کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم دوو ڕووییە چییە له‌ به‌رامبه‌ر تالەبانیدا؟

Wednesday, 26/12/2012, 12:00


تالەبانی هەمان تالەبانی دوێنێیە و نەگۆڕاوە ..

لە ١٩ مانگەوە هەوالی نەخۆشیە مەترسیدارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری یەکێتی نیشتمانی بڵاو بۆوە ، لە دەیان پەیج و نوسین و مالپەردا هاوسۆزیەک بەرامبەریی دروست بوو وەک هەندێ میدیا ئاماژەیان پێ دا (گورگ و مەر بەهۆی ئەو نەخۆشیەی تاڵەبانی وە ئاو بەیەکەوە دەخۆنەوە). ئەمەش جێگای تێرامانە لای من .چونکە تالەبانی هەمان تالەبانی دوێنێ یەو هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتوە ، بەر لەهەفتەیەک کە نەخۆش بکەوێت ووتی ئەو کوردەی بیر لە ئازادی و ووڵات دەکاتەوە بێمێشکە ، لێرەدا دەوەستین و دەڵێین تاڵەبانیش وەک هەموو مرۆڤێک روبەروی مالئاوایی ژیان بۆتەوە و دەبێتەوە ،ئەمەش نوێ نەبوەو لەپڕێکدا ڕووی نەداوە ، بەلکو چەندین جاری تریش هەواڵی تەندروستی ئەو مان بیستوەو چەندین جاریش بۆ نەشتەر گەری ماوەماوە لە خەستەخانەکانی ئەورپاو ئەمەریکادا ماوەتەوەو پشکنینی بۆ کراوە ، هاوکات تالەبانی بەهۆی داکۆکیەکانی لەگەورە جەلادانی ئەنفال.، ولێدوانە بریندارکەرە بەردەوامەکانی لەسەر دەولەتی کوردی کەخەونی شاعیرانەیەو وە یەکێتی بەئارەزوی خۆی رەفتار پێکردو ڕووتی کردەوە لەبەردەم پارتیدا بۆ کورسیە کەی ژێر خۆی تابەو ئاستەی جەماوەرێکی یەکجاری زۆری لێ چوە ناو بزوتنەوەی گۆرانەوە و زۆریشی دڵشکاو کرد ، .....هاوکات لەگەل بنەمالەی بارزانی بە جۆتە حوکمڕانی بنەمالەیی و دەستگرتن بە سەر ئەرزو ئاسمانی کوردستان داگرتوە و هاوشێوی پارتیش چەکدارەکانی یەکێتی دەستیان لەچەندین تیرۆرو شەهیدککردنی سیاسی و قوربانیانی وەک شەهیدان (شێرزاد و سورکێو ئومێد چەندی تر هەیە).... لەعێراقیشدا بەهەر هۆکارێک بوو نەیتوانی ئاشتەوایی سەر بگرێ لەکوردستانیش تالەژیان بوو نەیتوانی دوو کاری چاکسازی رەفتار پێ بکات .....کۆی ئەم رەفتارانەی هەزاران بابەتی رەخنەیی هەمە جۆر دژبەتالەبانی نوسراوە کەبەرپرسی پلەیەکی دەڤەری سەوز بووە ، کەچی ئەمرۆ زۆرێک لەوانەی تادوێنێ هەولی روخانی ئەو دوو بنەمالەیان دەدا ، رەخنەگری سیاسەتەکانی تالەبانی بون ، ئیدانەی لێدوان و رەفتارەکانیان دەکرد و سەنگەریان لێ گرتبوو ،ئەمڕۆ نزادەکەن و لەیەزدان بۆی دەپاڕێنەوە ، باس لەکەسێتی وکاریگەری دەکەن .بەهانەی جیا جیای بۆ دەبیننەوە ...تائاستی ئەوەی هەیانە وەک سمبول دەیانەوێ بەخەلکی بناسێننن و وێنەیەکی پیرۆزی بەبەردا ببڕن و پێمان بڵێن مەرگی ئەو زاتە مانای مردنی هەموو گەلی کورد و زۆر دور دەڕۆن مانای مردنی هەموو کورد لەهەر جێگەیەک بێت ... پیاو کە بەناو ئەو نوسین و هۆنراوە پوچانەدا چاوێک دەخشێنێ دەزانێ نوسەرەکانی کێن و چەندە هەلپەرستن و لەکامە قوتابخانەی ژیان و سیاسەت خوێندویانە ، و ئەو سەردەمەمان بیر دەکەوێتەوە کە نوسەرەکانی عێراق و کورد بۆ قادسیەو سەدام قەڵەمەکانیان خستبۆ گەڕ و شیعرو شانامەریان بۆ دەنوسی و هەمووشی چوە ناو زبڵدانی مێژووەوە . ئەمڕۆش هەمان شت لەناو ئەو نوسینانەدا دەبینیتەوە ، چەند بچکۆلەن ئەو نوسین و نوسەرانە ؟

لای من ئاسایی بوو ئەگەر تالەبانی روبەروی تیرۆر و سزای لەسێدارەدا ببوایە ، کەمرۆڤ وەک هەلوێستێکی مرۆڤ دۆستی دژی ئەو رەفتارانە دەبوو ، ، دیارە نوسینی ئەو چەند دێرەم بەئامانجی ئەوەنیە بلێم دلخۆشم بەمردنی مرۆڤەکان بەلام ئەو هەموو ماستاو دووڕوویەچیە ، کە مرۆڤ لەنێوان شەو ڕۆژێکدا بەرامبەر خەلک و نوسین و دەربڕینەکانی نمایشی دەکات ؟

مرۆڤ دەبێ هەلوێستی نەگۆری بەرامبەر ئەو سیاسیە کوردانە هەبێ ، کە ٦٠ سال زیاترە جلەوی سیاسی کوردیان بەدەستەوەیە بۆیە وەک چۆن مرۆڤ ناتوانێ بەقینەوە رەفتار لەگەل هیچ لێکدانەوەیەکی سیاسی بکات ، ئاواش ناکرێ وا هاوسۆزی زال بێ بەسەر بیروباوەرەکانی ، وەک ئەوەی ئیستا بۆ تالەبانی دەکرێ ، زیاتر کەوتنە ژێر کاریگەری سۆزو دووڕووی یە نەوەک باوەر و خۆشەویستی ، چونکە سبەینێ بۆ سەرۆکێکی تریش هەمان شت دەکەن .

ووتەیەکی فەیلەسوفی گەورەی نیچەم بیر کەوتەوە کەدەڵێت "جورئەت بکە ببیت بەوەی کەهەیت"

زۆر ئاسایە هەوادارانی یەکێتی ، وابۆ مامیان بکەن ، بەلام شەرمەزاریە ، یەکێک تادوێنێ داوای گۆڕینی ئەو سیستەمە سیاسەی کوردستانی دەکرد و خۆی پێ ئۆپۆسیۆنی کارابوو لەهەمبەر ئەو دەسەلاتەدا ، ئەمرۆ پێچەوانەی دوێننی هەول بدات تالەبانی وەک کاریزمایەک بۆما ن وێنا بکات . ئەمە ئەگەر بۆ بەشێکیان هەلپەرستی و ناکامیلی سەنگ و باوەری سیاسی بێ کەلە م تاقیکردنەوەدا دەرنەچون کەوتبن ، ئەوا بەشێكیشیان جۆرێک لە چەواشەکردنی خەلک دەبینین و هەلپەرستی و ترسی بڕینی موچەشی لێ دەکرێت ، مەگەر ئەمانە نەبوون کەتادوێنێ دەیان وت دەبێ ئەو سیستەمە بگۆڕدرێ ئەمرۆ لەیەزدان بۆی بپاڕێنە و نزای بۆ دەکەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە