کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانى پێنج ڕۆژ بۆ حەمایل ، نامەیەك بۆ جەبار فەرمان

Monday, 01/08/2011, 12:00




دەبێ تاكەى ئەم میللەتە ووشیار نەبێتەوە تاكەى خەڵكى كوردستان ئەمانە نەناسێ و نەفرەتیان نەكات ئەمانە لەوەتاى چاویان بەدونیاى خیانەت و جاشایەتى هەڵێناوە دەستیان نەپاراستووە لەكوشتنى خەڵك و لەناوبردنى ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە ، ئێستا حەق وایە ئەوەى باوك ، برایەك ، هاوڕێ یەك ، خۆشەویستێك ، خزم و ناوسیاوێكى بووبێتە قوربانى ئەمانە ئەم پرسیارە لەخۆى وخەڵك بكات ، لەكۆڕ و كۆبوونەوە و پرسە و بۆنەكان لەبەرپرسە زمان درێژە سەرشۆڕە حزبیەكانى پارتى و یەكێتى بكات و بڵێ ((بۆ ئەوانەى لەشەڕى ناوخۆ بێ سەروشوێنتان كردن ، ئەوانەى لەپێناو مانەوەى كورسى و داهاتى برایم خەلیلدا بەكوشتاندان یان لەزیندانە تاریكەكانى پاراستن و زانیارى سەرنگومتان كردن و خستانە دەریاچە و ڕووبارەكانەوە دایكیان نەبوو ؟ كەسوكاریان نەبوو ؟ منداڵیان نەبوو ؟ كەدەزانن دایك هێندە شیرین و خۆشەویستە ئەى بۆ ئێوە ئەو هەموو دایك و خوشكە كوردە نازدارنەتان جەرگ سووتاو دڵ پڕ خەم كرد ؟ .
دەبێ كەسوكار و خزم و هاوڕێیانى شەهیدەكانى یەكێتى هۆشێك بێنەوە بەرخۆیان و ئەو پرسیارە بكەن و بڵێن بۆ جەلال تاڵەبانى ئامادەی پێنج ڕۆژ وەك سەگ وەك كارەكەرێكى بنەماڵەى بارزانى لەپرسەى حەمایل دانیشیت بەڵام بەدەیان و سەدان سەركردە و تێكۆشەرى حزبەكەت ڕۆیشتن و بەكوشتت دان و لەناوت بردن لەپێناو مانەوەى خۆت و بنەماڵەكەتدا كەچى ئامادە نەبوویت چەند دەقیقەیەكیش لەپرسەكانیان دابنیشیت ؟ تەنانەت بۆ پرسەى جەبار فەرمان هەر نەهاتیەوە بۆ سلێمانى و نامەت نارد لەڕۆژانى یەكەم و دووەمى پرسەكەیدا ؟ یان ئەى ئەگەر دەتزانى ئەو بنەماڵە خۆفرۆشە كورد فرۆشەى بارزانى هێندە تێكۆشەر و كوردپەروەرن بۆ لە 66 ەوە تائێستا ئەو هەموو خەڵكەت ماڵوێران و سەرگەردان دەكرد و جەرگى دەیان هەزار دایكتان دەسووتاند ؟ .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە