کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ژماره‌يه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی هه‌ولێر ناڕه‌زایینامه‌يه‌كیان لە دژی كاكه‌مين نه‌جار بۆ بارزانی ناردووە

Tuesday, 17/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌ركردايه‌تی هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كوردستانپۆست به‌و هه‌واڵه‌ی زانيوه‌ كه‌ ژماره‌يه‌ك له‌ كاديران و به‌رپرسان و ئه‌ندامانی سه‌ركردايه‌تی هه‌ولير، ناره‌زايی نامه‌يه‌كيان له‌ دژی كاكه‌مين نه‌جار و دلشادی حه‌سه‌ن نه‌جاری برازای كاكه‌ مين گه‌ياندۆته‌ بارزانی.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌يان راگه‌ياندووه‌ كه‌ كاكه‌ مين زياتر له‌ ٢٠ رۆژه‌ هيچ نووسراويكی واژوو نه‌كردووه‌و، هه‌موو كاته‌كانی بۆ خزم و كورو كه‌سوكار و ئافره‌تی گومانلێکراو ، بۆ نمونە رۆژی ١٥/١/٢٠١٢ زياتر له‌ ٣ سه‌عات دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جار برازای كاكه‌ مين ته‌واوی ئيشو كاره‌كانی سه‌ركردايه‌تی هه‌ولير په‌كخستووه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌، كه‌ بە ناوی هاوكاری كه‌سوكاری شه‌هيدان، بڕی ١٥٠٠ دۆلاريان بۆ هەر یەکە لە دوو ئافره‌ت سەرفکردووە، کە به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك په‌يوه‌نديان نه‌ به‌ شه‌هيد و نه‌ به‌ پارتیيه‌وه‌ نە‌بووه‌، ئەمە بۆتە جێگای سەرنجڕاکێشانی کارمەندانی دیکە. ئه‌وه‌ش زانراوه‌ ئه‌و دوو ئافره‌تانه‌ پيش چوونيان بۆلای كاكه‌مين نه‌جار له‌لای مامۆستا فارسی كۆنه‌ به‌ريوه‌به‌ری ئاسايش و به‌رپرسی پاراستنی پيشووتر بوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە