تازەترین گەندەڵی بەرپرسانی كارەبای هەولێر
Wednesday, 22/06/2011, 12:00
ساڵانێكی زۆرە لەم شڕە دائرەیە گەندەڵی ئەبینرێ و تیشكی ناخرێتە سەر. چەندان بودجەی زەبەلاحی بۆ دانراوە و هەمووی خوراوە. چەندان مافی فەرمانبەرانی تێدا زەوت كراوە، زۆربەی بەرپرسەكانی ئەم دائرەیە نقومی گەندەڵی و دزی و رەشوە وەرگرتن بوونەتەوە، زۆر دەمێكە گەندەڵیەكانیان بەبەرچاومان دا دێن و دەچن، زۆر جار توانیومانە دەربارەی هەندێك شت قسە بكەین بەڵام بەهۆی بەحزبی كردنی دائرەكان لە لایەن پارتیەوە، ئێمە نەمانتوانیوە راستەوخۆ شتەكان ئاشكرا بكەین. ئەویش لە ترسی نان بڕینمان. ، بەڵام لەمە بە دواوە ئێمە چەند فەرمانبەرێكی ب.د.كارەبای هەولێر ئیتر بڕیارمان داوە هەر گەندەڵیەكی تری ئەم دائرەیە ببینین لێ ی بێدەنگ نەبین
و هەمووی بۆ رای گشتی جەماوەر بخەینە ڕوو، خوێنەری خۆشەویست، چەند مانگێك لەمەو بەر جەماعەتی چاودێری دارایی هاتنە دائرەكەمان (ب.د. كارەبای هەولێر) و هەڵسان بە هەڵدانەوەی فایلەكانی كارەبا و بەدواداچوون بۆیان، وە دوای نزیكەی دوومانگ لە گەڕان هیچ شتێكی وایان نەدۆزیەوە كە شایانی قسەلەسەر كردن بێت (یان راستتر بلێم ئەگەر دۆزیبیتیانەوەش ئاشكرایان نەكردووە لەبەر بەرژەوەندی خۆیان)، بۆیە دوای تەواو بوونی كارەكانیان هەڵسان بە رەوانەكردنی نووسراوێك بۆ وەزارەت بە
مەبەستی ناردنی رێز و سوپاس (شكر و تقدیر) بۆ گشت فەرمانبەرانی بەشەكانی ژمێریاری و كارگێری و چاودێری ناوخۆ و فرۆشیاری ووزە، بەهۆی یارمەتی دانیان و ئەنجامدانی كارەكانی خۆیان بە رێك و پێكی، دوای دەركردنی نوسراوەكە، هەریەك لە بەشەكان ناوی فەرمانبەرەكان ئەكەنە هاوپێچ و لەگەڵ نووسراوەكە رەوانە ئەكرێت، بەڵام لەكاتی گەرانەوەی فەرمانەكە لە وەزارەت هەموو فەرمانبەران سەریان سوڕما ، چونكە تەنها پێنج شەش ناوی تێدابوو كە ئەوانیش تەنها چەند بەرپرسێكی چەند بەشێك و بەرێوەبەرەكان بوون و هەموو ناوەكانی تر وەلا نرابوون، دواتر بەرپرسی یەكێك لە بەشەكان (كە جارێ نامانەوێ ناوی بهێنین) هەڵدەستێ بە ناردنی نووسراوێكی تر بەمەبەستی زانینی ئەوەی كە ناوەكان چیان بەسەر هاتووە و بۆ تەنها ناوی ئەو بەرپرسانەی تێدایە لەكاتێكدا كە (شكر تقدیر)ەكە هی ئەوان نیە و تایبەتە بە فەرمانبەران.، دوای وەڵامدانەوەی نووسراوەكە لە لایەن وەزارەتەوە سەیردەكرێ كە ئەمجارە چەند ناوێكی تر زیاد كراوە، بەڵام نەك فەرمانبەر، بەڵكو چەند بەرپرسێكی هۆبەكانی بەشی ژمێریاری،..
بەراستی سەیر و جێگەی گاڵتەجاڕیە. ئەبێ بەرپرسەكانمان ئەوەنە برسی بن و چاویان لەوەش بیت؟؟ یان بە ڕەوای نابینن كە فەرمانبەرێك كاریكی دڵسۆزانە بكات و شكر تقدیری بۆ بێت؟؟ ئێمە لێرەوە بەو بەرپرسانە رادەگەیەنین ئەگەر تا 20 رۆژیتر، ئەم نووسراوانە راستدەكەنەوە و ناوی فەرمانبەرانی دەخەنەوە لیستەكە ئەوا باشە، ئەگەر نا ناوی هەموو بەرێوەبەر و بەرپرسەكانی كە دەستیان لەم كارە هەبووە دەخەینە ڕوو لەگەڵ ژمارە و بەرواری هەموو نووسراوەكان كە ئێستا گشتیانمان لەلایە، وە داوا لە بەرێز بەرپرسی بەشی چاودێری دارایی دەكەین. كە لەم باسە بەقسە بێت و نەهێڵێ لەسەریان بڕوات.
وە داوا لە وەزیری كارەبای بەرێز دەكەین كە چاوێك بەم فرمانە دابخشێنێتەوە و لیستی ناوەكان بخاتەوە ناو نووسراوەكە.....
تێبینی: جارێ ناوی بەرپرسەكان لای ئێمە پارێزراوە بەڵكو بەخۆیاندا بچنەوە و ئەو فەرمانە راست بكەنەوە، بەڵام دوای تەواو بوونی ئەم ماوەیە، ئەگەر فەرمانەكە چاك نەكرایەوە، بە دڵنیاییەوە ناوی هەموویان بڵاو دەكەینەوە لەگەڵ ژمارە و بەرواری هەموو نووسراوەكان....
چەند فەرمانبەرێكی دڵسۆز
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست