کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێشه‌ وسیاسی وسیناریۆ نوێ کانی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وده‌وری کار ئه‌کته‌ریه‌تی کورد

Tuesday, 15/01/2013, 12:00








له‌کۆتایی هه‌شتاکانه‌وه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژئاواو ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی پڕۆژه‌ی سیسته‌می جیهانی نوێ بۆ  سه‌رله‌نوێ بونیاد نانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌رده‌می بۆشی باوکدا داڕێژرا به‌ڵام باشترین پڕۆژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بونی ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌کی فعلی واته سوپایی ، ئابوری ودبلۆماسی و پیشه‌سازی له‌ناوچه‌که‌دا بونی هه‌بێ ئه‌و شه‌ڕه‌ی عێراق و ئێران ودواتر داگیرکردنی کوه‌یت بووله‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ که‌ئیترهاتنی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که‌ قبوڵ کرا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌لایه‌ن هه‌موو عه‌ره‌ب وده‌وڵه‌ته‌کانی که‌نداو جگه‌له‌سوریاو که‌نداوجگه‌له
سوریاو ئێران که‌به‌ره‌ی دژه ئه‌مریکین تورک و ووڵاتانی تریش ئه‌م هاتنه‌یان پێ باش بووبۆیه‌له هه‌ردوو جه‌نگه‌که‌دا به‌ئاسکراو نهێنی کۆمه‌کی ئه‌مریکا کرا دواتر له‌سه‌رده‌می بۆشی کوردا پڕۆژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌ هاته‌ئاراوه‌ به‌ڵام کێشه سیاسیه‌کانی پاکستان ئه‌فغان عێراق وکوردو ئێران و عه‌ره‌ب ئیسرائیل پێویستی به چه‌مکێکی نوێ هه‌بووچ له‌لای گروپه سیایه‌کانی ئه‌وگه‌ڵان و چ له‌لای ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریکاوه له‌م نێوه‌نده‌دا په‌یدابونی ئێرانی ئیسلامی شیعه مه‌زهه‌ب وه‌ك ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزی خاوه‌ن نفوزو توانای سوپای و سه‌ربازی نه‌وتی و ئه‌نتی ئه‌مریکی پڕۆژه‌که‌ی له ڕۆژئاوادا به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له ئه‌مریکا تیکدا به‌تایبه‌ت له هه‌ردوولای ئه‌فغان و عێراقه‌وه که‌به‌تایبه‌ت له عێراق دا ئێران له ڕووی نفوزی شیعه‌وه توانی کاریگه‌رترله‌ئه‌مریکاو وجودی خۆی له‌عێراق بسه‌پێنێ چونکه ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا له جه‌نگی یه‌که‌می گه‌رده‌لولی بیاباندا ڕزگارکردنی کوه‌یت حرب تحریرالکویت و دواتر له نشر الحریه ئازاد کردن عێراق له دیکتاتۆری دا عێراقی وگروپه سیاسیه‌کانی ڕاهێنابوو که عێراقی دوای سه‌دام عێراقی شیعه و سونه و کورده‌ که هه‌موو سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراقی به‌م خه‌یاڵه په‌روه‌رده‌کردو به‌ڵام شیعه‌کان ئێران بووه مامۆستایه‌کی هونه‌رمه‌ندو کاری تێکردن وبه‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریکایان کرد که تیایدا سه‌رکه‌وتوبون به‌ڵام سونه‌کان وکورد وه‌ك خاڵو چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م مانه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌مریکا له جه‌نگی دژه تیرۆردا له ئه‌فغان وسۆماڵ و سودان و وڵاتانی ترزۆر سه‌رکه‌وتوو نه‌بووکه بۆی بووه جه‌نگێکی نه‌بڕاوه دواتریش له‌جه‌نگی وڵاتانانی هیندۆ چینی و نیوه دورگه‌ی کۆریای باکوربه‌و شێوه‌یه ماوه به‌ڵام له‌دوای خستنی سه‌دام وه پڕۆژه‌یه‌کی نوێی نهینی ڕۆژئاوای ئاشکرا نه‌کراو له ئارادایه که‌توانی به‌پشتی تورکیای ئیسلامی تازه له‌گه‌ڵ ووڵاتانی که‌نداو به‌تایبه‌ت قه‌ته‌رو سعودیه‌و هه‌موو گروپه ئیسڵامیه میان ڕه‌وه‌کانی سونه‌دا هاوکاری بکات وگڵۆپی سه‌وزیان بۆ دابگیرسێنێ بۆ دروست بونی به‌هاری عه‌ره‌بی ئیسلامی که‌ته‌نها ئاڵوگۆری سوڵته‌و ده‌سه‌ڵات بووه وه‌ك له‌تونس ومیسرو لیبیا و یه‌مه‌ن و سوریا ڕوی دا به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی دژه ڕۆژئاوابوون ده‌بێ به‌جه‌نگ بڕۆن ده‌سه‌ڵات جێ بهێڵن وه‌ك له لیبیاو ئێستای سوریادا وایه ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی که‌سه‌ر به ڕۆژئاوابوون به‌جۆرێکی نه‌رم ترو سیناریۆی جیاجیا لابران وه‌ك تونس و میسرو علی عبدڵا ساڵحی یه‌مه‌ن که‌به ئیتیفاق بوو بۆ پاراستنی ووڵایانی که‌نداو ئه‌مریکا ته‌نها به‌هاری عه‌ره‌بی ئیسلامی ووڵاته سونیه‌کانی قبوڵه ئه‌گینا ئیسلامیکی تری قبوڵ نی یه وه‌ك شیعه ئه‌وه‌تا شۆڕش و هاتنه سه‌رشه‌قام له ووڵاتی به‌حره‌ینیش ڕووی دا به‌ڵام به‌‌هێزو سوپای ووڵاتی سعودیه و قه‌ته‌رو ووڵاتانی تری که‌نداوله‌بار براو قسه‌یه‌کیش له‌وباره‌وه ناکه‌ن
به‌لای ئه‌مرکاوه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی ئیسلامی سونی گه‌ڕابێنه سه‌رحوکم و پاشکۆی سیاسی و ئابوری و پیشه‌سازی خۆی بێ و ئه‌ویش یارمه‌تی یان ده‌دات بۆ لێ دان وکه‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سونه‌ی ئیخوانی و سعودیه‌ی مه‌له‌کی و وه‌هابی سونی دا وه‌ستاوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌وڵه‌تێ له دژایه‌تی کردنیه‌وه بکابه ده‌وڵتێکی ئه‌ڵقه له‌گوێ و دۆستی خۆی ئه‌وه باشترین کارێ له‌ئێستادا ده‌یکا بۆ پرۆژه‌که‌ی خۆی یارمه‌تی دانی گروپه سونی گه‌ره‌کانه بۆ چونه سه‌رحوکم و دژه شیعه‌ی بوون ودژه ئێرانی بوون ده‌لیلی ئه‌مه‌ش شه‌ڕن سی و دوو ڕۆژه‌ی حیزبوڵای شیعه‌ی جنوبی لوبنان و ئیسرائیله هه‌ڵوه‌شانی په‌یوه‌ندی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی و حیزبوڵاو سوریایه شه‌ڕی چه‌ند مانگه‌ی ساڵی دووهه‌زارو نۆی سعودیه‌و حوسیه‌ شیعکانی یه‌مه‌ن یان شه‌ڕی چه‌ندین ساڵه‌ی حوسیه‌کانی یه‌مه‌ن که شیعه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی یه‌مه‌ن دا پشتگیری کردنی عائیله‌ی مه‌لیکه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین که که‌مینه‌ی سونه‌ن دژی گه‌لی به‌حره‌ین که شیعه‌ن و سه‌رکوتی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیشی له‌گه‌ڵ ئێران له جه‌نگی مه‌علوماتی و دبلۆماسی و جه‌نگێکی نێونه‌ته‌وه‌یی دایه بۆ پاش خستنی ئێران له‌ڕووی چه‌کی نه‌وه‌وی و کۆمه‌ڵه‌کۆژیه‌وه‌و بچوك کردنه‌وه‌ی که‌وه‌ك ده‌وڵه‌تێکی زل هێزو قوتبی و ووڵاتێکی ئیقلیمی دژه ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا نه‌بێ یه‌کسه‌ریش ناتوانێ شه‌ڕو جه‌نگی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران بکات بۆیه ئێستا له سوریادا هێشتا پڕۆژه‌که وه‌ستاوه سوریا بووه به‌ووڵاتێکی وێران چ له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی که‌به‌عسی عه‌ره‌بی یه به‌ڵام ئێستا خۆی وه‌ك ده‌مڕاستی تائیفه‌ی عه‌له‌وی وشیعه‌کانی سوریا ده‌زانێ که‌که‌مینه‌ن چ ئۆپۆزسیۆنه‌که‌ی که‌چه‌کداری موهاجری زۆری تیایه‌و به جه‌نگێکی وه‌کاله‌ته‌وه له‌ڕێگه‌ی تورکیاو ئه‌مریکاوه‌ پشتیوانی لێ ده‌کرێ له ئه‌نجام سوریا دابه‌ش ده‌بێ بۆ دوو تا سێ ده‌وڵه‌تۆکه که‌به‌شێکی سه‌رده‌ریای ناوه‌ڕاست شیعه‌و عه‌له‌وین و به‌شه‌که‌ی تری سونی ده‌بن ئه‌گه‌ر تورکیا بهێڵێ کورد ببێ به به‌شتێ چ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ یا ده‌وڵه‌تێکی بچوك یان کۆنتڕۆڵی بکات له ئاینده‌یه‌کی تردا بۆیه ئه‌م سیناریۆیانه به‌شێوه‌یه‌کی تازه هاته ناو کایه‌که‌وه
تاڕوخانی سوریاو یه‌ك لابونه‌وه‌ی چاره‌نوسی تورکیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێکی ناوچه‌ی به‌هێزو دوژمنی کلاسیك و له مێژینه‌ی ئێران و شیعه و ته‌نانه‌ت هه‌موو کورد له‌لایه‌که‌وه شۆڕسی کوردستانی باکوری به‌ناوی دیالۆك و چاره‌سه‌رکردنه‌وه خه‌ریك کردووه له‌لایه‌کی تره‌وه به‌یارمه‌تی میتی و حکومه‌تی تورکی جه‌بهه‌ی نه‌سره‌ی ئیسلامی سونه مه‌زهه‌بی توندڕه‌و سه‌ربه‌قائیده‌و تورکیا له کوردستانی ڕۆژئاوا به‌س کاری کوشتنیان له ڕۆژئاوادایه‌و له سنوره‌کانه‌وه په‌لاماری رۆژئاوا ده‌ده‌ن له‌لایه‌کی تریشه‌وه به‌فشار خستنه‌سه‌رو خۆلێ نزیك کردنه‌وه بارزانیان ڕازی کردووه که‌دژی به‌هه‌رێم بوونی ڕۆژئاوای کوردستان بێت و هێزی تیا دروست بکات بۆ تێکدانی ژیانی سیاسی ئه‌وێ و سنوری بیست و نۆ تا سی و پێنج کیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان دژی کوردی ڕۆژئاوا ته‌لبه‌ند بکات بۆ دوو ئامانج
به‌سیاسه‌تی ته‌جویع به‌برسی کردن و ئابڵوقه‌ی ئابوری له هه‌موو سنوره‌کان تورکیاو سنوری هه‌رێمی کوردستانه‌وه
ڕۆژئاوای کوردستان بخنکێ و ته‌سلیم بن له‌ولاشه‌وه سوپای سوریای ئازادو جبهه‌ی نسره‌ی ئیسلامی ئابڵوقه‌ی تریان خستۆته‌سه‌ر ڕۆژیاوای کوردستان واته له‌دیوی ناوه‌وه‌ له‌حه‌ڵه‌به‌وه تا ده‌یرزور ئه‌لبوکه‌مال که‌شاری سه‌ر سنوری عێراقه واته چوارلا له ڕۆژئاوا به‌سه‌ره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌وبرسێتی کردنه وابکات خه‌ڵك داوای ئازادی و سه‌ربه‌خۆبون نه‌کات به‌مه‌ش په‌که‌که یش لاواز ده‌بێ وتێك ده‌شکێ چونکه سوریا نه‌ما تاهاوکاری بکات له‌لایه‌کی تره‌وه له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك وه‌زیرانی تورکه‌وه ڕه‌زامه‌ندی هه‌یه بۆدروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌باکوری عێراق واته کوردستانی باشوور ئه‌م سیناروێ یه هه‌رله‌وه‌ی سیڤه‌ر ده‌چێت که تورك قبوڵی بووبه‌ڵام پاش ساڵ و نیوێك به‌په‌یمان نامه‌ی لۆزان ئه‌ك نه‌ی هێشت جێبه‌جێ بکرێ به‌ڵکو کوردستانی عوسمانی کرده سێ پارچه‌و لکێنرا به سوریاو عێراق و تورکیای تازه دروست بوه‌وه به‌مه سه‌رکردایه‌تی کوردی باشوربه‌تایبه‌ت بارزانی و ماڵی بارزانی به‌جۆرێك کارئاسانیان بۆ کردوون که‌سه‌روه‌ت و سامانی کوردستانی باشوریان بردووه له تورکیا وه‌به‌رهێنانی پی ده‌که‌ن سه‌دان کۆمپانیای تورکیای هێناوه بۆ کوردستان و تاڕاده‌یه‌ك ته‌نها بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیان لێی سودمه‌ندبوون
تورکیا ئه‌و موغازه‌له‌یه‌ی ماڵی بارزانی بۆی ده‌کات یه‌که‌م ده‌یه‌وێت عێراقی ئێستا که‌به فعلی دابه‌شی سێ ئیداره‌یه به‌ڵام ئیداره‌ی به‌هێزی ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ست شیعه‌دایه به‌پێ ی نفوزو پانتای زه‌وی و جومگه‌کانی تری ده‌وڵه‌ت به‌و موغازه‌له‌یه‌یا له‌ڕێی بارزانی یه‌وه کورد ڕاکێشێته‌ ناوجه‌نگی کلاسیك و تائیفی له مێژینه‌ی شیعه سونه که تورکیا خۆی نزیکه‌ی چوارسه‌د ساڵ له‌گه‌ڵ شیعه‌کان کردبووی به‌ڵام له عێراق سونه‌ی عه‌ره‌ب به‌پشت و تفاقی خه‌لیجی و تورکی پشتیوانی خۆی بکاته هاوکارو بارزانی و کورد له‌گه‌ڵ سونه‌ی عه‌ره‌ب شه‌ڕی وه‌کاله‌ونیابه‌ی خۆی پی بکات له‌گه‌ڵ شیعه‌دا خۆئه‌گه‌ر شه‌ڕیش دروست بوو له‌ناو عێراق دا له‌نێوان کوردو سونه له‌لایه‌ك و شیعه له‌لایه‌کی تر که‌ده‌شێ ڕوبدا شه‌ڕی ئێران ڕۆژئاوا یان ئیڕان تورکیا به‌شه‌ڕی نیابه بکرێت واته شه‌ڕی له‌بری ئه‌وکردن له‌باتی تورکیا خۆی مه‌قاشه‌کانی ده‌ستی هه‌تا شیعه‌ی عێراق زه‌عیف بکه‌ن گریمانه ستراتیژیه سه‌ربازی و مرۆیه‌کانی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی نوێ ئێرانی ئاخوندی کورت ده‌هێنێ ئالێره‌دا تورك به‌به‌ردیك چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌شکێنێهێزی کورد هێزی نیشتیمانی و سوپای و ده‌وڵه‌تی نی یه هێزه‌که‌ی میلیشیای و شێوه‌یه‌کی که‌م نیزامی یه واش پێشبینی ده‌کرێ کوردستان خۆیشی ببێته جوگرافیای شه‌ڕێکی نوی کاتێ وه‌ك کارئه‌کته‌ریکی تورکی و یان کارتێکی سیاسی و سه‌ربازی تورکی به‌کاربێ چونکه ئێرانیش له کورد بی ده‌نگ نابێ له‌حاڵه‌تی وادا له‌م باره‌دا سونه سونه پشتیوانی ده‌بێ چ له‌لایه‌ن سعودیه قه‌ته‌ر میسر هتد شیعه‌کان له‌لایه‌ن ئێران هتد
به‌ڵام کورد کێ له‌هه‌مان سیناریۆی ئاشبه‌تاڵی حه‌فتاو پێنج ده‌چێت له‌کات وسه‌رده‌مێکی جیادا ئه‌گه‌ری سیناریۆیه‌کی تر ئه‌وه‌یه که‌ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕازی بوبێ به داگیرکردنی ویلایه‌تی موسڵ له‌لایه‌ن تورکیاوه که‌تائێستاش تورك به‌هی خۆی ده‌زانێ به‌ڵام ده‌رسی وه‌رگرتبێ له قوبرس وابکا کوردو سونه‌کانی دانیشتوی ئه‌و ویلایه‌ته بخه‌نه سه‌ر تورکیا به‌ڵام پێش وه‌خت ڕازی کردنیان نه‌ك داگیرکردنیان ڕازی کردنیان و قه‌ناعه‌ت پێ کردنیان دژی شیعه‌و شیعه گه‌را پشتیوانی لێ کردنیان له‌لایه‌ن تورکیای سونه مه‌زهه‌به‌وه تا دواتر به‌شێوه‌ی که‌مترله‌شۆڕش کردن خه‌ڵکی ناوچه‌که قبوڵی که‌ن
سیناریۆیه‌کی تر که سوریا کۆتای هات ناوچه سونه نشینه‌کانی سوریاو سونه‌نشینه‌کانی عێراق ده‌وڵه‌تی نوێ بۆ خۆیان دامه‌زرێننن به‌شێك له کوردستانی عێراق و کوردستانی ڕۆژئاواش بخه‌نه‌سه‌ریان و ئیتر هه‌رێمی کوردستان ئه‌بێته هه‌رێمێکی نه‌زۆکی مردوو که تورکیا ئه‌توانێ شکستی پێ بهێنێ جگه‌له خۆی هه‌ر به کورد چونکه ئه‌گه‌ر کوردی عێراق بچێته ناو هاوکێشه‌ی دژه شیعه‌وه بۆ قازانجی تورك ئه‌وکاره‌بکا ئه‌وا گه‌ڵێك کورد له سوریا و تورکیا شیعه‌وعه‌له‌وین دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه‌و هێزیان لێ دروست ده‌کرێ بۆ دوژمنایه‌تی کورد به خه‌یاڵیش ده‌وڵه‌ت دروست ناکرێ مرۆڤی سه‌رکرده‌ی هۆشیاری له خۆبوردوی ئه‌نتی خێڵه‌کی ئه‌نتی ناوچه‌یی و خۆجیاکه‌ره‌وه ناتوانێ سه‌رکرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی له‌ت و په‌ت و داماو نه‌گبه‌ت بکات بۆ ڕزگار بوون مه‌گه‌ر کاتێ ده‌توانێ سه‌رکرده‌یان بێ ته‌نهابیان خه‌نه گۆماوی فه‌وتان و خیانه‌ت و ده‌سته‌مۆبون زه‌لیلی بونه‌وه که‌به‌جۆرێ که‌شه‌قی سوپای داگیرکه‌ریان پێ خۆشتربێ له حوکمی ده‌سته‌ڵاتێکی نۆکه‌ری کوردی ئه‌وسه‌رکدانه‌ی کۆن هه‌ندێکیان به‌داخه‌وه کاری وایان کردووه گه‌لێ له مێژووی کورد مێژویه‌کی زه‌لیلانه‌و نۆکه‌رانه‌یه لێره‌دا سیناریۆکانی ڕۆژئاوا به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا بۆ کورد تا ئێستاشی پێوه‌بێ خاڵی یه له‌وه که‌ئاماده‌بێ دان به‌بونی قه‌واره‌یه‌کی کوردی دا بنێ چونکه له‌لایه‌که‌وه دژی شۆڕشی باکوره‌و بێ ده‌نگه له‌وتاوانانه‌ی تورکیا له ڕۆژئاوای کوردستان وئاسایی یه به‌لایه‌وه تورکیا چۆن ده‌سکاری بونیادو چاره‌نوسی باشوری کوردستان بکات به‌ڵام یه‌کێکی تر له ئه‌گه‌ره‌کانی سیناریۆی تورکی ئه‌وه‌یه که ئێران یا خۆی ڕاسته‌وخۆ له کوردی باشور بدات یان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران دا به‌هه‌رجۆرێ جه‌نگ دابمه‌زرێ ئایا جه‌نگی وه‌کاله‌ت بێ یان هه‌رێمی کوردستان به‌شه‌هه‌ره سوتاو دۆڕاوه‌که‌ی ئه‌و جه‌نگه‌بێ ئیتر ئه‌وبه‌شه سه‌ر به ئێران بێ یان تورکیا خۆی مێژووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه بۆیه ده‌بێت وه‌ك کورد وه‌ك نه‌ته‌وه وه‌ك سه‌رکرده‌ی میله‌تێ یان نه‌ته‌وه‌یه‌کی شه‌ست ملیۆنی مامه‌ڵه بکه‌ین نه‌ك سه‌رۆك خێڵ و بنه‌ماڵه‌و ناوچه‌و ده‌ڤه‌رێك ونه‌ته‌وه‌یه‌ك به خزمه‌ت کاری باوک و مام و کوڕو نه‌وه‌کانی خۆمان بزانین چونکه هێشتا ئیسقراری سیاسی وئه‌منی و سه‌ربازی له‌ناوچه‌که‌دا دروست نه‌بوه‌و ده‌یان سیناریۆی تازه‌ش هه‌ن که ئێمه نه‌ده‌یزانین و نه‌تارمایه‌کان و کۆده‌کانی دیارن که تائێمه خوێندنه‌وه‌یان بۆ بکه‌ین بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیاره سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بگرین نه‌له معه‌سکه‌ری شیعه‌یی داو نه معه‌سکه‌ری سونه‌یدا بین ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له ستراتیژیانه ڕه‌چاو بکه‌ین

یه‌که‌م له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ریتانیا ئۆستراڵیا چین ڕوسیا یابان تورکیا ئێران هه‌ر ووڵاتێکی ئه‌ندام له یو ئێن داوابکات کوردستان قبوڵ بکرێت به ئه‌ندامی چاودێر وه‌ك ده‌وڵه‌ت
دووه‌م نه‌رمی له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو سیناریۆکانی ئێران تورکیا و خۆبه‌دور گرتن له کێشه‌کانیان
سێ یه‌م چاکسازی کردن له که‌رته‌کانی سوپا و ئه‌من پیشه‌سازی کشتوکاڵ ئاوی نه‌وت هه‌یکه‌لی ئیداری دا
چواره‌م ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێکی چاره‌نوس سازانه له‌هه‌ر ڕویه‌که‌وه هاته‌پێش به‌ڕاپرسی خه‌ڵك بڕیار بدرێت



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە