هه‌ڵبژاردنه‌كه و مام جه‌لال و گۆڕان
Sunday, 08/11/2009, 12:00
- مام جه‌لال خۆی گۆڕانه
- ئه‌و هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه له‌پشت په‌ردانه‌ی مام جه‌لاله بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له توركیا
- ئه‌و پیاوه به‌ڕاستی دره‌ختێكی به‌رهه‌مداره ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه به‌داخه‌وه فێرنابن و هه‌ر خه‌ریكی لك و پۆپ شكاندن و ههڵوهڕاندنی گهلاكانین.
له‌كاتی شالاوی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان و دوای ئه‌وه‌ش هێرش و تانه‌و توانجی نابه‌جێ ئاڕاسته‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌كرا. خه‌ڵكانێكی كورتبین له‌سیاسه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ تێده‌گه‌یشتن كهگوایا مام جه‌لال به‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كهدهینواند هه‌م زیانی له‌ناوی خۆی و هه‌م له‌یه‌كێتیش داوه.
له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا له‌خۆبووردوویی ئه‌م سه‌ركرده‌یه دهردهكهوێترهنگه ئه‌مه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت وابێ، به‌لام ئه‌من وایده‌بینم كه له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا له‌خۆبووردوویی ئه‌م پیاوه سه‌ركرده‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌چۆن به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و ولاته‌كه‌ی زۆر لا مه‌به‌ستتره تاناوی خۆی و حزبه‌كه‌ی. مێژوو به‌وشه‌ی زۆر زه‌ق و دیار دووربینی و سیاسه‌تی ریئالیستی جه‌نابی مام جه‌لال له‌ناو لاپه‌ڕه‌كانی خۆیدا تۆمار ده‌كات.
زۆركه‌س وای تێگه‌یشتوون كه‌مام جه‌لال دژی گۆڕانه. ئه‌مه بهههڵهداچوونێكی گه‌وره‌یه، كه له‌ئه‌نجامی كورتبینی سیاسییه‌وه لای ئه‌وانه گه‌لاڵه بووه. له‌سیاسه‌تدا تۆ هه‌ر سه‌یری رووبه‌ری رووداوه‌كان ناكه‌یت كه هه‌ر ئه‌وه‌ت لێدیاره. سیاسه‌تكاری ئه‌زموونداری قاڵبووی هه‌موو لایه‌كی رووداوی سیاسی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و به‌چاوێكی وردبینی تیژڕه‌و قوولایی رووداوه‌كان ده‌بینێ.
مام جه‌لال خۆی گۆڕانه. له‌وه‌ته‌ی من له‌ساڵی 1948ه‌وه ئه‌م پیاوه ده‌ناسم و به‌درێژایی ته‌مه‌نیشی، چ به‌خه‌باتی سیاسی، چ چه‌كداری، هه‌ر دروشمی گۆڕانی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و ئێمه‌شی هه‌روا راهێناوه. ئه‌مڕۆكه‌ش كه‌س نییه هێنده‌ی مام جه‌لال له‌ناو ئه‌زموونی سیاسی‌دا قاڵ بووبێت. ئه‌و دروشمانه‌ی كه ئه‌مڕۆ لیستی گۆڕان ههڵیكردوون هیچ كامێكیان بۆ مام جه‌لال نوێ نین، چونكه خۆی دایناون باكه‌س منه‌تی به‌سه‌را نه‌كات. به‌لام ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌ستی پێده‌كات و له‌ئه‌نجامی ئه‌زموونی دوورودرێژی له‌سیاسه‌تدا بۆی یه‌كلابووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه دروشم ده‌كرێت زۆر جوان و خۆش بێت، به‌لام رێگای پیاده‌كردنی به‌داخه‌وه مه‌رج نییه ئه‌وه‌نده رازاوه و گوڵپۆش بێت. جا له‌پێناو ئه‌م سیاسه‌ته واقیعییه‌ی خۆی، مام جه‌لال زۆرجار رووبه‌ڕووی تیر‌و تانه‌ی كورتبینان بووه‌ته‌وه، به‌لام ئه‌و سه‌باره‌ت به‌باوه‌ڕی به‌تینی به‌و پره‌نسیپه‌ی ریئالیزمی سیاسی، هه‌رگیز گوێی نه‌داوه‌ته ئه‌م قسانه‌و بێ‌باك بووه له(ناوزڕاندنی) خۆی.
ئه‌دی هه‌ر پارو پێرار نه‌بوو هێرشێكی زۆری دیسان كورتبینان ده‌كرایه سه‌ر جه‌نابی مام جه‌لال له‌به‌ر هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر به‌مانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی كوردستانی عیراقدا و له‌پاشانیش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا و دانوسه‌ندنی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی ئه‌و ولاته له‌سه‌ر كێشه‌ی په‌كه‌كه و هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌نكه‌ره به‌رانبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق! هه‌ر بێ‌ئاگا له‌دیوی پشته‌وه‌ی رووداوی سیاسی به‌سه‌ریاندا تیپه‌ڕیوه كه ئه‌و گۆڕانانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی كێشه‌ی كورد له‌توركیا واخه‌ریكه له‌ئاسۆدا سه‌ر هه‌ڵده‌دات ئه‌وه هه‌مووی به‌رهه‌می ئه‌و هه‌وڵ و په‌یوه‌ندییه له‌پشت په‌ردانه‌ی مام جه‌لاله بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ی دیموكراتیك. مام جه‌لال نه‌ك هه‌ر سه‌ركردایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌كردنی ده‌سه‌لاتداری ئه‌مڕۆی توركیای قانهع كردووه سیاسه‌تێكی نهرمهڕهوتر به‌رانبه‌ر په‌كه‌كه‌و كوردی توركیا به‌گشتیی په‌یڕه‌و بكات، به‌ڵكو واخه‌ریكه به‌ئۆپۆزسیۆنی توركیاش (ئۆپۆزسیۆنه كاریگه‌ره دهستڕۆیشتووهكه نه‌ك ورده حزبی ناكاریگه‌ر) بسه‌لمێنێ كهباشتره بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا كێشه‌ی په‌كه‌كه‌و كورده‌كانی خۆیان به‌ڕێگای ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ره‌خنه‌ی دڵسۆزانی كورتبینئهدی گۆڕانی هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی تورك به‌رانبه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌تر له‌جاران، چما ئه‌وه‌ش هه‌مووی به‌ڕاو ته‌گبیری جه‌نابی مام جه‌لال نه‌بووه بۆ سه‌ركردایه‌تی تورك و بۆ سه‌ركردایه‌تی ولاته یه‌كگرتووه‌كانیش!
ره‌نگه له‌به‌رایی هه‌وڵه‌كانیدا مام جه‌لال هه‌ندێجار ئه‌وه‌نده به‌خته‌وه‌ر نه‌بووبێت و كه‌وتبێته به‌ر ره‌خنه‌ی دڵسۆزانی كورتبین. به‌لام گوناهی ئه‌و چییه كه ئه‌و دڵسۆزانه دره‌نگ له‌شت بگه‌ن؟ خۆشبه‌ختانه، ئه‌نجامی رووداوه‌كان به‌خێرایی بۆی تێ هێناوه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌موو ئه‌و دڵسۆزه كورتبینانه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌و پیاوه به‌ڕاستی دره‌ختێكی به‌رهه‌مداره ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه به‌داخه‌وه فێرنابن و هه‌ر خه‌ریكی لك و پۆپ شكاندن و ههڵوهڕاندنی گهلاكانین. مام جه‌لال چنارێكی ره‌گ قووڵ داكوتاوی په‌لوپۆ به‌هه‌موو لایه‌كدا رۆیشتووی ئه‌م كوردستانه‌یه و به‌و ته‌مه‌نه دریژه پڕ له‌خه‌بات و داهێنانه‌ی شایه‌سته‌ی ریزی تایبه‌ته له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵی كورد‌و عیراقیشه‌وه.
ئه‌مه ته‌نیا نموونه‌یه‌ك بوو بۆ سیاسه‌تی واقیعبینانه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال. جا بابگه‌ڕێمه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی خۆمان.
زۆر شت هه‌ن بهپڕۆسهیهكی مێژوویی نه‌بێت ئه‌نجام نادرێنئهم گۆڕانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌ڕاستی خه‌ڵكێكی زۆر له‌كوردستاندا به‌هه‌ڵپه داوای ده‌كه‌ن و ناهه‌قیش نین، ئه‌وه له‌مێژه خودی مام جه‌لال نه‌خشه‌ی بۆ داڕشتووه. به‌لام ئه‌و ده‌زانێ كه گۆڕان به‌شه‌وو رۆژێك ناكرێت. راسته شت هه‌یه كه‌ده‌كرێ به‌بڕیارێكی حكومه‌ت دابسه‌پێنرێت، به‌لام زۆر شتیش هه‌ن كه بهپڕۆسهیهكی مێژوویی نه‌بێت ئه‌نجام نادرێن. ئه‌و شتانه ده‌بێ هه‌نگاویان بۆ بنرێت و بخرێنه سهرڕێچكهی پرۆسه مێژووییه‌كه‌وه. هه‌ڵپه‌یی و بێ سه‌بری و هات و هاوارو ناڕه‌زایی داد ناده‌ن و سه‌رناگرن. له‌پرۆسه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مام جه‌لال به‌هه‌ڵوێستی دیموكراتیكانهی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناو پرۆسه‌ی گۆڕانی خسته‌سه‌ر رێچكه‌ی ئاسایی خۆی كهجیلی ئه‌مڕۆو سبه‌ینێش وازوو به‌ته‌مای رنینی به‌رو به‌رهه‌مه‌كه‌ی نه‌بن. ئه‌نجامی پرۆسه‌ی مێژوویی له‌ته‌واوی دونیادا به‌ره به‌ره بووه نه‌ك به‌عه‌سای مووسا.
خۆ ده‌كرا مام جه‌لال له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروانا پێكه‌وه دروشمی گۆڕان هه‌ڵبكه‌ن و ره‌نگه به‌یه‌ك لیسته زۆرترایه‌تی هه‌ره زۆری ده‌نگه‌كانیان بهێنایه. به‌لام مام جه‌لالی قاڵبوو له‌ناو ئه‌زموونی سیاسی روانییه دوورتر له‌وه‌ی كهبهرژهوهندیی حزبه‌كه‌ی خۆی تێدایه. ئه‌و ده‌یزانی گرینگ نییه كێ ده‌باته‌وه كێ ده‌دۆڕێنێ. لای ئه‌و گرنگ ئه‌وه بووه بارودۆخی سیاسی كورد دوای هه‌ڵبژاردن به چ ئاڕاسته‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌چوو ئه‌گه‌ر شایه‌ت لیستی گۆڕان زۆرترایه‌تی بهێنایه. مام جه‌لال ده‌ركی پێده‌كرد كهڕاسته گۆڕان ده‌كرا، به‌لام ئایا چ جۆره گۆڕانێك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵی كوردا ده‌هات؟ ئایا فیعله‌ن ئه‌و گۆڕانه‌ی كه لیسته‌كه داوای ده‌كات، یان به‌گژیه‌كدا كردنی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی كورد‌و له‌باریه‌ك ترازاندنی ریزی نه‌ته‌ویی كورد؟ به‌داخه‌وه كورتبین له‌سیاسه‌تدا له‌م دووربینییه‌ی مام جه‌لال ناگه‌ن.
ئه‌مڕۆ بارودۆخی سیاسی له‌كوردستاندا زۆر له‌وه ئاڵۆزتره كه هه‌ندێ كه‌س به‌هه‌ندی وه‌رناگرن. ره‌نگه ئه‌وانه وای بۆ چووبن كه به‌بردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی خۆیان له‌هه‌ڵبژاردندا گرێ كوێره‌كه ئیتر ده‌كرێته‌وه‌و ولات ده‌بێ به‌شامی شه‌ریف. ته‌ححا له‌و خه‌ون و خه‌یاڵه خۆشه! كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌غدا، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ولاته دراوسێكان و ولاتانی پشتیوانیان، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ولاته یه‌كگرتووه‌كان و ئینجا كێشه‌كانی ناوخودی خۆی ئه‌مانه و زۆر فاكته‌ری تریش هه‌مووی رێگرن له‌وه‌ی كهواقیعی سیاسی له‌كوردستانی عیراق، بۆ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیك بێته گوهارتن. من پێموایه جارێ هێشتا ماویه‌تی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی كه به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد وجوودیان له‌مه‌یدانی سیاسی كوردستانی عیراقدا هه‌بووه، به‌یه‌ك ده‌ستوه‌شاندن ئیتر كایه‌كه چۆڵ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت بێگومان ئاڵۆزییه‌كی یه‌كجار دژوار‌و ناخۆش سه‌ر هه‌ڵده‌دات هه‌ر نه‌بێ له‌سه‌ر دارایی و هێزی پێشمه‌رگه كه هه‌ر خوا به‌خۆی ده‌زانێ ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و چ هه‌ڵدێرو زنارێكمان ده‌بات. تا ئێستا هێزێكی چه‌كداری كوردستانیمان نییه هه‌رچه‌نده كه هه‌ر حزبه و هێزه‌كه‌ی خۆی به‌پێشمه‌رگه‌ی كوردستان داده‌نێت، به‌لام له‌ڕاستیدا وانییه و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی و وه‌فادار و گوێڕایه‌ڵی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی نه‌ك هی سه‌رۆك یان سوپاهسالاری هه‌رێم. خۆ ئه‌زموونی رابردوومان هێشتا له‌به‌رچاوه، كورد ئازایه بۆ خۆخۆری و خوا هه‌ڵناگرێ به‌غدا و دراوسێكانیشمان چ قسووریان له‌م رووه‌وه‌و نه‌بووه و ناشبـێ. باواقیعی بیر بكه‌ینه‌وه. ئه‌م پارووه گه‌وره‌یه‌ی كه لیستی گۆڕان بۆ ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵی كورد داوای ده‌كات وا به‌ئاسانی قووت نادرێت.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌یه كه مام جه‌لال هه‌وڵده‌دات گۆڕانه‌كه‌ی خۆی به‌و په‌ڕی پارێزگارییه‌وه، بێ هه‌ڵپه، به‌بێ جۆش و خرۆشی شۆڕشگیڕانه‌ی باو بهسهرچووو به‌نه‌رم و نییانی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
براده‌رێك لێره له‌ڤیه‌ننا پێیوتم (من بۆیه كاك نه‌وشیروانم خۆش ده‌وێ، چونكه ههقوڕهقهو موجامه‌له‌ش نازانێ). به‌ڵێ، هه‌قه‌كه زۆر باشه به‌لام ڕه‌قی و موجامه‌له نه‌زانین باش نییه. من خۆیشم ئه‌وا ده‌بێته چڵ ساڵ هه‌ر له‌م ڤیه‌ننایه له‌گه‌ڵ كاك نه‌وشیروانا بووین بهئاشناو براده‌ر. خۆ هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كاك نه‌وشیروان چ پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆزی له‌خۆبووردووی دێرینه. هه‌ر كوردێك كه‌مێ ویژدانی هه‌بێت رێزێكی تایبه‌تی بۆ پره‌نسیپی (ده‌ڵێم پره‌نسیپی) به‌رنامه‌ی كاك نه‌وشیروان ده‌بێ كه‌به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و په‌رۆشییه‌وه داوای شتیكی زۆر ئاسایی بۆ گه‌ل و ولاته‌كه‌ی ده‌كات. هه‌ر كوردێكیش كه‌مێ ویژدانی هه‌بێ، له هه‌ڵوێستی وهرامبارانهی مام جه‌لال ده‌گات كه‌پاراستنی یه‌كێتی ریزی كۆمه‌ڵی كوردی له‌م قۆناخه ناسكه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌سه‌رووی هه‌موو سهراییهكاندا داناوه. به‌رنامه بهتیئۆری ئاسانه، به‌لام سیاسه‌تكاری ئه‌زمووندار ده‌بێ پێشه‌كی حسابی بۆ بكات ئایا چه‌ندی لێ پیاده ده‌كرێت. مام جه‌لال هه‌قه به‌لام ڕه‌ق نییه، نه‌رمه‌و موجامه‌له‌ش ده‌زانێ. بۆ سیاسه‌تكاران ته‌نیا دڵسۆزی به‌س نییه، ده‌بێ دیپلۆماسییهتیشی له‌گه‌ڵدا بێت.
كوردی عیراق به‌سنگ ده‌رپه‌ڕاندن و په‌نجه هه‌ڵشه‌قاندن ناگات بههیچله سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی، كوردی عیراق به‌سنگ ده‌رپه‌ڕاندن و په‌نجه هه‌ڵشه‌قاندن ناگات به‌هیچ و ئه‌نجامی خراپیشی لێده‌كه‌ویته‌وه (ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌م ئاڕاسته‌ی كاك نه‌وشیروان نییه، چونكه ده‌زانم ئه‌و وا نییه). له سیاسه‌تی ناوخۆیشیدا زۆر به‌ڵێندان بهكۆمهلانی خه‌ڵك پاش ماوه‌یه‌كی كورت خه‌ڵكه‌كه‌ت لێ ههڵدهگێڕێنێتهوه (ئه‌م قسه‌یه‌م ئاڕاسته‌ی كاك نه‌وشیروانه) ره‌وشتی سه‌وادی میلله‌ت له‌هه‌موو دونیادا ئه‌وه‌یه كه هه‌موو شتێكی پێكه‌وه‌و به‌په‌له‌ش ده‌وێ. پێموایه ئه‌وه‌ش نه به‌ئۆباما نه به‌نه‌وشیروان ده‌كرێت.
دهوجاوهرن كوڕینه با ئه‌م پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین: چی‌یان به‌سه‌ر هات دروشمه ئینسانییهكانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی ساڵی 1789 (عه‌داله‌ت، حوڕییه‌ت، اخوهت، مساوات)؟ ئه‌دی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئه‌و شۆڕشه نه‌كه‌وتنه گیانی یه‌كتری و له‌پاشانیش نهپۆلیۆنێكیان لێنه‌بوو بهكهڵهگا كه ته‌واوی ئه‌وروپای تووشی شه‌ڕو شۆڕی بێ‌مانا و ماڵوێرانی و نه‌هامه‌تییه‌كی ئه‌وتۆ كرد و ئاگرێكی وه‌های نایه‌وه كه به‌ملیۆنان خه‌ڵكی بێچاره‌ی ره‌شوڕووتی ولاته‌كه‌ی خۆی ولاتانی ئه‌وروپایشی تیابوون به‌سووته‌مه‌نی!
چی‌یان به‌سه‌ر هات دروشمه ئینسانییهكانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری رووس و هه‌ڵكردنی ئالای داس و چه‌كوش؟ ئه‌دی ستالین نزیكه‌ی هه‌ژده ملیۆن جوتیاری رووسی نه‌كوشت كهداسی دروشمه‌كه گوایا نوێنه‌راتی ئه‌وانی ده‌كرد! ئه‌دی هه‌موو سه‌رانی پارتی كۆمۆنیستی سۆڤیه‌ت نه‌كه‌وتنه گیانی یه‌كتری و گه‌لانی سۆڤیه‌تیان بۆماوه‌ی پتر له‌هه‌شتا ساڵ له‌ناو ته‌لبه‌ندی دڕكاوی سنووری ولاته‌كه‌یان نه ده‌چه‌وسانده‌وه‌و له‌پاش دووه‌م جه‌نگی جیهانیش ته‌واوی ئه‌وروپای رۆژهه‌لاتیان نه‌خسته پشت په‌رده‌یه‌كی ئاسنینه‌وه؟
چی‌یان به‌سه‌رهات دروشمه‌كانی شۆڕشی جه‌مال عه‌بدولناسری میسر؟ ئه‌دی ناسر و محه‌مه‌د نه‌جیب و عه‌بدولحه‌كیم عامرو سه‌رانی دیكه‌ی ئه‌و شۆڕشه به‌ناو ئینسانییه چی‌یان به‌یه‌كتری نه‌كرد؟ ئه‌مڕۆكه‌ش به ملیۆنان میسری (موسڵمان و قوپتی) وا په‌ڕاگه‌نده‌ی هه‌رچوار سووچی جیهان بووین و هه‌زار ره‌حمه‌ت بۆ گۆڕی مه‌لیك فاروق ده‌نێرن!
چی‌یان به‌سه‌رهات دروشمه ئینسانییهكانی شۆڕشی عه‌بدولكه‌ریم قاسمی عیراق؟ ئه‌دی كووده‌تا به‌دوای كووده‌تا سه‌ربازییه‌كان جێگای ئه‌و دروشمه جوانانه‌یان نه‌گرته‌وه كه ئه‌نجامه‌كه‌شی بهقیتبوونهوهی كهڵهگایهكی دیكه‌ی وه‌ك سه‌دام حسێن كۆتایی هات، سه‌دامێك كه‌ماڵی كورد و عه‌ره‌ب و ئێران و كوێت و ماڵ و منداڵی خۆیشی كرده سووته‌مه‌نی شه‌ڕه بیماناكانی و ئه‌و هه‌موو پاره جوانه‌ی ئه‌م عیراقهشی لهختو خۆڕایی به‌هه‌ده‌ردا! خۆ ئه‌ویش هه‌ر به‌دروشمی ئینسانی گۆڕان كووده‌تای كردبوو و گه‌لی كوردیش پشتیوانی‌یان لێده‌كرد. ئێستاش گه‌لانی عیراق ره‌حمه‌ت بۆ گۆڕی مه‌لیك فه‌یسه‌ل و نوری سه‌عید ده‌نێرن.
ئه‌دی شۆڕش و كوده‌تا سه‌ربازییه‌كانی سوریا‌و یه‌مه‌ن و لیبیا‌و تونس و جهزائیرو سودان و سۆماڵ و ولاتانی ئه‌فریقاو ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكای لاتینی وه‌ك كوباو ئه‌وانی تریش! ئه‌دی ئه‌وانه‌ش هه‌موویان به‌دروشمی ئینسانی شۆڕ‌شیان به‌رپا نه‌ده‌كرد؟
كوانێ ئه‌و هه‌موو دروشمه ئینسانییانه؟ هه‌مووی وه‌ك بڵقی سه‌رئاو نه‌بوون كه چه‌ند به‌زوویی سه‌ریان هه‌ڵدا ئه‌وهاش به زوویی ته‌قینه‌وه؟!
جا توخوا ئێستا هه‌ق نییه كۆمه‌لانی گه‌لی كورد ئه‌م پرسیاره له‌خۆیان و راستییه‌كه‌ی زیاتر له‌سه‌رانی (گۆڕان)ی كورد بكه‌ن: ئایا ده‌بێ سه‌رانی گۆڕان له‌و هه‌موو سه‌رانی دونیا زیاتر‌و جیاتر بن؟ ئایا ده‌بێ كورد له‌و هه‌موو گه‌لانه‌ی دونیا پێشكه‌وتووتر بێت كه‌خودای تهبارهك و ته‌عالا سه‌رانی ئه‌وهای له ئاسمانی بێبنه‌وه بۆ ناردبنه خواره‌وه كه به‌یه‌ك ههڵشهقاندنی عه‌سای مووسا دونیا ده‌كه‌ن به (جنات عدن تجری من تحتها الانهار)؟! نه‌مانده‌زانی كورد (شعب الله المختار)هو خوا پێغه‌مبه‌ری بۆ ئه‌وانیش ته‌رخان كردووه!
هێشتا رێیه‌كی دوورمان لهپێشهبۆیه به‌بیرو بینینی من ته‌ندروستتره ئه‌گه‌ر شت به چاكسازییه‌كی سروشتی رێڕه‌وی خۆی بگریته‌به‌ر، نه‌ك به هه‌ڵپه‌و گۆڕانی دراماتیكی شۆڕشگیڕانه‌ی رادیكاڵ، نه‌ك به هه‌ڵكردنی دروشمی پڕ لهبریسقوباقی ناواقیعی. ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌دان ساڵ ئینجا گه‌یشتوونه‌ته پیشكه‌وتنی ئه‌مڕۆیان. ئیمه‌ش هێشتا رێیه‌كی دوورمان له‌پێشه.
مام جه‌لال به‌و هه‌ڵویسته‌ی له كاتی شالاوی هه‌ڵبژاردندا نه‌ریتی دیموكراتیكی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاشه‌ڕۆژیشدا چه‌سپاند. مام جه‌لال رێگای لهئیحتیمالێكی زۆر لهگوینی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی و دیسانه‌وه لێكترازانی یه‌كێتی ریزی كورد گرت.
زۆر باشه‌و ته‌ندروسته كه‌ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌كاندیدانی لیستی گۆڕان جێگا له‌ناو په‌رله‌مانی نوێ‌دا ده‌گرن. پیرۆزباییان لێده‌كه‌م و دڵخۆشی خۆمیان پێ راده‌گه‌یه‌نم. په‌رله‌مان بێ ئۆپۆزسیۆن په‌رله‌مان نییه، شووره‌یی و شه‌رمه‌زارییه. به‌لام با له‌بیریان نه‌چێت كهئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه ده‌بێ بهوهرامبارییهوه ره‌فتار بكات. ده‌بێ هه‌وڵبدات حكومه‌تی زۆرترایه‌تی به‌و ئاڕاسته‌یه ناچار بكات هه‌ر نه‌بێ هه‌ندێ له‌و ریفۆرمانه بكات كه ئۆپۆزسیۆن خۆی مه‌به‌ستیه‌تی نه‌ك كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بخاته سه‌ر ڕێ. ئۆپۆزسیۆنی وهرامبارو په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی، نابێ هه‌ر پیشنیارێك كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌ر به‌لیستی حكومه‌ته‌وه كرا بڵێ خراپه‌و دژی ده‌نگبدات. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ندامانی سه‌ر به‌لیستی حكومه‌ت ئه‌وانیش ده‌بێ به‌وپه‌ڕی وهرامبارییهوه ره‌فتار بكه‌ن. ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر پیشنیارێكی سوودبه‌خشی لیستی گۆڕان هاته پێشه‌وه نابێ دژایه‌تی بكه‌ن هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌هی گۆڕانه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێت ئه‌وا په‌رله‌مان ده‌بێته مه‌یدانی دوژمنداری نه‌ك پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری.
حزب و حكومه‌ت ده‌بێ به‌ته‌واوی لێك جیابكرینهوهحكومهتی دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ش ده‌بێ چاكسازییه‌كی راسته‌قینه بكه‌ن، نه‌ك هه‌ر به‌قسه‌و بۆیه‌ی نوێ. به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زایی كۆمه‌لانی خه‌ڵك دیارده‌یه‌كی ناته‌ندروسته ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت تا ته‌شه‌نه نه‌كات. حزب و حكومه‌ت ده‌بێ به‌ته‌واوی لێك جیابكرینهوه. هه‌ر حكومه‌ت به‌ته‌نیا ده‌بێ بالاده‌ست بێ. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ته نابێ لێمان ببـێ به ئایه‌تولا خامه‌نه‌ئی، ئیمه ئه‌و سیستمه‌مان نییه.
زۆر باشه‌و ته‌ندروستیشه كه كاندیدی دیكه‌ش بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌پاڵ كاندیدی حزبه سه‌ره‌كییه‌كان هه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ریتی (قودسییه‌ت) بۆ تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك دابڕمێت و تێبگه‌ن كه مه‌یدانی سیاسه‌ت تاپۆی كه‌س نییه تاهه‌تایه.
به‌لای منه‌وه په‌رله‌مان به‌م شێوه تازه‌یه‌ی و به‌رده‌وامبوونی سه‌رۆكی كوردستان جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی بۆ تێرمێكی تر سه‌لامه‌تترین و ئاشتیانه‌ترین رێگایه بۆ ئه‌مڕۆی كورد.
كرێدیت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م رێگایه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ جه‌نابی مام جه‌لال و گومانم نییه كه دیسان رووداو ده‌ریده‌خه‌ن كه ئه‌و راست بووه.
*ئه‌م وتاره له‌ژماره(571)ی هاولاتی-دا بلاوبۆته‌وه، له‌به‌ر گرنگی وتاره‌كه جارێكی‌تر لێره‌دا بلاومانكردهوه.
هۆمه‌ر دزه‌یی- ڤیه‌ننا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست