بۆچى یەكێتى نایەوێت هەڵبژاردنەكان بكرێ بەتایبەتى لە سلێمانیدا ؟
Friday, 06/02/2009, 12:00
1200 بینراوە
هەموومان دەزانین لەساڵى (2005)دا سێ هەڵبژاردن كرا و لە دووانیاندا یەكێتى و پارتى بەیەك لیست بەناوى هاوپەیمانیەوە دابەزین ئەوانیش پەرلەمانى عێراق و پەرلەمانى كوردستان بوو . لەسێیەمیاندا بەتەنیا كەوتە ململانێتى لایەنەكان بەتایبەتى لیستى پارتى ئەویش ئەنجوومەنى پارێزگاكانى كوردستان بوو لەسلێمانى زۆرینەى رەهاى كورسیەكانى ئەو ئەنجوومەنەى بەدەست هێنا لەهەولێریش لە (41) كورسى توانى (16)كورسى بەدەست بهێنێ . ئێستا وەك باس دەكرێ دەبێ بە لیستى كراوە هەڵبژاردنەكان بكرێ دیارە ئەمە ماناى دەنگدەر بێجگە لە هەڵبژاردنى لیستەكە دەتوانێ ئەو كەسەش هەڵبژێرێ كە خۆى دەیەوێت بەو شێوەیەش لیستى هاوپەیمانى كە بەنیازن لەنێوان پارتى و یەكێتیدا پێك بهێنرێ تێك دەشكێت . كەواتە یەكێتى بۆ نایەوێ هەڵبژاردن بكات چونكە :-
یەكەم / لەم چوار ساڵەى رابردودا ئەنجوومەنى پارێزگا و بەتایبەتى پارێزگارى سلێمانى خراپترین پارێزگار بوو تائێستا سلێمانى بەخۆیەوە دیبێ ، جگە لەوێران و پاشاگەردانى و دزى خەڵكى سلێمانى هیچى ترى نەدى بە پێچەوانەى هەولێرو دهۆكەوە . جەماوەرى سلێمانى دەزانن و دەیبینین ئێواران (داناى ئەحمەد مەجید) لەباتى خەریكى چارەسەرى كێشەكان بێت بەشێك لەخەمى شار هەڵبگرێ كەچى لە دوكانێكى بچووكدا لەگەڵ كۆمەڵێ هاورێ ى چوار پێنج سەعات خەریكى دۆمینەو ئەزنیفە . دیارە ئەم پاڵەوانى ئەزنیفە نوێنەرى یەكێتى بووە و لەسەر یەكێتى حساب دەكرێ بۆیە هەموو چاك و خراپەشى لەسەر یەكێتى حساب دەكرێ ئەندام و كادرەكانى یەكێتیش ئەمە باش دەزانن .
دووەم/ وەك باس دەكرێت كاك نەوشیروان خەریكى دابەزاندنى لیستێكە بۆ هەڵبژاردن هەمووشمان دەزانین زۆربەى لایەنگرانى كاك نەوشیروان لە سلێمانیدان و لەناو یەكێتى دان بۆیە لەهەڵبژاردنەكاندا منافسى یەكێتى و پارتى لیستى كاك نەوشیروانە، وەك باس دەكرێت ناوى لێدەنێت لیستى پرتەقاڵى وزیاتر لەخەڵكانى رۆشنبیرو خاوەن ئەزموونى پاك پێك هاتووە، جگە لەوەش كاك نەوشیروان هەوڵى ئەوە دەدات كە (داناى ئەحمەد مەجید) بەتەواوەتى لەبازنەى خۆى دەربكات ، چونكە دەزانێ نزیكەى شەش مانگێكە چۆتە بازنەى ماڵى مام جەلالەوەو بەتەواوەتى لەگەڵ هێرۆخان گرێ ى داوە ئەم راستیە ئاشكرا بووبۆ خەڵك تەنها ئەوە ماوە كاك نەوشیروان بەرەسمى ئەمە رابگەیەنێ چونكە ئیتر گەندەڵى و دزى دانا لەسەر كاك نەوشیروان حساب ناكرێو لەم مەسەلەیەشدا هەریەكێتى زیانبەخش دەبێ .
سێیەم /بوونى لیستى كراوە ئەمجارە وەك ئەوەى لەهەڵبژاردنەكانى عێرا قدا رووى دا پێ دەچێت لەكوردستانیشدا بەهەمان شێوە بێت .بۆیە پارتى لەئێستاوە هەوڵدەدات لەوشوێنانەى نفوسى یەكێتى زۆرە كاندیدەكانى خۆى سەربخات بۆیە بەنهێنى ئاگادارى پاراستن و رێكخستنەكانى كردووە كە دەبێ دەنگ بدەن بەوكەسانەى پارتین واتە لەناو لیستەكەدا پارتیەكان دەبن بەیەكەم و دووەم وەك ئەوەى لە خانەقین رووى دا لەم هەڵبژاردنەى ئەم جارەدا ئەمەش شكستیەكى ترى یەكێتى دەبێت .
چوارەم / بوونى دەنگۆى دابەزینى لیستى چوار حیزبەكە بەیەكەوە هەرچەندە مام جەلال لە هەوڵى رازى كردنیانە بەڵام پێ دەچێت بە لیستى جیا دابەزن و لە ئێستاشەوە پروپاگەندەدەكەن دژى لیستى پارتى و یەكێتى و قسە لەسەر نەبوونى شەفافیەت و گەندەڵى دەكەن. هەمووشمان دەزانین كەپارتى بەشێوەیەكى بەرفراوان كۆنترۆڵى ناوچەكانى خۆى كردووە و ئێستا لەسەر ناوچەكانى یەكێتى كاردەكات . یەكێتیش بەتایبەتى بەرپرسە بەرزەكانى هەرخەریكى خۆیانن و تەنها عەقلیان بۆ دوو شت كاردەكات رازى كردنى مام جەلال گەر بە درۆش بێت منافەسەى یەكترى و خۆدەوڵەمەند كردن و دزى لەبەر ئەم هۆیانە یەكیتى ناوێرى و نایەوى خۆى لەهەڵبژاردنەكان بدات و تابتوانێت دواى دەخات ،