پارتی‌و یه‌كێتی مانگانه 10 ملیۆن دۆلار له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن
Sunday, 29/03/2009, 12:00
1693 بینراوە
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به هاوڵاتی راگه‌یاند كه هه‌ردوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان، مانگانه هه‌ریه‌كه‌یان 5 ملیۆن دۆلار له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقه‌وه، یه‌كێتی‌و پارتی وه‌ك منحه مانگانه یه‌كی پێنج ملیۆن دۆلار له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن بۆ پێشمه‌رگه، به‌ڵام پاره‌كه بۆ پێشمه‌رگه سه‌رف ناكرێت.
هاوڵاتی بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی كرد به عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه، به‌ڵام ناوبراو بێئاگایی خۆی له وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه نیشاندا.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی باڵا، كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت به هاوڵاتی وت پاره‌كه‌ی یه‌كێتی سكرتاریه‌تی مام جه‌لال وه‌ریده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه بۆ هێزی پێشمه‌رگه بووه، ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌سلیم به سكرتاریه‌ت ده‌كرێت، دواتر نازانرێت چۆن خه‌رج ده‌كرێت.
جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی من ئاگادار نیم هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك له ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه وه‌ربگیرێت.
جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد بودجه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نها ئه‌و بودجه‌یه‌یه، كه له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێت.