کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتیی کوردستانیان جێ هێشت

Friday, 31/12/2010, 12:00





پەیامنیرى كوردستانپۆست_ هەولێر

به‌هۆی سه‌ری ساڵه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر له‌ 6 ملیۆن دۆلاریان بۆ گه‌شته‌که‌یان سه‌رف ده‌که‌ن و حه‌مه‌ی مه‌لا قادریش نووکه‌ جه‌ڵته‌یه‌ک لێیدا و ئه‌ویش به‌ په‌له‌ به‌ره‌وه‌ نه‌مسا به‌ڕێکرا.
سەرچاوەیەكى نزیك لە بنەماڵەى بارزانى تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، كە بە بۆنەى جەژنەكانى سەرى ساڵى تازەى 2011 زۆربەى كەسەكانى بنەماڵەى بارزانى و هەندێک لە بەرپرسەكانیان سەردانى وڵاتانى ئەمریكا و ئەوروپایان كردووە، ئەو گەشتانەشیان بە زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
سەرچاوەكەى كوردستانپۆست ئەوەشى خستە روو كە بنەماڵەى بارزانى ئەو گوژمە پارەیان تەنها بۆ چەند رۆژێكى ئەوروپا و ئەمریكا خەرج دەكەن، كە لە سەروەت و سامانى گەلى كورد، وەك دزییەكى ئاشكرا بەكارى دەهێنن، به‌بێ ئەوەى حیساب بۆ میللەتى كورد بكەن. بە پێى ئەو سەرچاوەیە تەنانەت (جەیران)ى ژنى مەسعود بارزانیش بۆ وڵاتێكى ئەوروپى رۆیشتووە بۆ گەشت و ئاهەنگى سەری ساڵ بۆ یەكێک لە وڵاتە ئەوروپیەكان، كە سەرچاوەكە پێیوایە بۆ فەرەنسا بێت.
سەرچاوەكەى كوردستانپۆست ئەوەشى ئاشكرا كرد، كە بە هۆى دەرنەچوونى حەمەى مەلا قادر كە مەسعود بەڵێنى پێدابوو دەردەچێت، بەڵام پێچەوانە بووەوە و حەمەى مەلا قادر دەرنەچوو و لە خەفەتى ئەو په‌یمانه‌ی مەسعود بارزانى که‌ درۆ ده‌رچوو، پێش چه‌ند رۆژێک سوكە جەڵدەیەك لێى داوە و ئێستا ئه‌ویش رەوانەى نەمسا كراوە.
ئەمانەى خوارەوەش ناوى ئەو كەسانەى بنەماڵەن كە بەشێك لە خەڵكى كوردستان دەنگیان پێدەدەن و ئەوانیش بەو شێوە سەروەت و سامانى ئەو گەلە بە فیڕۆ دەدەن.

1-  نێچیرڤان بارزانى و خێزانەكەى و كوڕەكەى
2-  یوسفى براى نێچیرڤان بارزانى
3-  شێخ رەوانى براى نێچیرڤان
4- مەسرور بارزانى گەورە تیرۆریست و دەست سوور بە خوێنى شەهید سەردەشت عوسمان سەفەرى بۆ ئەمریكا كردووە، كە زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار وەك رەسیدى بانق لەگەڵ خۆى بردووە.
5-  موكسى كوڕى مەسعود بارزانى بەرەو ئیمارات رۆیشتووە و نازانرێ لەوێوە بۆ كوێى تر ده‌چێت و چه‌ند پارەى له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه‌.
6--  بابۆى كوڕى مەسعود یوگسلافیا و بۆ ماڵی خەزورانى
7-   وەیسى كوڕى مەسعود
8- جەیران خیزانى مەسعود
9-  سیداد بارزانى
10-  فازل میرانى بۆ ئەمریكا
11-  رەمزى شەعبان ئەندامى سەركردایەتى پارتى
12- كەریم سنجارى
13- بەیان سامى
14- ئازاد بەروارى
15- سیروانى برازاى مەسعود
16- چنار سەعد
17- ملازم یونس رۆژبەیانى
18- عەبدولمهەیمەن بارزانى

ئەمە لە لایەك لە لایەكى تریشەوە سەرچاوەیەكى تر ئاگاداری كردینەوە كەوا هەر بە بۆنەى ساڵى نوێوە قوباد تاڵەبانى خوانێكى 800 نەفەرى سازكردووە لە شوێنێك نزیك واشنتۆن دیسى، ئەمەش لە سەر میزانییەى حكومەتى هەرێم، نازاندرێت بڕى تێچووى ئەو خوانە چەندى تێدەچێت.

بەڕێزان خوێنەرانى كوردستانپۆست ..
گەلى كوردى خۆشەویست....
ئەمانەن ئەو كەس و لایەنانەن كە ئێوه‌ کردووتانه‌ به‌ سه‌رکرده‌ و رابه‌ر و به‌رپرسیی خۆتان و دەنگتان پێیان دا، لە برى ئەوەى ماف و بەرگرى كار بن لە سەروەت و سامان و گەلى كورد، ئەوەتا ئەوانە وەك دوو بنەماڵەى مافیا تەواوى داهاتى كوردستان بۆ بەرژەوەندى شەخسى خۆیان بەكار دێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە