کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پێك هاتەى سەرۆكان و سەران

Tuesday, 02/07/2013, 12:00

1602 بینراوە



پێكهاتەیى سەرۆكان و سەرانى حیزبانى كوردستان دەرەبەگى و بۆرژوازى مشەخۆرانەن خۆیان پڕان كەرانن و كوردو كوردستان قڕان كەرانن گوزارشت كەرانن لە سامان و دەسەڵاتى ڕەهاو گشتگیرانەى خۆیان بەناوەكانى دبلۆماسى و ئایینى و دراوسێیتى و فەرهەنگى و گەشتیارى و بازرگانى و ئابورى یەوە پەیوەندیانیان لەگەڵ سەرۆكان و سەرانى توركان و فارسان و عەرەبانى كەمالیستان و عوسمانیان و بەعسیان و سەفەویاندا پەیوەندیانى ڕامیارى و سەربازین ئازادى خوازى تورك ئیسماعیل بێشكچى فەرمویەتى خراپترین دەسەڵاتى كوردى لە باشترین دەسەڵاتى داگیركەران باشترە كە لەناوەڕۆك و لە كرداردا گەلى كورد دەسەڵاتى نى یە دەسەڵاتى كوردو كوردستان خۆرانیش ناوى بێناوەڕۆكانەى دەسەڵاتى كوردى یە.
مامۆستا هەژاریش فەرمویەتى خواردن هەر خواردنە چ لە دەریاوە بێت و چ لە وشكانى یەوە بێت و بەهەر ناوێكەوە بێت ئەوەى كوردستانەكەم بخوا لە ئیستعمارو ئیمپریالیزم سەگ و سەگباب ترە خوداى دەكرد ناویشى حەزرەتى پەلە پیتكە دەبوو، ئەوە عەلمانیەو ئەمەش ئیسلامى یە هەر خێڵایەتى ڕامیاریانەن هەر گەلە جاش پێشمارگایەتیان كەرانن بۆ داگیركەرانى كوردستان ئەوانە كەڵكیان لەناوشیاریەكانى نەتەوایەتى و نیشتیمانى و ئایینى و چینایەتى گەلانى كوردستان وەرگرتوون گەلانیان گەوجاندوون و گێلاندوون و هۆش و بیر بەنجكردون و چەواش كردون و فریوداون گەلانى كوردستان بەگشتى و گەلى كوردیش بە تایبەتى شۆڕشیان نەكردوون ڕەنجانیان و تەمەنانیان و خوێنانیان و گیانان بەخشیوانیان لەلایەن سەرۆكان و سەرانیانەوە بە فیرۆیانە دراون بە هەمان گەلانى ژێراندەستانى توركیاو سوریاو عێراق و ئێرانیشەوە سەراندەستانى توركان و فارسان و عەرەبان بە سەر گەلانى ژێراندەستانەوە لە ئەوان جۆرانى سەرۆكان و سەرانى گەلانى ژێراندەستانیانەوە هاتوون وەكو گەلانى كوردو ئەرمەن و جولەكەو ئاشورو كلدان و سریان و توركومان و لازو چەركەس و گورجى و بەلوجو مازەنى و ئیلامى هەندێك كەسانم دیتون لە ئەوان گەلانە بە زمانانى توركان و عەرەبان و فارسان دواون ولە بۆ تانیاندا تواونەتەوە سەرۆكان و سەرانى بەناوان كوردان بۆ خەساندن و ڕەتاندن و خنكاندنى كوردو كوردستان پارێزان پێناسانیان كردوون بە ڕەگەز پەرست و نەتەوە پەرست و نەژاد پەرست و میللى گەرى سەرەتایى دواكەوتووانە ئەوانە نەك هەر زمانەكانى كوردى كرمانجى سەروو خوارو هەر زاراوەكانى ناوچەكانى خۆشیان بە باشیانە نازانن جیا لەوەى گوێم لە لێدوانانى هەندێكیان بوون لەگەڵ هەندێكیشیاندا دواوم لە گەوجیان و گێلانیانەوە توڕان و گرژان و مۆنان بوون ئەوانە ڕادیۆن قسان دەكەن و قسان وەرناگرن پێم وانیە لە كوردستاندا هیچ كەسانێك هەبووبن ئەوەندەى من پێیان پێ كەنیبن و ڕابواردبن و گاڵتانى پێیان كردبن مامۆستا هەژار لە پەرتووكى چێشتى مجێوردا و مامۆستا عەلائەدینى سجادى لە پەرتوكى ڕشتەى مروارى دا وەكو خۆیان بە خوێنەرانیان ناساندوون

ڕەنجدەر دۆڵەگۆمى

وشیار بوومەوە
هەرگیز بێگانەكەی خوێن تاڵ
ناكەم بە هاوبیر و هاوماڵ
چی سەرمایەم هەبێ بی دزێ
چی خوێنی پاكمە بیمژێ
خۆشی بكاتە‌ برای گەورەم
گەمارۆش بدا چواردەورەم
بەناوی دراوسێ و هاودینم
تاڵ و ڕەشی بكا ژینم
لەناو خوێنی خۆمم وەردا
هاوژانی خۆشم تێ بەردا
هەرچاڵی ڕەش بۆم هەڵكەنێ
دابنیشێ و پێم پێ بكەنێ
بڵێ باشە خودا ناردی
هەر گا كردی و كەریش خواردی
بە چكۆلەى خۆشیم نەزانێ
ئەى خوشك و برایەتى كوانێ

نانا گێل و سادە نەمام
ئەو كەسە كێویلكە نەمام
ئێستا بەتوانام و ژیرم
ورە بەرز و ڕۆشنبیرم
بە گوڕ قۆڵم هەڵماڵیوە
دوژمنی خۆم باش ناسیوە
ڕەنجی خۆم دەبێ بۆ خۆم بێ
خاك و گەلم سەربەخۆ بێ
هەر قەڵا بێ مەتەرێزم
وەك چاوانم دەیپارێزم
2005 ڕانیە



پەشیمانى
كە دەمزانى كوردستانم دەبێ بەمۆڵگەى خوێن مژان
كە دەمزانى چارەنووسی كورد دەكەوێتە دەست دزان
كە دەمزانى گەلی كوردم تەواو گیانى نائومێدى
وازوو بەبەر خۆیدا دەكا لەبیرى دەچێ هەرچی دی
ئەو ناپاكی یەم نەدەكردناو لەخۆم بنێم پێشمەرگە
وەكو داگیركەر سەرداربن بەسەر كوردا دزو جەردە
كاتێكى خۆم لا پیرۆز بوو كە خۆشەویستى گەلم بووم
كورد خاوەن باوەڕى پتەو بوو پشتیوانى هەرمنیش بووم
ئێستا من ناڵێم پێشمەرگەم چونكە ناوەكەم پیس كراوە
ڕێبەرانى تاڵانكەرى ئەو ناوەیەن لەخۆ ناوە
ئەو كاتەى دەڵێم پێشمەرگەم كەوەك و كورد دەركەومەوە
تۆڵەى خوێن و گیانى كوردان لەدوژمنانى بكەمەوە
17/3/1993 سەنگەسەر


دوژمنى شاراوە
بەهیچ شێوەیەك كورد نەبووى
پاكو ڕاست ژیرو مەرد نەبووى
وەك داگیركەر كـــــارت كـــردووە
هـەر میللەتى خـۆت قـڕ كـردووە
تورك- عەرەب -فارس وەك تۆ
نــەبـــوونە هــەمبانـەى درۆ
ئەوەى تــۆ كـــردت زیــــاترە
داگـیـركـەر لـەتـۆ چـــاكــترە
چونكە خــۆى ساغ كردۆتەوە
خۆى لەكـورد جیاكردۆتەوە
بـێ منەتە لـــە قـــڕ كـــردنـى
دروشمــى كـردۆتە مـــردنـى
ئـەوە تـۆى گـورگـى خـۆماڵى
كوردمت بردە ئاشبەتاڵى
وەكـو دۆست خۆت بۆى نواندوە
خۆت بەسەردا سەپاندوە
هـەموو سنورت بەزاندن
كوردى خوازانمت خەساندن
شینى سوورى سەوزى زەردى
دوژمنێكى ناوخۆى كوردى
تا سەرت پان نەكەمەوە
تۆ لەكۆڵ كورد نەكەمەوە
هەرچى بكەم درۆ و خەیاڵە
كارم وەك تۆ ئاشبە تاڵە
ئەو كات بێگانە ئاسانە
دەرى بكەم لەم كوردستانە
كە هەر تۆ دەستیت گرتووە
كوێ ى خواستبێ بۆت بردوە
ئەوە ڕەمز و دروشمى مــنە
سەربەخۆى گــەاــى مـــنە
20/9/ 2008 ڕانیە



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)