هەولێرییەكان ئەوجارە بەقسەزلەكان بڕواناكەن،كاتیش نەماوە دڵسۆزى خۆتان دەرببڕن
Thursday, 04/02/2010, 12:00
ئەگەرچى وادەى هەڵبژاردن(33)ڕۆژى ماوە تاكوسەرجەم دانیشتووانى عێراق بەرەوسندوقەكانى دەنگدان هەنگاوبنێن ودەنگى خۆیان بەنوێنەران بدەن!!!كامەنوێنەر؟ئەونوێنەرانەى لەسەرشەڕەفى ئەوان مانگانە(30000000)سى ملیۆن دیناروموچەى(20)پاسەوان وەربگرن بۆیەك چركەش ئەومیلەتەداماوەیان لەبیرنى یە بیریان چوولەكاتى بانگەشەى هەڵبژاردن هەرچى قسەى گەورەوچەورهەیە بۆئەوخەڵكەیان دەكرد!!!! كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانیش وادەى بانگەشەى هەڵبژاردنى بۆ12/2دواخست،بەڵام وەكوجاران سەرجەم لایەنەكان كارگەى قسەزلەكانیان بەكارخستەوە،ئەوخواردنەى لەیەكەم هەڵبژاردن بۆخەڵكى داماوستەم دیدەى كوردستان دروستیان كردبوو،ئەوادووبارە گەرمى ئەكەنەوە،سەیرەكەى لەوەدایە ئەم لایەنانە وائەزانن نەفامى ونەزانى ئەوان كاریگەرى لەسەرخەڵكیش دروست كردووە،هەروەكوجارى جاران لەنەفامى خۆیان دۆڵى ڕمەزان وەك سەردەمى عەباسیەكان لەبەردەم ماڵەكان ئەكوتن،ئێوەبۆچى؟ناتانەوێ بیزانن ئەوخەڵكەى ئێوە ئەتانەوێ بەچوكلێت وسەردانى كردن دەنگەكانیان بكڕن لەخۆتان باشترئەتان ناسن،بەڵام نایانەوێ یان باشترئەترسن نەوەك بۆبەیانى كێشەیەكى بۆدروست بكەن ئەگەرنا ڕووخسەتى هاتنەژوورەوەتان نادەن،چونكەهەربەدەستى ئێوەبوو ئەم كوردستانە بۆتەگۆڕستان!!!
هەرگیزنەكەن قسەبۆخەڵك بكەن،چونكە خەڵك بڕواى بەقسەكانتان نەماوە،خەڵك تاقەتى ئەوەى نەماوەلەمیدیاكانیشكاتى خۆى بەئێوە بەفیڕۆبدات!ئێوەبۆچى خۆتان ناناسن وخەڵك بەنەفام تێ ئەگەن!!شورەییەبەرپرسەكانتان بێتەناوخەڵك وداواى دەنگداندانیان لێبكات،ئەگەر ئەتانەوێ دڵسۆزى خۆتان بۆخەڵكى هەولێر دەرببڕن بائەوبەرپرسەتان بێت،كەئەتوانێ لێپرسینەوە لەوبەرپرسانەبكات بەنوێژى نیوەڕۆمێ بازى ئەكات وسەروەتى ئەم خەڵكەبەتاڵان ئەبات و زوڵم وستەم لەخەڵك ئەكات لاى هەربەرپرسێكیش باسى ئەكەى ئەڵێن ناتوانین لێپرسینەوەى لەگەڵ بكەن بۆیە لەسەروبەندى هەڵبژاردن نەخۆتان نەپارەكانتان نیشانى خەڵكى هەولێرمەدەن،چونكە ئەوجارەیان هەولێرییەكان بەقسەزلەكانتان بڕواناكەن و لەدڵسۆزى بەرپرسەكانیشتان گەیشتووە نەكەن باسى بكەن ئەگەرنا لەدواى جێهێشتنى دانیشتنەكان گاڵتەیەكى سەیرتان پێدەكەن ڕێك لەوگاڵتەیەى ئێوە بەخەڵى دەكەن!!!!!!
com.yahoo@safeenhawlery
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست