دلاوه‌ر ئۆمه‌ری قایمقامی شه‌قلاوه‌ی یاساناس یا ....!!!!
Friday, 29/01/2010, 12:00
له‌م ڕۆژانه نوسراوێک له‌لایه‌ن زۆر زۆر به‌ڕێز قایمقامه‌که‌ی شه‌قلاوه‌ی ئاخیر زه‌مان دلاوه‌ر ئۆمه‌ر ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانی ئه‌م شاره کراوه که به بڕیاری به‌ڕێزی بۆ هیچ لێپسراو و فه‌رمانبه‌رانی ناو دائیره ههشوهسهرهکانی شه‌قلاوه نیه له‌م سایته‌دا شت بنوسن و له شه‌قلاوه پۆست‌دا چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن و هه‌واڵی پێ بده‌ن ، تاکو ئێره ئه‌وه له حکومه‌ته‌که‌ی خۆمان زۆر به گیانێکی وه‌رزشی وه‌رده‌گیرێ چونکه زۆرن له‌و کۆلکه نه‌خوێنده‌وار و هه‌ڵگری بڕوانامه ساخته‌کاره‌کان هاوشێوه‌ی دلاوه‌ر ئۆمه‌ر کرابن به عومده‌ی شار و به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره ڕه‌ش و ڕووتهکهدا کرابن به که‌له‌گا ، له هه‌مووی سه‌یرتر جه‌نابی گوایه خه‌ریجی قانونه و له یاسا زۆر شاره‌زایه خه‌ریکه له‌و ماوه‌یه‌دا له سایه‌ی سه‌ری حزبه‌که‌ی بڕوانامه‌ی ماجستێریش بخاته ته‌نگه‌ی باغه‌ڵی ، بێ ئاگا له‌وه‌ی که سه‌نته‌ر و کۆمه‌ڵه ڕۆشنبیریه‌کان ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نین و په‌یوه‌ندیان به جه‌نابیه‌وه نیه ، ئه‌م فه‌رمانه ده‌دات به‌سه‌ری ئه‌وانیش و نه‌ک هه‌ر ئه‌وان به‌ڵکو سه‌رجه‌م ڕۆشنبیره‌کانی شاره‌که‌ش پێیان ده‌ڵێ ئاگاداری خۆتان بن شه‌قلاوه پۆست بڤه‌یه ، من دڵنیام ئه‌م قوڕبه‌سه‌ره له‌به‌ر سه‌رقاڵی به پرۆژه‌کانی تایبه‌تی خۆی ئاگای له‌م به‌زمه نیه ، ئه‌م کاره کاری ڕاوێژکاره به‌ناو ڕۆشنبیره بلیمهتهکهیهتی هه‌ر به‌مه وازی لێ ناهێنێ به‌ڵکو دلاوه‌ری بێ ئاگا دوچاری هه‌ڵه‌یه‌کی تری نا قانونی ده‌کات و به مه‌به‌ستی من هه‌م له‌م شاره ده‌بێ رۆشنبیران به ویست و حه‌زی من بجولێنه‌وه نوسراوێکی پێ ئاراسته‌ی جه‌نابی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌کات داوا له به‌ڕێز نه‌وزاد هادی ده‌کرێت که چیتر ئه‌و به‌خشینه‌ی که مانگانه ده‌درێته هه‌ندێک له‌و سه‌نته‌رانه‌ی که بێ به‌رهه‌من و وێنه‌ی ئه‌م هه‌موو کۆڕ و چالاکیه ڕۆژانه‌ی که جه‌نابی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به ناو ڕۆشنبیری شه‌قلاوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن سه‌نته‌ره‌کانی تر لێی ده‌دزن و وه‌ک چالاکی خۆیان ده‌یان نێرن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ره‌کان ، لێره‌دا ئێمه پرسیارێک له قایمقام ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده خه‌مخۆری شاره‌که‌یه بۆ ڕاسته‌وخۆ ناوی ئه‌م سه‌نته‌ر و کۆمه‌ڵه بێ که‌لکانه ناهێنێت که هیچ چالاکیه‌ک ئه‌نجام ناده‌ن و ئه‌ی کاری ئه‌و چیه وه‌ک سه‌رۆکی یه‌که‌ی ئیداری شاره‌که بۆ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناکات ، وابزانم هه‌ر خۆی له خۆیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری شه‌قلاوه بناغه‌که‌ی له‌سه‌ر زبڵ داندراوه نه‌ک به دلاوهرێک به سه‌د هه‌زار کۆلکه دلاوه‌رێکی تر ئه‌م دایره‌یه نابێت به دایره هه‌رگیزیش به ناوسراوێک ناتوانن بیکه‌ن به پردی په‌ڕینه‌وه له نێوان ڕۆشنبیران و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ، لێره‌دا داوا له دلاوه‌ر ده‌که‌م به‌ر له‌وه‌ی خۆی به کاری له‌م جۆره خه‌ریک بکات با هه‌ندێک له سه‌رچاوه یاساییه‌کان بخوێنێته‌وه له ئه‌ی ره‌قیب ده‌ست پێ بکاته‌وه چاتره چونکه زۆر شوره‌ییه بۆ که‌سێک که خۆی به یاساناس بزانێ و دوچاری ئه‌م هه‌ڵه زه‌قانه بیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست