فاروقی مه‌لا مسته‌فا وه‌ک خۆی! (به‌شی سێهه‌م)
Sunday, 25/01/2009, 12:00
کاک فاروق نیگه‌رانه که وه‌ک خۆی باس بکرێت!که حیزبی به‌عس ساڵی 1968 ده‌سه‌ڵاتی عێراقی که‌وته‌وه ده‌ست، قیاده مه‌رکه‌زی 2-3 ساڵێک بوو له پارتی کۆمۆنیستی عێراق جیابوو بووه‌وه، خاوه‌نی ڕێکخستنێکی تا ڕاده‌یه‌ک تۆکمه و چالاک بوو، زۆر کادیری شۆڕشگێڕ و جه‌ربه‌زه‌ی هه‌بوو، قیاده له چالاکیه‌کی بوێرانه و ده‌گمه‌ندا ماڵی سه‌دام و سه‌ڵاح عومه‌ر عه‌لیان له به‌غدا دایه به‌ر ڕێژنه‌ی گولله، حیزبی به‌عس ووروژا، بۆیه بڕیاریاندا که قیاده مه‌رکه‌زی ته‌فر و تونا بکه‌ن و به ده‌ستێکی پۆڵایین و بێ به‌زه‌ییانه لێیان بده‌ن، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی قیاده‌یان ده‌ستگیر کرد له نێویاندا عه‌زیز حاج ئه‌مینداری گشتی قیاده مه‌رکه‌زی، دوای ئازاردانێکی زۆر عه‌زیز حاج خۆی پێڕانه‌گیرا و ڕووخا ، زۆربه‌ی ڕێکخستنه‌کان و ناوی زۆری سه‌رکردایه‌تی و کادیره‌کانی ئاشکرا کرد، به شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه ئازاریاندا بوو و هێنایانه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن، ئاسه‌واری ئه‌شکه‌نجه‌دان به ڕوویه‌وه دیار بوو، وا بزانم ئه‌و کاته محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف (یانی علوجهکهی ساڵی 2003) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌له‌فزیۆن بوو، دواتر کادیر و سه‌رکرده‌کانی قیاده گیران و دوای ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر به دڕندانه‌ترین شێوه کوشتنیانن، وه‌ک: مه‌تی هیندۆ و ئه‌حمه‌د حه‌لاق، وه‌ک ده‌ڵێن سه‌ری ئه‌حمه‌د حه‌لاقیان له جه‌سته‌ی کردبووه‌وه، پیته‌ر یوسف، که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بوو، وه‌ک عه‌زیز حاج ئه‌ویش ڕووخا و نه‌یتوانی به‌رگه بگرێت و ده‌ستی کرد به دانپیانان و هه‌رچی هه‌بوو ئاشکرای کرد، ئه‌وه بوو به‌عس له پاداشتدا عه‌زیز حاج و پیته‌ر یوسفی وه‌ک دیپلۆمات دامه‌زراند، ساڵانێکی زۆر عه‌زیز حاج نوێنه‌ری عێراق بوو له یونیسێف له فه‌ڕه‌نسا، هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه کازم ڕه‌زا سه‌فار و حه‌مید خچر خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه، ئه‌و گورزه کۆشنده‌یه‌ی به‌عس له قیاده مه‌رکه‌زی وه‌شاند، تا ساڵێکی دواتریش قیاده‌ی له په‌ل و پۆ خست، دوایی ئه‌ندازیار ئیبراهیم عه‌لاوی، که به (رفیق نجم) له حیزب‌دا ده‌ناسرێت، سه‌رکردایه‌تی گرته ده‌ست و که‌وته کار بۆ ڕێکخستنه‌وه و ژیاندنه‌وه‌ی قیاده (ئیبراهیم عه‌لاوی له 2ی نیسانی 2004 له ئه‌مینداری لادرا)، هاوڕێ نه‌جم له سه‌ره‌تای حه‌فتاکاندا چالاکانه له ئه‌هوار تۆڕی ڕێکخستنی چنی و خه‌باتی چه‌کداری (الکفاح المسلح)ی ڕاگه‌یاند، شانیدایه به‌ر کارێکی هێجگار قورس به‌رامبه‌ر دوژمنێکی دڕنده و بێبه‌زه‌یی، کاک فاروقیش که هاوڕێ و زۆر دۆستی ئیبراهیم عه‌لاوی بوو، بووه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و چالاکانه ده‌ستی کرد به تێکۆشان، ئیتر هه‌ر له به‌رزنجه‌وه تا باڵه‌کایه‌تی، به‌رده‌وامیش بوو چه‌ند ساڵێک، دوایی وه‌ک ڕووداوێکی کت‌وپڕ و گوماناوی گه‌ڕایه‌وه لای به‌عس و خۆی دا به‌ده‌سته‌وه، ئیتر ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای حکومه‌تی به‌عس و چۆن و به چ مه‌رجێک؟ تا ئێستا ڕوون و ئاشکرا نییه، یان چۆن به‌عس وازیان لێهێنا، ئه‌مه له کاتێکدا هاوڕێکانی ئه‌ویان به هۆڤیانه له ناو ده‌برد و سه‌ریان له جه‌سته ده‌کردنه‌وه، یان کێ بوو به ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی فاروق و ده‌زگاکانی به‌عس؟ ئه‌وه کاک فاروق له هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانێت، وه‌ک ده‌شڵێن جه‌لال تاڵه‌بانی ئاگاداری هه‌ندێک له‌و نهێنیانه‌یه، په‌یوه‌ندیی و دۆستایهتییهکهشیان له‌ویوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، خۆزگه کاک فاروق بۆ خۆی ئازایانه ئه‌وه‌ی باس ده‌کرد و ده‌ینووسیه‌وه و تیشكێکی ده‌خسته سه‌ر ئه‌و گومانانه، تا ئه‌و ته‌م و مژیهی هه‌یه له سه‌ری بڕه‌وێته‌وه، یان بۆ و له‌به‌رچی پاره‌یان دایه‌و دهواجنهکهیان بۆ دامه‌زراند، که ئه‌و ساڵانه له توانای که‌م که‌سدا هه‌بوو پڕۆژه‌ی وا دامه‌زرێنێت؟ به‌ڵام ده‌زگاکانی حکومه‌ت ڕێگایان پێدا ژیانی ئاسایی بژی و ده‌ستیان بۆ نه‌برد، ئه‌مانه هه‌موو پرسگه‌لێکن وه‌ڵامیان گه‌ره‌که، چونکه ئه‌مڕۆش نه‌بێت سبه‌ی ده‌رده‌که‌ون و ئاشکرا ده‌بن، بۆیه من لێره‌دا له‌م باره‌یه‌وه هیچی تر ناڵێم و تۆپه‌که ده‌خه‌مه به‌ر قاچی کاک فاروق خۆی، ئه‌گه‌ر زوو چالاک نه‌بێت یاریزانی تر له گۆڕه‌پانه‌که‌دا هه‌ن تۆپه‌که‌ی له قاچ ده‌رده‌که‌ن و گۆڵی لێده‌که‌ن، وا چاکتره خۆی فریا بکه‌وێت.
له ئاگاداریه‌کدا که دوا چالاکی کاک فاروقه، فاروق مه‌لا مسته‌فا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان، که له هاوڵاتیدا بڵاوی کردبووه‌وه، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، نازانم ئێستا بۆ بووه‌ته یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان، یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ر شارێکدا بێت به ناوی شاره‌که‌وه ناو ده‌نرێت، نه‌ک به ناوی وڵاتێک که کوردستانه و پارچه کراوه، له‌و ڕیکلامه‌دا ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌ندامێکی یانه ده‌توانێت به تاکه که‌س، یان لیست خۆیان بپاڵێون و به داوا و ئیمزاوه تا کۆتایی ڕۆژی 21-1-2009 {چوار شه‌مه‌ی ڕابردوو} پێشکه‌شی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی بکه‌ن، باشه دابه‌زینی لیست بۆ یانه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی مانای چیه؟ هه‌رچه‌نده یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته باره‌گای هه‌میشه‌یی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به لێدراو و بهردهوامهکانیشهوه، هه‌ندێکیان له کۆتایی شه‌ودا که به‌ره‌و ئوتومبێله‌کانیان ده‌بنه‌وه، چه‌ند پاسه‌وانێک به دیاریانه‌وه ئێشک ده‌گرن قاچیان هه‌شتا و هه‌شت ده‌نووسێت، ئه‌مه‌یه خه‌باتی شاخ، که ئه‌نجامه‌که‌ی ئاوا شکایه‌وه، وه‌ک باس ده‌کرێت ده‌بێت هه‌موو شت بۆ ئه‌و که‌سانه تایبه‌ت بێت، که ئه‌وان به‌م ئاخری عومرهیانهوه فێری ووشه‌ی سپێشاڵیش بوون، بارک الله له‌م پیاوانه!
له دوای ڕووخانی سه‌دامیشه‌وه ئهمهریکیهکانیشیان فێری کولێره‌ی ته‌نووری گه‌رم و که‌بابی کۆمه‌ڵایه‌تی کرد. فاروق مسته‌فا به پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی که له‌گه‌ڵ به‌رپرسه جاهیلهکاندا هه‌یه‌تی، زۆر چاک هه‌موویانی کێشاوه و ده‌زانێت بایی چه‌ندن، بۆیه من به زیاد ڕه‌ویی نازانم، که خاوه‌نی ئه‌م ڕسته زێڕینه بێت: (شه‌وێک کاک فاروق له یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ووتبووی کام مهسئولهم بوێت ده‌یکڕم)1، وا بزانم کاک فاروق له‌مه‌دا دڵی ڕاستی پێکاوه و ڕاستگۆیه، له ڕووی ڕۆشنبیریشه‌وه له زۆربه‌یان پڕ تره و له‌وانی زۆرتر پێیه.
له کۆتاییدا به به‌ڕێز فاروق مسته‌فا ده‌ڵێم: وا چاکتره به‌رۆکی کوردستانپۆست به‌رده‌یت و گۆران نێته‌که‌ت نه‌که‌یته ئامرازی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک، که تیایدا ده‌دۆڕێیت، مه‌یه‌ڵه ده‌سه‌ڵات شه‌ڕێکت پێ‌بکات، که گه‌وره‌تره له قه‌واره‌ی خۆت، هێرۆ و ئاراسی شێخ جه‌نگی و له‌تیف ڕه‌شید له ڕێی ئاسیاسێڵه‌وه به خشکه‌یی و سانایی له مانگێکدا ملیۆنه‌ها دۆلار به بێ ماندوو بوون ده‌خرێته سه‌ر حسابه‌کانی ئینگلته‌ره‌یان، له‌م لاشه‌وه تۆش ناوبانگ و مێژووی خۆت بۆ ئه‌و مافیا دز و بێ ویژدانهلهکهدار ده‌که‌یت، به خۆداچوونه‌وه، کارێکی خراپ نییه بۆ چاککردنی هه‌ڵه و خلیسکانهکان.
تا ئێره من ده‌وه‌ستم، زۆر باسی تر ماون هه‌ڵیانده‌گرم بۆ دواڕۆژ و هه‌ڵوێسته‌کانی داهاتووتان.
سه‌رچاوه:
1- بزه و گریاننامهکهی فاروقی مه‌لا مسته‌فا، شنیار کۆیی، کوردستان نێت له 14-9-2005دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست