کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قەڵەمی خوێناوى لە خۆینى خۆى ناترسێت

Sunday, 01/11/2009, 12:00


(هەڵوستەكردنێك لەسەر لێدانەكەى نەبەز گۆران)
نەبەز گۆران كاتێك لەسەر بڕوانامە (تەزویر)ەكەى توشى هەڵچونێكى دەرونى بووە لەهەمان كاتدا لەدەرەوەى ئیتیكى كارى پرۆفیشناڵى ڕۆژنامەنوسییەوە مافى ئەوەى بەخۆیدا كە چەند دێڕێك لەسەر ڕابردوى هاوپیشەیەكى خۆى ڕیزبكات و بەناوى بەرگرى كردن لە (خود)ەوە هێرش بكاتە سەر خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەرى گۆڤارى (بەڵگە) بەدیویكدا ئەو جۆرە وەڵام دانەوەیەى نەبەز گۆران , دۆستانى كەسانى ئازادو خاوەن قەڵەمى بەبڕشتى لەخۆى ڕەنجاندو بەدیوەكەى تردا دەیان دەستخۆشیى لێكرا ؟ چونكە لەوەڵامەكەیدا جگەلەوەى پەلەكردنى پێوەدیاربو بەهەمانشێوەش هەڕەشەیەكى ئاراستەى ئەو كەسانەكردبو كە ئەگەر لەسەرى بنوسن ئەوا قسەلەسەر (شەره‌ف) ى خانەوادەكانیان دەكات و ئەو وەڵامەى نەبەز بۆنەیارەكانى هەمان وەڵامى تۆڵەسەندنەوەى دەزگا هەوڵگریەكانە لە ڕكەبەرەكانیان, لەهەمان كاتدا تەواوى دەستخۆشیى لێكردن و هاندانى نەبەز لەسەر درێژەپێدان بە ئەو جۆرە ڕیتمە لەنوسى هاوشێوەى وەڵامەكەى بۆ گۆڤارى (بەڵگە) هاندانى نەبەز گۆران بو بەرەو خۆخواردنەوە و بەخشینى باجى ئازارهێنەرى جەستەى , وەك ئەوەى كە ئێستا نەبەزى گیرۆدەكردوە ؟! ئەوەى نەبەز كردى شكاندنى جۆرێك بو لەتەقیلدى وەڵام دانەوە؟ بەڵام شكاندنێكى ناشرین و دور لە عورفى كارى ڕۆژنامەوانى.

نەبەز گۆران لەكاتێكدا ئیهانە دەكرێـت و ئازار ئەدرێت كەهێشتا بكوژانى سۆرانى مامە حەمە دادگاى نەكراون و سەربەستانە دەسوڕێنەوە , نەبەز لەكاتێكدا خوێناوى دەكرێت كە هێشتا دەسەڵاتى كوردى شانازى بە ئازادى ڕۆژنامە گەریوە دەكات و هەمیشە بەوە قەرزاربارمان دەكات كە ئازادى نوسین و دەربڕینى بیروڕاى جیاواز, تەنها موڵكى خۆیەتى و ئێمەیشى لێبێبەش نەكردوە , پرسیارەكە ئەوەیە (نەبەز گۆران) بۆ لێیدرا ؟ كێن ئەوانەى بەڕۆژى ڕوناك تەعدا دەكەن و مرۆڤێك ئازار ئەدەن كە تائێستاش ئەوانى (دەربار) لە زوڵمى كاربەدەستە گەندەڵكارەكان , وەئاگا دەهێنێتەوە و فایلى پڕلەخەوشى بەرپرسە نابەرپرسەكانى كوردیان بۆ ئاشكرا دەكات؟ ئایا نەبەز ئەمجارەیش مۆبایلى دزیى بو , دوكانى بڕى یو , قەرزارى بازاڕ بوو؟ وەك ئەوەى كەپێشتر بەمجۆرە بوختانە بێمانایانە تاوانباریان دەكرد و هەوڵى ناشرینكردنى وێنەى ئەو كوڕە نەبەزەیان ئەدا؟
بۆچى لەم كاتەدا ئەو سەربازگە ڕۆژنامەنوسەى كە گیرفانەكانیان پڕە لەناسنامەى ڕۆژنامە و گۆڤارەكان , بێدەنگیان هەڵبژاردوە و لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەدا نایەنە دەنگ كە دەیەوێت تەواوى قەڵەمەكان مۆنۆپۆل بكات ؟ ئایا لێدانى نەبەزگۆران سەرەتایەك نییە بۆ لێدان و ئیهانە كردنى هەموتان ؟ وەك چۆن ئیغتیالكردنى (سۆرانى مامە حەمە) سەرەتایەك بو سەلماندنى نەبونى یاسایەكى دادپەروەرانەى دور لە هەیمەنى حیزبى لەكوردستاندا و بێباكى پیاوانى لیژنكانى ئیغتیالاتى حیزبى كوردى بو لەسەردەمى سیما ناتەواوەكەى كۆمەڵگا مەدەنییەكەى كوردیدا.

لێدانى نەبەز گۆران پەیوەندى بەو (وشوانەوە هەیە كە بەخۆین دەیان نوسێتەوە) ئیهانەكردنى نەبەز پەیوەندى بەو جەسارەتەوە هەیە كە لەكەم كەسدا هەیەو وێنەى گەندەڵكاران دەخاتە بەردەم هەمومانەوە, من هاوسۆزنیم لەتەك نەبەزدا تەنها لەبەر ئەوەى هاوپیشەمە,ئەوەندەى هاوسۆزم لەتەك نەبەزدا كە مرۆڤێكە دەیەوێت لەم پانتایە ناڕۆشنەى كوردستاندا بەڕۆشنى ناشرینەیەكانى دەسەڵات و نهێنى دەوڵەمەند بونى پیاوەكانى ئاشكرابكات.
نەبەز لە ڕۆژنامە ئەهیلەكاندا دەنوسێت كار لە گۆڤارێكى ئەهلى دادەكات , كە
كاركردن لە ڕۆژنامە ئەهلى و گۆڤارە سەربەخۆكاندا, لەم پانتایە بێسەروبەریەى كوردستاندا لەنێوان (سیستەمێكى دیكتاتۆرى ناكامڵ و دیموكراسیەتێكى ناتەندروستانەدا) گەلێك سەختە و دەسەڵاتى كوردیش چەندین جار لە ڕێگەى میدیا كانى خۆیەوە و لەڕیگەى ڕاگەیاندنەكانى حیزبەوە هێرشى بێ بەڵگەیانە دەكاتە سەر ڕۆژنامە و گۆڤارە ئەهلیەكان و بەجاسوس پێناسەیان دەكات و لەڕێگەى چەند قەڵەم بەدەستێكى (ستۆك)ەوە دەیەوێت هەیمەنەى خۆى زیاتر فەرزیكات بەسەر سەرجەم كایە جیاجیاكانى كۆمەڵگاداو وێنەیكى ناشرین بەو قەڵەمانەبدات كەخاوەنەكانیان بە (خوێن)ى خۆیان لە دژى گەنەدڵى و ناعەدالتیەكانیان دەنگ هەڵدەبڕن و لە نائامادەبونى حیزبێكى ئۆپۆزسێونى ڕاستەقینەدا هەمان ڕۆڵیش دەگێرن, هەرلەبەر ئە فاكتەرانەیەكە ڕۆژنامەنوسە سەربەخۆكان هەمیشە بونەوەرگەلێكى ناشرین و نەفرەتیبن لە دیدى (حیزب و دەسەڵات)ەوە بەتایبەت ئەو ڕۆژنامەنوسانەى كە كارى مەیدانى ئەنجام ئەدەن و خەڵك هوشیاردەكەنەوە كەزیاتر چاودیرى دەسەڵاتەكان بكەن و تەواوى دەنگە پەرتەوازەكانیان لەكۆدەنگیى یەكدا یەك بخەن بۆملكەچكردنى دەسەڵات تابۆئەوەى شەفافانە كاربكات و بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسى مرۆڤەكان و بۆ هەر بڕیاردانێك لەسەر پرس و ئاریشە قورسەكان ,بگڕێتەوە بۆلاى خەڵك و بیروبۆچونى خەڵكى بەهەند وەربگرێت.

سڵاو ...
لەو قەڵه‌مانەى تائێستاش پڕن لەئیرادە و تەسلیمى ئیرادەى كەسانى تر نەبون

سڵاو ...
لەنوسەرانەى كە بەخوێن دەنوسنەوەو لەسەر نوسینەكانیان خوێناویان دەكەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە