ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی چی تێدا نه‌بوو؟
Thursday, 28/04/2011, 12:00
ئه‌وه‌ی زۆرێك له خۆپیشانده‌ران له‌م دۆخه نائاساییه پڕ توندیژییه‌دا چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد له ئه‌نجومه‌نی كاتی بریتی بوو له بڵاوكراوه‌یه‌ك كه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی هه‌مووو خواست و ویسته‌كانی خه‌ڵكی ئازادی خوازی كوردستانه بێت. خواستێك كه خۆی له‌وه‌دا ده‌بێنێته‌وه كه چۆن و به چ شێواز‌و پره‌نسیپێك بێ به‌كارهێنانی توند و تیژی مه‌یدانه‌كانی ئازادی له هێزه میلیشیا و چه‌كداره‌كان بسه‌نرێته‌وه.
به داخه‌وه وه‌ها ڕه‌هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا بوونی نه‌بوو كه ئه‌مه‌ش خاڵێكی لاوازی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه بوو. نه‌بوونی ئه‌و په‌یامه نامه‌یه‌ك به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ڵێ خۆپیشاندان كۆتایی پێ هات به‌ڵام ته‌نها ئێستا ده‌مانه‌وێت هه‌موو پێشێلكارییه‌كانتان دۆكیومێنت بكه‌ین و بیگه‌یه‌نینه ڕای گشتی، كه سه‌ره‌كی ترینیان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانه كه به دڵنیاییه‌وه سودێكی ئه‌وه‌نده مه‌زن به‌م ته‌ڤگه‌ره ناگه‌یه‌نێت، چونكه وڵاته یه‌كگرتوووكان و زۆرێك له ده‌وڵه‌ته‌كانی تری په‌یوه‌ندی ستراتیژی گرنگیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا هه‌یه. مێژووش سه‌لماندویه‌تی كه ئه‌مریكا هیچ كات پشتگیری له دیموكراسی ناكات ئه‌گه‌ر بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نه‌بێت، ته‌نها شازێك بۆ ئه‌م سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌ی ئه‌و وڵاته بریتییه له ڕێگه‌چاره‌ی ناچار كردن،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له میسر ڕوویدا. خۆپیشانده‌ران سوور بوون له‌سه‌ر داواكانیان به‌جۆرێك ئیداره‌ی ئۆبامای ناچاركرد پشتی هاوپه‌یمانی دێرینی خۆی به‌ر بدات بۆ ئیراده‌ی به‌هێزی پۆلایینی خۆپیشانده‌رانی ئه‌و وڵاته. بۆیه به‌هێزی خۆپیشاندا ن و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی خۆی له به‌رده‌وام بووندا ده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌مرێكا زۆر ده‌مێك بوو ئاگاداری ڕه‌وشی خراپی میسر و تونس و لیبیا و زۆرێك له ده‌وڵه‌ته‌كانی تری ناوچه‌كه بووه و هه‌یه.
پرسیارێكی تر دێته كایه‌وه ئه‌ویش ئایا چۆن به‌رده‌وامی ببه‌خشرێت به خۆپیشاندان له كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتی كوردی له توانایدا هه‌یه خۆپیشانده‌ر به پێی یاسا ده‌ستگیر و به‌ند بكات، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو ده‌توانێت هێزی چه‌كدار و چه‌كی زیندوو به‌كار بێنێت بۆ بڵاوه پێ كردن چونكه باكی نییه هه‌ر ڕێكارێك بگرێته به‌ر بۆ كۆتایی پێ هێنانی خۆپیشاندانه‌كان با ئه‌گه‌ر دژی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤیش بێت؟ وه‌ڵامه‌كه زۆر ئاسانه گه‌ر بێت و به وردی و ووریاییه‌وه كاری بۆ بكرێت. واژه‌یه‌ك هه‌یه له دنیای دیموكریاسییه‌ت كه بۆ جۆرێك له خۆپیشاندان به‌كار ده‌هێنرێت كه به ئینگلیزی په‌ی ده‌وترێت Civil Disobedience واته ملكه‌چ نه‌كردنی مه‌ده‌نییانه. ئه‌م شێوازه له خۆپیشاندان بریتییه له به‌كارهێنانی هۆكاری مه‌ده‌نییانه بۆ دژایه‌تی كردنی بڕیار و یاسایه‌كی نه‌خواستراو، له ڕووی پراكتیكییه‌وه خۆپیشانده‌ر بێ گوێ دانه گرتن و به‌ند كردن و ئه‌شكه‌نجه دان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌شداری له خۆپیشانداندا ده‌كات وه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌رچه كردار نانوێنێت ئه‌گه‌ر هاتوو ڕووبه‌ڕووی هیرش بوویه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات ناچار ده‌كرێت مل كه‌چ كات بۆ خواسته‌كانی خۆپیشانده‌ران. نمونه‌ی دیاری ئه‌م فۆرمه‌ش له خه‌بات كردن بریتییه له خه‌باتی گه‌لی هیندستان له دژی به‌ڕیتانیا به ڕابه‌رایه‌تی غاندی و ته‌ڤگه‌ری مافه مه‌ده‌نییه‌كان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ڕابه‌رایه‌تی مارتن لوسه‌ر كینگ.
له‌وانه‌یه هه‌ندێك پرسار بكه‌ن و بڵێن ئه‌ی ئه‌وه‌ی ڕوویدا له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا ئه‌م فۆرمه له خۆپیشاندان نه‌بوو؟ به‌شێك له وه‌ڵامه‌كه ئه‌رێیانه‌یه و ده‌ڵێین به‌ڵێ، به‌ڵام به‌شه گرنگه‌كه‌ی تری بریتییه له‌وه‌ی كه زوو به زوو په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی ده‌ركرد كه تا ڕاده‌یه‌كی باش ده‌سه‌ڵاتی ناچار كردبوو خۆپیشانده‌ران به بیانووی به‌شداری كردن له خۆپیشاندا ده‌ستگیر نه‌كات كه ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی خۆپیشاندان بوو، كه به داخه‌وه نه‌توانرا ئه‌و ده‌سكه‌وته جێگیر بكرێت، بۆیه له به‌رامبه‌ر به‌شداربووندا خۆپیشانده‌ر ڕووبه‌ڕووی به‌ند كردن نه‌ده‌بوویه‌وه. له ئێستادا هه‌ر كه‌س ولایه‌نێك به‌شداری له خۆپیشاندانی "بێ مۆڵه‌تدا" بكات ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و ئازار و به‌ند كردن ده‌بێته‌وه. بۆیه بۆ جێ به جێ كردنی وه‌ها فۆرمێك له خه‌بات ده‌بێت هه‌موو خۆپیشانده‌رێك ئه‌وه ڕه‌چاو بكات كه ده‌ستگیر بكرێت و بخرێته‌وه زیندانه‌وه، ئه‌مه‌ش نرخی ئازادییه و به‌جۆرێك له جۆره‌كان پێوسته بدرێت تا دیموكراسی به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی بچه‌سپێنرێت له‌م هه‌رێمه به ناو دیموكراسییه‌دا.
له كۆتاییدا هیوادارم ئه‌نجومه‌نی كاتی ئازادی كار له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه له خه‌بات كردن بكات، كه به دڵنیاییه‌وه شێوازێكی سه‌ركه‌وتووی دوور له توند و تیژییه وه له توانایدا هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی كوردی مل كه‌چی خواسته ڕه‌وا له بن نه‌هاتووه‌كانی خۆپیشانده‌ران بكات. جگه له‌وه ئه‌گه‌ر بێت و خۆپیشانده‌رێك ده‌ستگیر بكرێت و به پێی یاسا به‌ند بكرێت ئه‌وا ته‌نها بۆ ماوه‌ی مانگێك زیندای ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له پێناو ئازادی و دیموكراسیدا، بۆیه ئه‌وه دێنێت شانازی چوونه زیندانه‌وه به خۆمان ببه‌خشین. خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌وه زیاتر بڕوات و سوور بێت له سه‌ر كوشت و كوشتار ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم هیچ كام له ئێمه له شه‌هید ڕێژوان و گه‌رمیان و هه‌موو ئه‌وانی تر زیاتر نێن. كاروانی خه‌باتی ئه‌وان زۆر له گیان و خوێنی ئێمه پیرۆز تره و پێویست ده‌كات له سه‌رمان توێشووی ئه‌و ڕێگایه ساز و ئاماده بكه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست