کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتى كارەبا و ((لا حول ولا قوە))

Wednesday, 09/02/2011, 12:00


جەنابى وەزیر گەندەڵەكانى وەزارەتەكەت هێندە زۆرن ناچارین تەنها ناوى سەرۆك باندەكانت و تاخمەكانیان بنوسین. ئەمانەى خوارەوە هەندێكیانن:
1- عوسمان حاجى و ئەندازیارە گەندەڵەكانى (هەموو ئەندازیارەكانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى گواستنەوەى كارەبا) لە كاتى دەوامى فەرمى ئیش و كارى بەڵێندەرەكان دەكەن و شەریكن لەگەڵیان وەكو كۆمپانیاى بێخمە و زۆزگ و زاگرۆس...هتد بەرامبەر وەرگرتنى پارە.
2- (پێشڕەو)ى 29 مێگاواتى و ئەندازیارەكانى تا ئێستا خەریكى گاز فرۆشتن بوون و هەندێكیان نموونەى (سەرهەنگ عبدلواحد) جگە لەوەى شەریكە دزى پێشڕەوە دەوامى نەدەكرد و ئێستا هەموویان بەبێ كاركردن و دەوامكردن موچە وەردەگرن و وێستگەكەش بە خۆتان دەزانن ئێوە و حكومەتى هەرێم خۆش !!!
3- (حسن)ى جێگرى یاسین سدیق، خۆى و تیمەكانى لە بەشى جێبەجێكردن (سەرجەم كارمەندەكانى) بوون بە ملیاردێر و ئێستاش كراوە بە جێگرى بەڕێوەبەر.
4- مسەدەق و بەرپرسى هۆبە و ئەندازیارەكانى كە شەریكن لەگەڵ هەموو سەرۆك تیمەكانى چاككردنەوە، كارەبا بۆ هیچ هاووڵاتیەك چاك ناكەنەوە بەبێ پارە و ئەو مەوادەى لە كۆگاى كارەبا وەریدەگرن بەشێكى دەدزن و ئەیفرۆشنەوە. 
5- ئایا چێنەر و مهدى و دیوانە گەندەڵەكەت نووسراوى تەمویل بۆ هیچ بەڵێندەرێك دەكەن بەبێ پارە ؟!!!
6- جەنابى وەزیر ناشێ بڵێى ئاگادار نیم لە لیژنەى پێدانى كارەبا بۆ پڕۆژەكانى وەبەرهێنان لە وەزارەت (سیروانى ڕاوێژكار و ئاسۆ و هەیفا و ...هتد) كە هیچ پڕۆژەیەك ناڕوێنرێت بەبێ پارە؟!!
7- كاوە و ئاوێزان و زەكەریا و ئەیوب و ملاحز فەنیەكان لە قابلواتى هەولێر بە سەرۆكایەتى ڕابەرەكەیان حەشر ئەكەن بە پارە وەرگرتن. 
8- فریق تۆفیق و بەرپرسى فەرمانگە و بنكەكانى دەوروبەرى هەولێر كە شەریكن لەگەڵ هەموو سەرۆك تیمەكانى چاككردنەوەى كارەبا و بەبێ پارە كارەبا بۆ هیچ كەسێك چاك ناكرێتەوە و مەوادى كارەبایی دەدزن و هەموویان شەریكن.
ئەندازیارێكى تر 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە