ئه‌م خۆڵبارانه‌ش خه‌تای حکومه‌تی هه‌رێمه
Saturday, 09/05/2009, 12:00
کاره‌ساته‌کانی سروشت وه‌ک لافاو، گێژه‌ڵووکه، گه‌رده‌لوولی لماوی، خۆڵباران، که ڕووده‌ده‌ن، زۆربه‌یان په‌یوه‌ندییان به مرۆڤه‌وه هه‌یه، که ناتوانن به ڕێک‌و پێکی، لێ زۆربه‌سه‌ختیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ڕووده‌ده‌ن، وه‌ڵامی سروشته بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌کردنه‌ی که به‌رامبه‌ری ده‌کرێت، په‌یدابوونی ده‌یان و سه‌دان نه‌خۆشی نوێ، له ڕێگای به‌کتریا و ڤایرۆسی نوێوه، وه‌ڵامی به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌یه، که سروشت به خه‌ڵکیی و مرۆڤایه‌تیی ده‌داته‌وه، که زۆر دڵڕه‌قانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و سروشتدا ده‌که‌ن.
ئه‌م باسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت له سه‌ری بنووسرێت، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه زانستیی تایبه‌تیی من نییه، زۆریشی لێنازانم، به‌ڵکو ئه‌مه‌یان جێ ده‌هێڵم بۆ پسپۆڕی ئه‌و بواره، تا قسه‌ی له سه‌ر بکات، چونکه من وه‌کوو که‌سێک لێره‌و له‌وێ له هه‌واڵه‌کاندا، له خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیدا زانیارییم له سه‌ری وه‌رگرتووه، به‌ڵگه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی که مه‌سعود بارزانیی له‌مه‌شیاندا کڵۆڵه و هیچی لێنازانێت، ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ریشه‌وه که له‌سهریم نووسی، له‌وه زیاتریش پێویستیش ناکات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قسه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم، تا زۆرتر له سه‌ری بڕۆم که له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فه‌رمووی: (لام سه یره که س نه ینوسیووه ، ئەم خۆڵبارانه ش خه تای حکومه تی هه رێمه!)، ئه‌م قسه‌یه دیوێکی تری نه‌زانین و نه‌فامی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌دره‌خات، که پێی وایه به ئه‌م ته‌نزه به‌ره‌وه ڕووی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ده‌بێته‌وه و خۆی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پێ پارسه‌نگ ده‌کاته‌وه.
من له وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌یه‌یدا ده‌ڵێم به‌ڵێ جه‌نابی کاک مه‌سعود ئه‌و خۆڵبارانه‌ش خه‌تای ئێوه‌ی تێدایه!
دوای 19 ساڵ به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شوومی ئێوه‌دا، بێجگه له بێڕێزی به کۆمه‌ڵگا و بۆ مرۆڤه‌کانی، چ پیرۆزیی و ڕێزێکتان بۆ ئه‌و خاکه هه‌بووه، جگه له هه‌تککردن و پیسکردنیی؟
ئێوه ئه‌گه‌ر ڕێزتان بۆ سروشت هه‌بووایه، نه‌ده‌هاتن هه‌رچی سه‌وزیی و ئاوه‌دانیی هه‌یه وشکیی بکه‌ن و به ناوی کۆشک و ته‌لار و بینای به‌رزه‌وه، یه‌ک مه‌تر چییه سه‌وزی تێدا نه‌هێڵن.
له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی دیکه ئه‌وه‌نده‌ی بایه‌خ به خانوو و بینا و کۆشک و ته‌لار ده‌درێت ده ئه‌وه‌نده پارێزگاریی له سه‌وزیی و کارده‌ستکرده‌کانی سروشت ده‌کرێت و ده‌پارێزرێت. ئێوه هه‌رچی ئاسه‌وار و شوێنی کۆن و باخ و باخات هه‌یه هه‌موویتان بڕییه‌وه و کردتان به موڵکی خۆتان، له شوێنی‌دا دوکان و بازاڕتان تیا دروست کرد. له‌م وڵاته‌ی که منی لێده‌ژیم له ئه‌وروپا، هیچ که‌س بۆی نییه له خۆیه‌وه دره‌ختێک ببڕێته‌وه، ئاژه‌ڵێکی وه‌ک ئاسک و مار و گورگ ڕاوبکات، ڕاوکردنی ماسیی ده‌بێ پێشوه‌خت ڕوخسه‌تی بۆ وه‌ربگریت! ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی کامتان ئه‌وه‌نده عاقڵن بیرتان له‌وه کردۆته‌وه و پارێزگاری سروشتتان کردۆته‌وه؟، ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی گیرفانپڕکردن و تێرکردنی هه‌وسه‌کانی ناوگه‌ڵی خۆتان بوون، که‌ی ئه‌وه‌نده مێشکان به زانست و خوێندنه‌وه به بیرکردنه‌وه پڕکردۆته‌وه؟ تۆیه‌کی سه‌رۆک هه‌رێم پێم ناڵێی دوایین کتێب که خوێندووته‌وه، که‌ی و چی بووه؟ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌وه‌نده وشیار و عاقڵ و خوێنه‌واربووایه ده‌بوو له جیاتی ئه‌وه شه‌رم بیگرتایه و هه‌رگیز ئه‌و قسه‌یه‌ی نه‌کردایه.
ئێمه که تا ئیستا باسمان له‌وه نه‌کردووه بڵێین ئه‌و خۆڵبارانه خه‌تای ئێوه تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه بووه، که ڕۆژانه ئێوه ئه‌وه‌نده تاوان و شتی نابه‌جێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له کوێ فریا ده‌که‌وین ئێمه هه‌موویتان بۆ بنووسینه‌وه! بۆیه ده‌ڵێم: به‌ڵی ئێوه سروشتتان تێکداوه، ئێوه ده‌ستتان هه‌یه له‌و هه‌موو کارانه‌دا، ئێوه هۆکاری ئه‌و خۆڵباراناشن.
ئه‌گه‌ر ئێوه حکومه‌تێکی خاوه‌ن ته‌ندروست و ڕێکوپێک بوونایه، ده‌بوو نه‌هێڵن دره‌ختێک ببڕێته‌وه، له نێوان هه‌ر بینا و خانوویه‌کدا به هه‌زاران مه‌تری دووجا سه‌وزاییتان له ده‌وری نه‌بڕیبایه، نه‌تانهێشتایه به‌و ڕێژه‌یه ماشێن و سه‌یاره له ناو شاره‌کاندا هاتووچۆ بکه‌ن، نه‌تانهێشتایه نه‌وت و به‌نزینی پیس به‌کار بێت، کۆڵان و شه‌قامه‌کان خاوێن ڕابگیرایه، ڕێز له شوێنی سه‌یرانگاکان بگیرایه.
به‌ڵی سه‌رۆکی هه‌رێم فه‌رامۆشکردنی هه‌موو ئه‌مانه کار ده‌کاته سه‌ر گۆڕانی سروشت، ئه‌و خۆڵبارینه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ کرداره پیسه‌کانی ئێوه، که دژی مرۆڤ و سروشت 19 ساڵه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، به‌ڵی ئه‌و خۆڵبارینه پێت ده‌ڵێ: سه‌رۆکی هه‌رێمی ناکورد، ئه‌و عه‌ره‌به فه‌له‌ستینیانه مه‌هێنه‌ره کوردستان دیموگرافیای وڵاته‌که‌ت تێکمه‌ده، ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌وانی تێدا ده‌حه‌وێنیته‌وه بیکه به باخ و باخات و سه‌وزایی.
به‌ڵی سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌گه‌ر له نێوان هه‌ر خانوویه‌کدا بتانهێشتایه دره‌ختێک سه‌وزبوایه و هه‌ڵنه‌کێشرایه، ئه‌و دره‌خته ده‌بووه ڕێگرێک بۆ گه‌رمایی، زه‌وی ته‌ڕ ده‌بوو، نه‌ک وشک، زه‌ویی نه‌ده‌بووه خۆڵ و نه‌ده‌بوو به گه‌رده‌لوول و هێرش بکاته سه‌رمان و بچێه چاو و قوڕگمانه‌وه، لێ بۆ کۆتایی ئه‌م نووسینه‌م پرسیاری ئه‌وه‌ت لێده‌که‌م: ئایا ئیستا له ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه و مه‌به‌سته‌که‌م تێگه‌یشتییت؟ ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتیت، ده‌مه‌وێت به شه‌رمه‌وه بڵێی: هه‌رچه‌نده من ڕێزم بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌که‌م نه‌بووه، به‌ڵام له به‌ر خاتری مناڵه‌کانی خۆم که پاش مردنم و بۆ ئه‌وه‌ی به ئیسراحه‌ت له به‌ری ئه‌و پاره زۆره‌ی دزیومه بیخۆن، ئه‌ی سروشه جوانه‌که داوای لێبووردنت لێده‌که‌م، من هه‌ڵه‌بووم له تۆ نه‌گه‌یشتم.
http://www.kurdistanonline.net/news.php?newsid=18537
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست