کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامەیەك بۆ مەسعود و چەند سەرنجێك لەسەر خەیاڵ پڵاوییەكەى

Sunday, 06/07/2014, 12:00

1991 بینراوە


جەنابى سەرۆك سڵاو...
هەر کەسێک شیری دایک و نیشتیمان بە خۆی حەڵاڵ بکات، حەزی بەوەیە کە خاوەنی وڵات و دەوڵەتی خۆی بێت، بە پێچەوانەی خۆت و بنەماڵەکەتەوە، کە کاتی خۆی لە فەرەنسا پلانیان دانا کورد بکەن بە دەوڵەت، خۆت و وشیار زێباری خاڵت یەکسەر هاتنەوە بۆ تورکیا و ئەو نهێنییەتان لای تورکەکان ئاشکراکرد، ئیستا چ خێرە وا حەز لە دەوڵەتی کوردی دەکەیت؟! هەموو دەزانیین جگە لە تۆ باوكت و بنەماڵەكەت هەموو کوردێکی بەشەرەف حەز بەدروستبونى دەوڵەتى كوردى دەكەن، زیاتر خوێن ورەنج وعارەقمان بۆ رشتوە، لە مێژە گوێ قوڵاخى ئەو پرسەین و تەمەنامان دەكرد سەركردەیەكى بوێر، جورئەت بكات ئەو مەسەلە هەستیارە بوروژێنێت، كەچى داخى گرانم ؟! لەمەشیانا بویت بە كەواسوورى بەرلەشكر و ئەتەوێت لەرێگەى ئەو باسەوە پلان و مەرام و خەون خۆزگەى لە مێژینەى دوژمنان بێنیتەدى.

بەناو سەرۆكەكەى كوردستان.
سەردەهێنم و سەردەبەم، من لەم مەتەڵە تێناگەم . جەنابت لەلایەك باسى سەربەخۆیى و رزگارى نیشتیمانیمان بۆ دەكەیت، لەولاشەوە خزمەكانت لە پۆستى گەورەى بەغداى عروبەدا جێگەتان گرتووە و ناگەڕێنەوە، یەكێكیان سیاسەتى دەرەوەی وڵات دەبات بەڕێوە، ئەوتریشیان نەخشەو پلانى سەربازى بۆرزگاركردنى گیانى مالیكى دادەڕێیژێت، چەندین وەزیر و جێگر و شتى زلى بنەماڵە و حیزبەكەت ، تا ئەم سات و كاتەش لە بەغدان و زۆر دڵسۆزانە كاردەكەن. بەدەر لەوەش تۆ لەگەڵ هاوپەیمانەكەت (یەكێتى) خەریكە لەسەر پۆستى سەرۆك كۆما،ر 31 ى ئاب و شەڕێكى دیكە دەخوڵقێنن. ئەمە چەندى بەچەند؟! تكایە بۆمان روون بکەرەوە ؟!

جەنابى سەرۆك
لەتەواویى دونیادا، ئەوەندەى مێژووى شۆڕش و شۆڕشگێران و خەباتى میللەتانم خوێندۆتەوە، زانیاریم لێدەست كەوتوە، هەمیشە وبەردەوام ئەوكەسەى كە جاڕى سەربەخۆى دەدات و، كار بۆ ئەوپرسە دەكات،كەسێكە هاوشێوەى گاندى و ماندیلا وگیڤارا و هۆشى منە، واتا بەئەندازەى گەردێك تۆزى خیانەت وناپاكى پێوە نیە، باشە سبەى رۆژ منێكى باوك وبرا شەهید كراو،چۆن وەڵامى مناڵەكانم بدەمەوە؟ كاتێك پرسیان بۆ لەناو كوردا لەمەسعود پاكتر و شۆڕشگێرترتان نەبوو وا كردتان بەسەرۆكى ئەو حكومەتە؟؟ تكایە درۆیەكم بۆ بنێرە بالەئێستاوە لەسەرى رابێم و لەبەرى بكەم ،بۆ وەڵامى ئەوپرسیارە خۆم حازر بكەم.جەنابى سەرۆك تۆ خۆشت پێت وانى یە ،سەربخۆى و ئازادى ورزگارى، لەبیروناخى كەسانێكدا چەكەرە دەكەن ،كە تەواوى ژیانیان لەخەمى میللەتدا بوون، لەبڕیار و وتەو هەڵوێستیاندا راست ورەوان بوون؟! بۆ خۆشى وئاسودەیى میللەت هەموو موجازەفەیەكیان كردوە،ئەى باشە كەسى كۆیلە و نۆكەرو پیاوى دوژمنان.كە ویست وئیرادە و عەقڵى لەژێر دەستى دوژمندا بێت،ئەكرێت خۆى لەقەرەى پرسێكى وا پیرۆز بدات؟هاوكێشیەكى لاسەنگە .

جەنابى سەرۆك،
ئەوەى هات و هاوارى بۆدەكەیت و خۆت پێوە سەرقاڵكردوە، لاى من جگە لە موزایدەیەكى سیاسى و،كڕینەوەى ئابڕوى تكاوى خۆت و بنەماڵە و حزبەكەت هیچى دیكە نى یە، چونكە دەستەكەت ئاشكرایە وئەزانین ئەو بایە لەكوێوە دێت.بە پشتیوان و هاوكارى كێ ئەو مەسەلەیە ئەبزوێنى. بەڕێزەكەم لەماوەى 33 ساڵ حوكمدارى و پاوانخوازیتان بۆ باشوور،خۆت وحزب و حكومەتەكەت چ رویەكى جوان وگەشتان پیشان داوین؟،چ كارو پرۆژەو داهات و دەستكەوتێكتان بۆ فەراهەم كردوین؟ تا ئێستا شایەتومان بەدینتان بێنن و بە ئاوازى ئەو زوڕنایەتان هەڵپەڕین؟
جەنابى سەرۆك ،تۆ گێلیت یان ئێمە بەگێل دەزانیت؟ ئایا تۆ دەزانیت ژێرخانى وڵاتەكەت لەژێر سفردایە، تاهەنوكە سەوزەو میوە و ئاردو سەرجەم پێداویستیەكان لە دەرەوە بۆمان دێت، بۆخۆمان یەك كارگە وكێلگەى فراوانمان نى یە،ئەگەر خوابەو رۆژە نەكات یەك هەفتە سنورمان لێ دابخەن توشى چى دەبین؟! ئایا عەقڵت بەوە شكاوە؟ بیرت لەوشتە كردۆتەوە؟من پێت دەڵێم بە چۆڕێك نەوت خۆت لێ نەبێت بەهەرقل و،مەچۆرە بورجى عاجەوە، ئەى ئەگەر هاتوو،(توركیا و ئێران) ئابڵوقەیەیان خستە سەرت و رازى نەبوون نەوتەكەت هەناردەى دەرەوە بكەن، هەڵوێستت چى دەبێت، بەچ داراییەك ئەو میللەتە بەخێو دەكەى؟

سەرۆکی هەرێم... قارداش،
تۆ لەترسى دوژمنان و هەروەها رق و قینى میللەت دەست لەزۆر شت دەپارێیزیت، ناوێریت بەئاشكرا وەكو سەردەشت و فاخرمێرگە سورى و دەیانى دیكە لەناومان بەریت، ئەى سبەى رۆژ كە گۆڕەپانەكە تەختبوو، بەكام یاسا و سیستەمى دیموكراسى فەرمانڕەوایەتیمان دەكەیت،سوێند دەخۆم كە وامان لێدێت خۆزگە بەژیان و فەرمانڕەوایى كۆریاى باكورو دەسەڵاتى پیونگ یانگ بخوازین، چونكە ،ئەوەى بارزانى بێت وبەخوێى چێشت پێت بگاتەوە، دەسەڵاتى رەهاى دەبێت و هەریەكە بۆخۆیان (كیم جونغ) ێك دەبن. لەبەر ئەوە دروستكردنى هەر كیان و حكومەتێك لەئێستادا بۆ زیاتر قایمكردنى پێگەو كورسى خۆت و بنەماڵەتە، نەك میللەت، چونكە ئەوە حاڵى میللەت لەبەر چاوە و دەزانیت، بەسێ مانگ موچەیەك نادرێت، هەرچى خزمەتگوزارى و سەرەتاترین ماف هەیە لێى بێبەشن. تا ئێستا لە وڵاتێكدا كەرۆژانە بەملیۆنان لیتر سوتەمەنى هەناردە دەكرێت،ئێمەش تازە بەتازە كێشەى بەنزین و سەرەگرتن و بێ كارەباى بۆتە گەورەترین خەممان.
واگریمان بەهەوڵ و تەقەلا و پاڵپشتى گەورەكانت حكومەتت دروستكرد، ئەى باشە بەچى ئەو دەسەڵاتە دەپارێزیت؟ بەو هێزى پێشمەرگەیەى كە رۆژگار بەنان وتەماتە بەڕێدەكات، بۆ بژێوى ژیانى فیشەك دەفرۆشێتەوە، بەو پێشمەرگەیەى كە پێى خۆشە بكوژرێت، تا لەدەست بێ پارەیى و خەمى ماڵ ومناڵ و گرانى و كرێچێتى رزگارى بێت. بەسنوقى كۆمەك چاكترە بڵێم(سندوقى سواڵ) سوپاى نیزامى دروست دەكەیت تا پارێزگارى بكات؟

جەنابی سەرۆک
 تۆ تائێستاش بەچاوى جیاوازەوە لەم هەرێمە بچوكە دەڕوانیت، قەت رۆژێك لەرۆژان دەڤەرى سۆرانت بە كورد و دۆست حساب نەكردوە،، ئەى چۆن ئەتوانیت ئەو دەمەى بویتە سەرۆك ئەو جیاوازیە نەهێڵێیت ؟!! زامنى ئەوە چى یە؟ سبەى رۆژ بەیاسا و زۆردارى جامانەى سور و زمانى بادینى فەرز ناكەیت بەسەرماندا قەبرى بارزانى ناكەیت بە كەعبە و ناچارمان ناكەیت زیارەتى بكەین؟!(چونكە دیكتاتۆر هەموشیتَكى لێدەوەشێتەوە) تاوانەكانى باوكت و حەسۆ میرخان لەناوچەى سۆراندا چەند بارە ناكەیتەوە؟!
باشە سەرۆك ..خۆ كوردانى رۆژ ئاو و باكوریش هەر كوردن و هاو زمان وهاو خاك هاو نەتەوە وئاینیشن، ئەى چ عەجەب ئێمە هات وهاوارى سەربەخۆى دەكەین،كەچى لەولاوە پیلان بۆكوردانى دیكە دەگێرین ، سنورى رۆژاوا بەڕووى كورداندا دادەخەین، دژایەتى بزافى شۆڕشى باكور دەكەین, بۆ سەركوتكردنى هاوكار و پشتگیرى دوژمنان دەكەین؟! نەك بانێكە و دوو هەوا بانێكە و چەندان هەوا
پیاو بچكۆلەكەى بارزان.. با پێت بڵێم بەهۆى پیادەكردنى سیاسەتى چەواشەكارانەو، قێزەون و پڕشورەییتان هەستى نەتەوەیى وئینیتماو وەلائتان لەلاى تاكى كورد كردوە بەقۆنەرە، بەجۆرێك خەڵك نەك لەخەمى وڵات و كوردستاندا نى یە، بگرە نەفرەت لەكورد بونى خۆشیدەكات، ئادەى راپرسی یەك بكە ،یان هەلێك بۆخەڵكى وڵاتەكەت برەخسێنە بۆ چوونە دەرەوەى وڵات، بزانە جگە لەدارودەستەكەت و كۆمەلێك ماستاوچى كێت لەدەورو پشت دەمێنێتەوە؟
جا بۆیە دەڵێم، ئەگەر سەربەخۆى و جاڕدانى بوونە دەوڵەت وا بێت، بەبێ هیچ بەرنامە ئامادەگى و پلان و سیستەم ویاسا و دەستورێك ،،ئەوا شەرتبێ من سبەینێ نەك جارى سەربەخۆى بەشێكى كوردستان، بگرە جارى سەربەخۆى تەواوى كوردستان بە بەشەكانى روسیا و ئەرمینا شەوە دەدەم،
كورد ئەڵێت زۆر وتن قورئان خۆشە.. لاى من ئەوەى دەكرێت بۆتە پرس و وروژاندنى ئەو باسە، تەنها وتەنها خۆڵكردنە چاوى خەڵكە و بۆ ئەوەى لە هەمبەر نەبونى و ،گرانى و بى َموچەى و ئەزمەى سوتەمەنى و گرفتى كارەبا وئاو و خزمەتگوزارى، بەو باسە درۆ و فیشاڵانە بۆماوەى چەند سالێكى تریش كپ و بێدەنگ و زەلیل مان بكەن و بۆخۆشیان ئەوەى مەبەستیانە بەجێى بێنن. چەندین رێكەوتنى ژێربە ژێر لە سەرحسابى ئێمە لەگەڵ دوژمنان ئەنجام بدەن.عەهد وەفاش بۆ نەیاران و دوژمنان نوێ بكەنەوە.كە غولام دڵسۆزیانن


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)