چاودیریكى دوور له راستی
Thursday, 12/02/2009, 12:00
1490 بینراوە
كەمتر كەسیك هەیە لە كوردستان ناوى سەرانى جاش و هاوكارانى ئەوانیان نەبیستەبیت و یان لە رۆژانى سەختى خەباتدا دیل و چەوساوە و ئازار چیشتووى ئەوان نەبووبیت ئەوانە رۆژانیك بوو كە لە لاپەرە رەشەكانى میژووى خیانەتكاراندا وەك مومایەك هەر دەمینیتەوە ، دواتر ئازاد بوونى كوردستان كە بە خوینى هەزاران شەهید چ لە شۆرشى ئەیلول و گۆلان و یان شۆرشى نوێ هاتە دى كە ئەمەش تەنیا و تەنیا بە بەرگرى كردن لە خاكى كوردستان و لە ناو خودى كوردستان ئەم دەستكەوتانە دەپاریزریت .
ئەوەى من لەم چەند رۆژى رابردوو دا لە سایتى كوردستان پۆست بەدیم كرد نوسینى نوسەریكى (چاودیر) كە تەنانەت لەوە ناچیت لە ماناى چاودیریش گەیشتە بیت ناخى دلمى هەژاند .
نوسینیك دەربارەى (هەلۆى نەجات لە پریك بوو بە كۆریك) ، لەم نوسینەدا چەند پرسیاریك لە میشكى وجدانەم گەلالەى كرد كە نازانەم بۆ كەسانیكى نەفس نزم نوسینیكى چەواشەكارى لەو بابەت دژى خەلكانیك كە بەرگرى لە بست بستى خاكى ئەم كوردستانە بە تایبەت كەركوك دەكەن وا بێ وجدانانە بەر شالاوى راگەیاندنى چەند چەواشەكاریك بكەون بۆ دەبیت لە ناو كورد خەلكانى وا هەبن ؟ بەلام لە هەمان كاتدا من بەرگرى لە كەسیك و یان بنەمالەیەك دەكەم كە لە میژووى ژیانیاندا بە سەربەستانە ژیاوەن تەنانەت من هیچ خزمایەتى و برادەریەكەم لەگەلیان نیە بگرە لە دوو حزبى جیاوازین لە كەركوك ؟
بە پێ ى لیكدانەوەكانى من نوسەرى ئەم بابەتە لەم خالانە دا سودى لە چەواشەكردنى خوینەر وەك بە كار هینانى وشە بە ناوى مەلبەندى كەركوكى یەكیتى وشەى (كالفامانە) كە لە رۆژنامەى (كوردستانى نوى) بلاو بۆتەوە بۆ خستنە ئەستۆى ئەم نوسینە بە ملى (ى . ن . ك)
، بەلام ئەوەى من لە كەسایەتى ئەم هەلۆ بەرزەفرەى كەركوك بینیومە تەنیا لە بەرژەوەندى كورد و كەركوك كار دەكات دەرخستنى راستیەكان و پشت پەردەكانى سەركردایەتى كورد سەبارەت بە كەركوك ئایا هەلەیە ؟ ئایا دەرخستنى دزیەكانى نوسەر لە شارى كەركوك و تەنانەت وەك من بۆى دەچەم لە دەزگاكانى كەركوك كە دواتر بە راپۆرتیكى تیرۆ و تەسەل ئەگەر پیویست بكات بۆتان رون دەكەمەوە هەلەیە ؟ ئەوەى من دەمەویت بلیم با برایانى سایتى كوردستان پۆست لە بابەتەكان زۆرتر بكۆلنەوە و دواتر بلاوى بكەنەوە نوسەر باسی مالى (هەلۆ نجات) دەكات كە شوشەى مالى گوللە نەبرە كە ئەمە یەكەم درۆى بوو ئەى بۆ باسى ئەوە ناكات كە ئایا ئازایەتى نیە مالى بەرپرسى كورد كە لە كەركوك بە پشت و پەناى كەركوكیەكان ناسراوە لەو شارەیە ، و لەوانەیە مالى ئەو برادەرە لە شوینیكى وەك سلیمانى و یان دەرەوەى ولات بیت و یان بەرپرسانى دیكەى كورد كە بۆ سلیمانى دەرۆن ویان دەگەرینەوە بۆ هەولیر تەنانەت لە ترسى كەركوك لە ریگاى دوكان هاتۆچۆ دەكەن ؟
باسى چالاكیەكانى ئەو دەزگایە دەكات كە بە پانۆراماى ناو دەبات ، نازانەم بۆ دەستگیر كردنى تیرۆریستان بە هەموو بەلگەكانیانەوە لە لایەن ئاسایشى پارتى بە پانۆراما ناو دەبات ئایا جەنابى نوسەر بەم نوسینەى خۆى دەیەویت بلیت ئەویش بەرپرسیكى ئەمنى شارى كەركوكە و حسودى بە چالاكیەكانى دەزگاكانى ئاسایش دەكات باسى تیرۆریستى تەقینەوەى كەركوك و حدیدیەكان دەكات نازانەم ئەم زانیاریانە و ئەم چالاكیانە بۆ ئەوەندە ناوبراوى تەنگاو كردوە هەموو كەركوك بە عەرەب و تۆركمانەكانیش بۆ راستى ئەم بابەتانە ئاگادارەن ، وناوبراو تا سالى 2005 بە هیچ شیوەیەك لە سلكى ئاسایش كارى نەكردووە و وەك من زانیاریم هىیە هەموو پلەكانى بریوە تا گەیشتوتە ئەم پلەیەى ئیستا كە وەك نوسەر دەلیت لە پریك بۆتە كۆریك .