دكتۆر بەرهەم ڕاستى فەرمو
Sunday, 28/06/2009, 12:00
سەرانى (ى ن ك)توشى هستریایەك هاتون سەرى دنیایان لێ هاتوەتەوە یەك شتى واسەیرو سەمەرە دەڵێن خڵەفاویش ناى ڵێت . ئەوەتا ئەڵێت ئەم كوردستانە هى ئێمەیە . بەرهەم ئەگەر مەبەستت لەخەبات و پێشمەرگایەتى بێت ئەوا تۆ دواهەمین كەس دەبیت بۆت هەبێ قسە بكەیت بە تایبەت لە ئاستى ئەوانەى پێشمەگەوهەڵگرسێنەرى شۆرشى نوێ بون وەك(
مام رۆستەم كاك ئاوات قارەمانى ئەنوەر دۆڵانى ئاواتى شێخ جەناب ێلاح چاوشین عادل شوكر....هتد)سەرەڕاى كەسوكارى شەهیدان ئاخر پێم ناڵێت چ ئارەقەیەكت بۆ ئەم نیشتمانە ڕشتوەوا تۆ ساحێب ماڵ و ئیمە دز سەیرە .
بەرهەم ئەگەر مەبەستیشت لەوە بێت كوردستان تان تاپۆكردبێ لە سەر خۆتان راست دەكەیت ئێستا خاك و داهاتى ئەم ولاتە بۆ تۆ و ئەمسالى تۆیە وەك(مەلا بەختیار .ئازاد .ئەرسەلان.....هتد) ئێمەى كوردیش كرێ چى و چاو لە دەستى ئێوەین ئافەرین دكتۆر بۆخۆت و وتەت ئاخر دكتۆر ئەكرێ میلەتى ڕوخێنەر بێت ئەكرێ لاوانى ئەم وڵاتە ڕوخێنەربن تۆش دروست كەر. بە ویژدانت بەراست وەڵام بدەرەوە گەر زەڕەیەك ویژدانت هەیە لاوانى ئەم هەریمەتێكدەرو روخێنەرن یان كوڕەكانى ئیوە كەشەو تابەیانى عودەى ئاسا ڕادەبوێرن هەر كوڕەكانى ئێوە نیەپۆلیس ومەفرەزە دەدەنە بەرشەق هەر كوڕو براو ژن براى ئێوە نیە لە سەیارەى جام تاریك دادە بەزنو لاوەكانمان ئیهانە دەكەن و سوكایەتیان پێ دەكەن.
دكتۆر جاران بەس عودى و قوێى بوو ئێستا سەدان عودى وقوێى مان هەیە.
دكتۆر بە چ یاسایەك سەروەت و سامانى ئەم وڵاتە بە كار دەهێنیت بۆ دەنگ كڕین.ئەوەى تۆ و مەلا و ئازاد وئەرسەلان وجلال بە سەر داهاتى ئەم وڵاتەدا دەهێنن بەشى سەدان كارگەو پڕۆژە دەكات ئەوەى ئێستا ئێوە دەیدەنە ئەم مشەخۆر وئەو مشەخۆ ئەم مستەشارو ئەو سەرۆك هۆز لە هەڵبژاردنى ئەمریكادا سەرف دەكرێت .
دكتۆر گەر لە وڵاتێ كى یاسایدا بوینایە دەبو یەك یەك دادگاى بكرانایە لە سەر فایلى تازەو كۆنتان.
كەچى بە داخەوە یەكى بە كۆڵى فیلەوە دەبنە دروسكەرو داهێنەر لاوانى وڵاتەكەشم دەبنە بەكرێ گیراو ڕوخێنەر .
لە كۆتایدا دەڵێم لاوان وگەنجانى سلێمانى وگەرمیان وهەولیر ودهۆك دز وداوێن پیسەكانتان توشى شۆك كردوە ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست