتیە ..
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە