کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە ڕۆژى ڤالانتایندا چەپكە گوڵەكەى سۆسیال دیموكراتیان پێشكەشى مام جەلال كردەوە

Saturday, 14/02/2009, 12:00

1345 بینراوە


پێنج ئەندام مەكتەب سیاسییەكەى یەكێتـى لە ڕۆژى ڤالانتایندا چەپكە گوڵەكەى سۆسیال دیموكراتیان پێشكەشى مام جەلال كردەوە
هەواڵى دەست لەكاركشانەوەى هەر پێنج ئەندام مەكتەب سیاسیەكەى یەكێتى بڵاوبووەوە. ئەم هەواڵە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژى (14/2) كە دەكاتە ڕۆژى ڤالانتاین، كە ڕۆژێكە بۆ عاشقان تاوەكو گوڵە سورەكانیان بۆ یەكترى بگۆڕنەوە و پێشكەشى یەكترى بكەن، بەڵام لە دەستپێكى ئەم ڕۆژدا پێنج ئەندامە دیارەكەى باڵى ڕیفۆرم ئەو گوڵە سورەى مام جەلال لە لایەن ڕێكخراوى سۆسیال دیموكراتەوە پێشكەشى كرا . لە كوردستاندا درایەوە به‌ مام جەلال تاوەكو لەگەڵ ئه‌و برادەرانەى لەگەڵیدان پێكەوە بۆنى بكەن. ئەمە بەدەر لەوەى تەمەنى گوڵەكە هێشتا ساڵێك تێنەپەڕیوە بەرەو وشك بوونەوە دەچێت.
ئەو چەپكە گوڵە نیشانەى دیكتاتۆریەتە، نەك دیموكراسیەت چونكە ئەگەر نیشانەى دیموكراسیەتە ئەو هەموو سەرۆكە دیكتاتۆر عەرەبانە چیدەكەن لە ڕێكخراوى سۆسیال دیموكراتدا ئەندامن باشترین دیكتاتۆریش لەدواى سەدام ئێستا حوسنى موباره‌كى سەرۆكى مێر ەو ئەندامە لەو ڕێكخراوە بەناو دیموكراسیەوە.
ئێستا شەقامى كوردى باس هەر باسى چۆنیەتى ئەو دەست لەكاركێشانەوەی پێنج ئەندامەى یەكێتیە، ئایا بۆچ ئەمەیان كرد و بۆچ پێشتر ئەمەیان نەكرد؟ بەڵام گرنگتر لە هەمووى ئەوەیە، ئایا ئەم پێنج ئەندامە چ بكەن و بەرەو كوێ هەنگاو بنێن؟ ئایا ئەتوانن دیسانەوە ئەمانە یەكبگرنەوە و هێزێكى نوێ دروست بكەن؟ جیاواز لەوانەى پێشووتر و ئەمجارە میللەت ڕزگارى بێت لەدەست ئەو گەندەڵ و گەندەڵكارانەى كە خوێنى كوردستان بە درێژاى مێژوو بە ناوى پیرۆزى ڕابردووە گوشیوە و ناتوانن دەست لە خوێنەكەمانیش هەڵبگرن؟
بۆ ئەمە چاوەڕوانى ئایندە دەكەین، ئەمجارە چاوەڕوانى لیستە تازەكەى كاك نەوشێروان دەكەین. دەبا هەموومان پێكەوە لە جیاتى چەپكە گوڵەكەى سۆسیال دیموكرات بە چەپكە گوڵى كوردى پێشوازیان لێلبكەین و ئەمجارە ئەوانیش تاقى بكەینەوە.
[email protected]

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)