سڵاوێك بۆ بەورەكانى شێروانەى كەلار...
Friday, 22/05/2009, 12:00
1567 بینراوە
چەند ڕۆژیەكە یەكێتى نیشتمانى كوردستان . كەوتووەتە وێزەى كادرو رۆڵەكانى دەریان دەكات تەنها لەسە ر راى جیاواز و دەنگى جیاواز . ئەوە بوو دوینێ بەورەكانى كۆمیتەى شێروانەى كەلار لە لایەن لێپرسراوى مەڵبەندى كەلار (حمە چاوجوان)بانگ دەكرێن داوایان لێدەكات خۆیان ساغبكەنەوە.ئەوانش یەكسەر بێ دووڵى خۆیان وەكو خاوەنى یەكێتى دەڵین ئیمە كوڕى ئەم حیزبەین لە خۆشى و ناخۆشیەكانى بەشدارین .تەنها لەبەرئەوەى ناڕازین لە ئەدائى یەكێتى و سیستەمى بەڕیوەبردنى . نان بڕاو دەكرێن و مووچەمان دەبڕن و دەرمان دەكەن . ئێمە لەگەڵ گۆڕان و نوێبوونەوەیەن . لە گەڵ تازە كردنەوەى ئەم حزبەین .
بۆیە دوێنى هەموو كەلار . گەنجان . ڕیش سپى و پیاو ماقووڵان .كەسایەتیە كان . مامۆستایان و هتد هەموویان پشتگیرى خۆیان بۆ ئەو كۆمیتەیە دووپات كردەوە . بۆیە ئێمەش وەكو خەڵكى كەلار هەموو لە گەڵتانین . سڵاو لە هەڵویستان . سڵاو رابردووتان . سڵاو لە كاكە نەوە . سڵاو لە شێرەكەى گەرمیان (عوسمانى حاجى محمود)و سێ قارەمانەكەى ترى ڕیفۆرم. ئێَمە لە گورگ نەترساین تازە بەتازە لە چەقەڵ و ڕێوى بترسین. گەرمیانیەكان . پێشمەرگە كۆنەكان . كەلاریە كان . ئەوە خوێنى (عەلى سوورى كفرى و دڵشادى دووزى بووكى حەمرین)كەشەهیدى ڕاى جیاواز و ڕیفۆرمى دەستى یەكێتین . چاوەڕێى تۆڵە سەندنەوەى ئێوەن . لە ڕۆژى25-7بە دەنگەكانتان لەسەر سە ندووق بنووسن . گۆڕان .