کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەنجێكیش لەڕانیە بووە قوربانى سیستەمە ناتەندروستەكەى تەندروستى

Thursday, 04/04/2013, 12:00








دوایى ئەوەى منداڵێك لەقەڵادزێ بووە قوربانى نەبوونى دكتۆرى بەنج لەشارەكە ، بەداخەوە لەڕانیەش گەنجێك بووە قوربانى خراپى ڕەوشى تەندروستى سنورەكەو سیستەمە سەقەت و ناتەندروستەكەى تەندروستى ، بەڕێزان دوو ساڵە بەسەدان نووسین و ڕاپۆرت لەلایەن كارمەندى تەندروستى چالاك و دكتۆرى بەڕێزو خەڵكى بەپەرۆش و دڵسۆز لەكەناڵەكان و سایت و ڕۆژنامەكان و پەیجەكانى فەیسبووكەوە باسى خراپى ڕەوشى تەندروستى پشدەر و بیتوێن دەكەن بەسەدان بەڵگە و ڕاپۆرتى ڕۆژنامەوانى و تەلەفزیۆنى خراونەتەڕوو بەڵام بەداخەوە تائێستا هەنگاوێك نەنراوە بەمەبەستى چارەسەرو هیچ ئاسۆیەكى ڕوون نیە لەم بارەوە ، نەبەرپرسانى ئەم كەرتە ئامادەن و وازبهێنن نەوەزارەت و حكومەتیش هەنگاویان ناوە بۆ چاككردنى ڕەوشەكە ، بەرپرسانى تەندروستى سنورەكەش بوونەتە بار بەسەر شانى كەرتەكەوە هەموو هەوڵ و چاكسازیەكانیان لەنەقڵكردن و هەڕەشەو غیابدانى كارمەندى دڵسۆز دەبینەوە ، لەڕووى باشتركردنى دۆخى تەندروستى نەخۆشخانەكان و دەرمان و پێداویستى پزیشكى هیچیان نەكردووە شایەنى باسكردن بێت ئەوەى كراویشەو ئەوان شانازى پێوە دەكەن هەمووى بەهەوڵ و هیمەتى ئەو نووسین و ڕاپۆرتانەوە بووە كەلەكوردستانپۆست و ڕۆژنامە و پەیجەكانى فەیسبووكەوە باسكراون ، واتا خۆیان هیچ پیلان و بەرنامەیەكیان نیە ، بەشێوەیەك بەرپرسان و بەرپرسیارانى ئەو كەرتە بەئاشكراو بەبەرچاوى خەڵكى ڕانیە و سنورەكە و كارمەندان و فەرمانبەرانەوە تەنها خەریكى بازرگانى دەرمان و كۆگاى دەرمان و عیادە و دەرمانخانەكانى خۆیانن لەولاشەوە منداڵ و گەنجى خێر لەخۆنەدیوو دەبنە قوربانى سیستەمەكەو دەسەڵاتەكە ، بەرپرسانى ئەم كەرتەش نەبایان دى بێت ناباران ئاوایە ، نەئامادەن وازبهێنن و بۆ خەڵكى ترى چۆڵ بكەن ، نەئامادەن داواى لێ بوردن لەخەڵك و كەسوكارى قوربانیەكان بكەن ،نەئامادەن دەنگ هەڵبێن و ڕووبەڕوو بەبەرپرسانى وەزارەتى تەندروستى و حكومەت بڵێن ئەوە كێشەو گرفتەكانە ئێمە ئامادەنین چیتر باجى كەمتەرخەمیەكانى ئێوە بدەین .
لەم لینكەوە هەوالى چۆنیەتى گیان لەدەستدانى ئەم گەنجە لەنەخۆشخانەى ڕانیە بخوێنەوە .

http://www.awene.com/article/2013/04/03/20

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە