کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو بنەماڵەی بێفەڕ

Friday, 21/02/2014, 12:00


(حاجی قادری کۆیی) دەڵێت:
یەکێ لەم لاوە ڕوو ئەکاتە عەجەم
دوو لەولاوە ئەبنە دوژمنی هەم
دوو هەزار ژن فەسادکران لەم لا
بوونە قاتیل ئەوانی تر لەو لا
بۆ ئەمیرانی غەیرە ئەبنە گزیر
نەك لەخۆیان یەکێکی بێتە ئەمیر

پەندی کوردی: لەشەڕدا شەریك و لەخێردا تەریك
*****************************************
کاتێك (برایم ئەحمەد) لەبەریتانیا مرد و هەواڵەکە گەیشتەوە سلێمانی، خەڵکی زیاتر لە دوو شەو و دوو ڕۆژ لە چاوەڕوانیدا بوون، چەندین کەس لەبیناکەی حەسیب ساڵح مانەوە لەبەرئەوەی دەنگۆی ئەوە هەبوو کە لەکاتی گەیشتنی تەرمەکەیدا یەکسەر ئەیهێننەوە لە حەسیب ساڵحەوە بەرەو سەرقەبران بەڕێی دەکەن. خەڵکی وەك میروولە ڕێچکەی بەستبوو.  وەك لای زۆربەمان ئاشکرابوو کە هێنایانەوە دواتر  شوێنێک لە گردەکەی سەلیم بەگی بۆ داگیر کرا، کە کەسوکاری سەلیم بەگ بەمە ناڕازیی بوون، بەڵام چاریان نەما بێدەنگیان هەڵبژارد، لەو کاتەوە تا ئێستا گۆڕەکەی برایم ئەحمەد کارەبای لێ نەبڕاوە و بێ پاسەوان نەبووە.

ساڵی ١٩٩٢ دوای ئەوەی ئێسك و پروسکی (مەلا مستەفا)یان لە ئێرانەوە هێنایەوە. جەلال ئێشتا لە دونیادا مابوو، هەموو خەڵکی کوردستانی هێنایە سەر جادە. هەر لە مەرزەکەی باشماخەوە تا زاخۆ و تەرمەکەیان بەڕێ کرد بۆ زێدی خۆی لە گوندی بارزان. ئەو ڕۆژە خەڵکی سلێمانی و شارو شارۆچکەکان بەیەك دەست و یەك دڵ پێشوازیان لەم سەرکردە خائینە کرد و ئەو هەموو کوردکوشتن و خیانەتەی مەلایان وەلا ناو ووتیان مادام شەیتان دەستی لێهەڵگرتووە، ئەوا ئێمەش دەستی لێهەڵئەگرین و قیروسیای لێبێ. هەروەکو شێوازەکەی برایم ئەحمەدی باوکی هێرۆ و شاناز و هەڵٶ و ئەوانی تر کە جگە لە خیانەت و ناپاکی هیچ خێرێکیان بۆ ئەو میللەتە نەبووە. بۆ مەلا مستەفاش خەڵکی وەك شارە مێروولە هاتبونە سەر شەقام و جادەکان تا بەشداری ئەو مەراسیمە بکەن. لە هەمووی خۆشتر خودی تاڵەبانی پێشەنگی ئەو هێنانەوەیە بوو تا گەیاندیە هەولێر و لەوێوە نێچیر و کوڕەکانی هاتن بەدەمیانەوە و تا گوندی بارزان نەوەستانەوە.
ئەوەی خەڵکی کوردستان لەم دوو پرسەدا کردیان ئەوپەڕی ڕێزلێنان و دڵ و سنگفراوانی بوو بۆ کەسی مردوو کە لەڕاستیدا ئەبوو ئەوەیان نەکردایە، لەبەرئەوەی هەریەك لە برایم ئەحمەد و مەلا مستەفا هەڵگیرسێنەری شەڕی ناوخۆو بەکوشتدانی هەزارەها لەڕۆڵەی ئەم نیشتمانەن و هەردووکیان دژ بەخواستی گەلەکەمان وابەستەی دوژمنانی کورد بوون. ئەمە جگە لەوەی سیخوڕی ئیگلیز و ئێران و تورك بوون.

وەك دەرکەوت تەنها ٢ ساڵی نەخایاند بەسەر هێنانەوەی تەرمەکەی مەلا مستەفا لە شاری شنۆوە تا ئەوەی لە قەڵادزێ بۆ جارێکی تر شەڕی ناوخۆیان هەڵگیرساند و بەهەزارەها کوڕی کوردیان کردە قوربانی ئامانج و ئاواتەکانی دوژمنانی کورد . ئائەمە بوو پاداشت و خۆشەویستی بنەماڵەی بارزانی بۆ گەلی کورد.
ئەم دوو بنەماڵە بێ سوودە ئەوەندە ڕوو قایمن هەستاون بە دروست کردنی خەڵاتی بلە و ڕێکخراوی بارزان بۆ کاری مرۆیی. بۆ ئەم مەبەستەش ساڵانە بە ملیارەها دۆلار بۆ تەکێ و دیوەخانەکانیان تەرخان ئەکرێ. کەچی لەو لاوە لاو و گەنجی کورد بێ کارەو قوربانیانی ئەنفال و کیمیایی قەرەبوو نەکراونەتەوەو ڕێزیان لێنەگیراوە.
هەنووکە وەك ئەبینرێ کەوا مووچەی مامۆستاو فەرمانبەران نادرێ و خەڵکی ئەوەندەی تر ئازار و ئەشکەنجەی دەروونی ئەدرێن . ئائەمەیە پێزانین و سوپاسی ئەو دوو بنەماڵە سپڵەیە بۆ گەلی کورد. دەچی تر لێیان بێدەنگ مەبن و زیاتر ڕێسوایان کەن و لە گۆڕەکەش بیانهێننە دەرەوەو دادگاییان بکەن. بۆ ئەوەی چی تر کەسانی بەناو سەرکردەی دز،سیخوڕ،ئاشبەتاڵچی و کوردکوژ خەڵات نەکرێ و نەفرەت بکرێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە