هەڵوێست وەرگرتنی ڕۆشنبیران، پەشێو بەنمونە
Saturday, 24/08/2013, 12:00
لە یەک ساڵی رابردوودا سێ هەوال و بابەت، گفتوگۆی زۆری لە رەخنە و داکۆکی کردن ی گرتە خۆی، ئەو دۆسیانەش
١/ دروستکردنی پەیکەرێک بۆ هونەرمەند (کاروان عوسمان) سەرباری ئەوەی لەسەر کوشتن و سوتاندنی هاورێیەکی لە سیدارە درابوو، کەچی زۆر نوسەر داکۆکیان لە پەیکەر دروستکردنە کەی کرد.
٢/ بەختیار عەلی و نووسینی و بەردەوامبوونی لە رۆژنامەیەکی پاراستندا
٣/ وەسیتەنامەکەی شیرکۆ بێکەس و ماستاوکردنەکانی بۆ تاڵەبانی
بۆ هەرسێ لەم بابەتانە، یەک ڕٶشنیری میدیا ئەهلی و گۆرانم یان کەسانی دیاری دیکە، نە هەڵویستێکیان هەبوو، نە رەخنەیەکیان گرت !؟ بەپێجەوانەوە دەرگای میدیاکانیان بۆ بانگەشە و داکۆکی لەوانە ئاواڵا کردبوو.
ئەگەر ئێمە بەراوردێک لە نیوان هێرشی بەرەی نەسرە و سنور داخستن بەسەر کوردانی رۆژاوا لەلایەن مەسعود بارزنییەوە بە کۆچی دوایی شیرکۆ بکەین، هەستی پێکرا کە مردنەکەی شیرکۆ بێکەس زیاتر بایەخی پیدرا ا قسەکردنەکە لەسەری زالتر و گرنگتر خۆی سەپاند ئەمەش دەرەنجامی:
١/ میدیاکاران بەگشتی و دەسەلات بەتایبەتی، خەلکیان وا پەروەردە و پێگەیاندوە، کە کەسێک ناودەنگی هەبێ زۆر گرنگترە لە مەسەلەی نەتەوەیەک، نمونەشوەکو بەڵگە دەرکەوت، کە ئەوەی شێرکۆ رەنگی دایەوە.
٢/ دواکەوتویی کۆمەلگای کوردی بەگشتی و ڕٶشنبیر و خوێنەرانی کورد بەتایبەتی، کە تاچەند دەکەونە بەدرەم سۆز و هەستەوە نەوەک هوشیاری نەتەوەیی.
لیرەدا هەرگیز مەبەست لەوەدانیە، ئەوەی بینیمان لەسەر مردنەکەی شیرکۆ بەبەراورد بەدۆسیەی رۆژاوا تارمایەکی رەشی زۆر خراپ لەئاستی هوشیاری حزب و میدیا و کەسایەتیەکانمان پێ دەناسینێ کە ئاستی هوشیاری کورد لەکوێدا وەستاوە ؟
هینانەوەی ئەو نمونانەی سەرەوەم بۆ ئەوەیە، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت، کە تاکەی کۆمەلگا بەو ئاراستەیەدا بروات، مادام تۆ نوسەر، ئەدیب، هونەرمەند و کەسایەتی دیاری و بەهرەیەکت هەیە.... هەرچیت کرد لەم ولاتە، لەتاوان و دەبلمۆرالی و بێدەنگی لەئاست تاوانەکانی دەسەلات.... ئاسایە و دەبێ ڕێزت لێ بگیرێ!؟
بەلام بەشێکی کەممان لەو باوەرەداین دەبێت هەر بەهرەیەک ئەوکاتە رێزی لێبگیرێ کە تەواوکەریی مۆرال و هەلویستی بەردەوام و راستگۆیی بێت لەگەل نوسین و ئاخافتنەکانیدا، ئەگەرنا لەناو دەیان سیستەمی دژە مرۆڤایەتی کەسانی بەهرەدار هەیە، جا خۆ ئەگەر ئێمە تەنها لە بەهرەی کەسەکان بڕوانین،، ئەوا باشترین نمونەی تریشمان هەیە وەک (حەمە سەعید حەسەن) کە لەروی نووسین و رەخنەی ئەدەبی بەتوانایە، بەلام کەچی دەبینین کەسێکی لەهەموو جوانیەک داڕماوە. پاساو هینانەوەی بەوەی لە ولاتانی تریش، خەلکانی بەهرەدار لەدەرەوەی مۆرال، ڕیزیان لێگیراوە، راستی نەگەیاندنە بەخەلک. گەلانی زیندو هەرگیز تەنیا بەهرەی کەسەکایەتییەکان ناکانە پیوەر، بەتایبەتی ئەگەر تاوانی گەورەی داگیرکەر و دژە ئازدییەکانی وەک کوردی تیا بێ، هەروەها کەسایەتییەکان هەلپەرست و ترسنۆک بن، چونکە لەناو نەتەوەی زیندودا، هەموو کەسایەتیەک لە نوسەر و سیاسی لەژیر چاودیری رۆژنامە و خەلکدایە.
لێرەدا نامانەوێ باس لەو زێرابە پیسەی نووسەرانی دەسەلات بکەین، کە ڕۆڵی گەوادی سیاسیی بۆ بەرپرسانی پارتی ویەکیتی دەبینن، بەلکو قسەمان لەسەر ئەو نووسەر و کەسایەتیانەیە کە خۆیان وەک کەسایەتییەکی دیاری ئەو میللەتەیە دێتە بەر چاو، وا خۆیان پیشان دەدەن، کە لەخەمی ئازاری گەلدا دەژین، بەلام بۆ دەیان روداو رایان ناچلەکێنی تا بێنە ناو کاری مەیدانیەوە، لەشەر و ململانێکان لەگەل مافیاکانی دەسەلاتی کوردی و داگیرکەراندا بەلکو دورە پەرێز و سەیرکەر دەوەستن ؟ بۆیە دەپرسین ئایا ئەو رۆڵە تا چەند بۆ هەموو ئەو نوسەر و کەسایەتیانە بە ئاسایی لێک بدەینەوە!؟
کارەساتەکە لەوەدایە کە خەلکی تر کارەکان ئەنجام دەدەن، کەچی ئەوان پێیان شەرمە وەک خەلکی ئاسایی بەشدار و هاریکار بن، چونکە وادەزانن لەکەسایەتیان دێتە خوارەوە! ئایا ئەرکی نوسەرێکی کورد ئەوەیە،کە نەتەوەکەی بسوتێ و لەناو سەدان تاوان و پیلاندا بژی، کەچی بە بابەتێکی نوسین و لەکەمپینێکدا ناوی خۆی بنووسێ بەهەلوێستی گەورەش دەبێ بۆی ئەژمار بکرێ !؟ یان دەبێ نوسەرە راستگۆکان لەگەل ئازاری گەلدا بژین و بینە مەیدان و کارو چالاکی هەمە جۆر بکەن ! پرسیاری ئێمە لێرەدا ئەوەیە بۆ دەبێ بەشیکمان لەوەتەی هەین کارو جالاکی خۆبەخشانە لە کوردستان یان لەو ئەورپایە بێ کاتەدا شەو و رۆژ دژی دەسەلاتی کوردی و داگیرکەران ساز بکەین. یان گەنجانێک خوێن و تەمەنی ژیانی خۆی لەنیشتمانەوە بکاتە قوربانی، نووسەران و کەسایەتیەکانیش ئامادەنەبن، تەنیا لە نوسینێکدا ئیدانەیەکی راشکاوانە نەکەن؟.
مەسەلەکەش دابەشکردنی ئەرک و تواناکان نییە، بەئاستی ئەوەی لوت بەرزی و هەلپەرستی نووسەرانە، کە ناو ی خۆیان و تیروانینی خۆیان لا گرنگترە لە نەتەوەکەیان ! یان لاوازی گیانی قوربانیدانیانە، کە ئامادەیی تیا نییە جەند کاتژمێرەک لەکاتی خۆی بۆ مەسەلەیەک لەسەر شەقام تەرخان بکات ؟
دەلێن ئاغایەک ئاوی خواردەوە هەرچی لە دیوەخانەکە بوو وتی ئاغا عافیەتت بێ، بە دوایدا کرمانجەک ئاوی خواردەوە، کەس قسەی نەکرد بۆیە تورەبوو، وتی ئاوم خواردەوە، ئەوەی تەنیشتی وتی ئافەرم چاکت کرد. نوسەرانیش وادەبینم ئەگەر لەگەر لە بەرامبەر روداوێکدا بپژمن، ئەوەیان بۆ دەبێتە هەلویست و بەکارەکی گەورە ئەژمار دەکرێ، بەلام سەدان گەنچ شەری ئەو دەسەلاتە بەخوێن و قەلەمەکانیان دەکەن کەمترین ڕیزیان لێدەگیڕی مەسەلەکەش تەنیا میدیاکانە، کە ئەو نەخۆشیە بلاودەکەنەوە. بۆیە ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە چیتر ناو و دەنگ نەبتە پێوەر، بەئاستی ئەوەی ئەگەر بەهرە و مۆرال و کرداری لەگەلدا نەبێ؟
من لەناو هەردوو بەرەدا خولاومەتەوە (نووسەرە دیار و گەنجەکان) بەلام بەراستی نوسەرە دیارەکانی کورد، بروایان بەخۆیان نییە کارێک بکەن و سەرکەوتو بن، یان کاری هاوبەش بکەن، چونکە 5 کەسیان لەگەل یەکتردا کۆک نین و یەکتر ناخوێنەوە، داهینانیان جگە لەنوسین زیاتر هیچی تریان پێ ناکرێ. لوتکەی هەلوێستیان نوسین و ناویانە لە کەمپین و کۆرێکدا، هەرگیز بوێریی و ئەو گیانە قوربانیەیان نییە، زیاتر بێنە ناوشەرەکەوە. رەنگ بێت بگوترێ ئەوە ئەرکی نوسەر و ڕٶشنبیرە !؟ بەلام لە ولاتیکی داگیرکراو بونی دوو پارتی مافیائاسا، کە کۆمەلگای کوردی ئەمرۆ لەترسناکترین کاتیدا دەژی، بەبەرنامە هەوڵی فەسادکردنی کۆمەلگا و دروستکردنی کەسایەتیەکی دەبلمورال دەدەن، هەلپەرست، دابراو لەئازاری گەلەکەی و نەتەوەبونی دەدرێ، ئایا نوسەران لەو دۆزەخەی گەلەکەیان بۆ دەبێ ببنە سەیرکەر و پێشنیاز دەربن و خۆیان ڕۆلی کاریگەرتریان لە بەرەنگاری بوونەوەی ئەو سیاسەتە مەترسیدارەی جۆتێ فەرعونە سیاسیەکەی باشور نەبێ؟. ئایا دەکڕی ئەوان بەس رەخنە لە دەسەلات و ئۆپزسیۆن بگرن و پێشنیازیش بدەن بەخەلک، بەلام خۆیان نەتوانن هیچ پرۆژەیەکی راگەیاندن و ناوەندێکی مەدەنی و ئەکادیمی هیزیکی فشار دروست بکەن ؟ ئاخر ئەو دەسەلاتە ئەمرۆ وا بۆتە کەلەگا و سڵ لە تاوانی نەتەوەیی ناکاتەوە دەرەنجامی هەر هەلەی پارتەکانی دەرەوەی خۆی نییە، بەلکو بەنەهاتنە مەیدانی خەلک بەگشتی و نوسەرو کەسایەتیەکانیتشی تیایە، چونکە ئەوەی شەرەکە لەناو نوسەرو رۆژنانمەنوسان دەکات گەنجەکانن، کە بەدەگمەن نوسەرێکی دیار دەبێنی لەو سەنگەرەوە خەبات بکات ؟
لیرەدا دەمەوێ قسە لەسەر دەنگێکی دیار و جوان بکەم ئەویش ریزدار عەبدولا پەشیوی شاعیرە، کە ئەو لە رووی نووسینی شعر و هەلوێستەکانی یەکانگیرە و تائیستا جوانی هێناوە. بەلام ئایا بە هەقیقەت پاکی و داهێنانەکەی کۆتایی هەموو شتەکانە! ئایا نووسەر و کەسایەتیەکان نابێت پێشەنگی ئازاری گەلەکەیان بن و لەناو تاوان و روداوە پڕ لەئازارەکان، بینە مەیدان و کۆمەلگا هوشیار و جۆش وخرۆش بدات !؟ بەنمونە کە شەری ناوخۆ لەسالی ١٩٩٤ رویدا پەشیو بەپەلە گەیشتەوە هەولێر لەناو سوپایەک جبەخانەی پڕ لەچەکی ناو کۆلانەکانی شاردا، بەشیعرەکانی ریسوای کردن، بەلام لەدوای ئەمەوە ئەم نیشتمانە سەدان جار پیویستی بە پەشیو و هاو بیرو دەنگەکانیانە، بەلام ئەو خۆی گوتەنی لە (نوسین و دیداری تێڤێیەک) بەرٶژوو دەبێ هەلوێستی خۆی تیا بەیان بکات!! ئاخر هەرگیز بۆ کەسایەتییەکی وەک پەشیو مەنتق نیە لەروداوەکانی ١٧ شوبات یان ئەگەر لەکۆمەکەی لەسەر رۆژاوا کە گەلەکەی دەیان پیلانی دژی دەکرێ کەچی نەتوانێ هەلوێستێکی رادیکالانە بنوێنێ؟ نەتەوەیەک کار و خەبات دەکات، کەسایەتی وەک پەشێویس ئامادەیی تیا نەبێ، کەچی بۆ کۆچی دوایی شیرکۆ هاتە سەر خەت، بەڵام بۆ دەیان تاوانی داگیرکەران و دەسەلاتی پارتی و یەکیتیش بەو حەماسەوە نایەتە سەر خەت !
من نالێم پەشیو وەک ئیمە دەتوانێ بێتە سەرشەقام، بەردەوام شەر بکات، یان بە پەلە شیعرێک بنوسێ... بەلام خۆ دەتوانێ بە سێ دیر هەلوێستی خۆی بەیان بکات؟! ئاخر ئەو میتۆدەی تا ئیستا گرتویەتیە بەر بۆ سترتیژ و پێگەیاندن گەنج سودی هەیە، بەلام بۆ وەستانی رەفتارە مەترسیەکانی ئەو دەسەلاتە کاریگەری نییە، بەپێچەوانەوە دەسەلات زۆر قازانج لەبێدەنگی هەموو ئەو نووسەرانە دەبینێ، کە گەرما و گەرم خەلک هان نادەن بۆ وەستانی تاوانەکانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست