ئـــــــەرێ لەکوێن ئەوانە لە کوێـــــــــــــــــن؟هەتا گەریلایەک مابێ بەیەک رۆح ئەژێ کــــــــــــــوردستان
Saturday, 23/07/2011, 12:00
دیسان دووژمن پێمان ئەڵێن بڕۆن لەسەر زێدی خۆتان
حاشا بکەن لە دارو بەردی تەنانەت لە بوونیشتــــــــان
ئێمەش پێیان ئەڵێین قەت قەت نایەتە دی خەیاڵی گڵاوتان
هەتا گەریلایەک مابێ بەیەک رۆح ئەژێ کــــــــــــــوردستان
............
سەرکردەکانی باشوریش شێرن لەو شێرانەن کە لە بیابانێکی چۆڵ و هۆڵ ئەنەڕێنن کاتێکیش کە سێبەریکی گیاندارێکی تر دەبینن دەبن بە ڕێوی ئەو ڕێویەی کە کلکی لە سەد لاوە بە تەڵە دەقرتێ.
ئێمە هەموومان شایەتین ڕۆژ نیە لەسەر مێز کۆنەبنەوە بەرانبەر بەیەک خۆیان سورنەکەنەوە لە پێناوی کورسی..یا .پارە.کۆشک .دەرد بەڵام پێم سەیرە ئێستا ئەوانە لەکوێن بۆ وونن بۆ هەڵوێستێکیان نیە بەرانبەر ڕژێمی ئێران کە کوردستانیان تەنیوە بە دوکەڵی تۆپ و هاوەنیان ئـــــــەرێ لەکوێن ئەوانە لە کوێـــــــــــــــــن
ئێستا ئێوە لە کوێن
لەسەر کام هێلکەی تاوان کڕ کەوتوون
کات چۆن ئەبەنە سەر
لەباوەشی کام لەش فرۆش نووستون
لەسەر مێزی کام باڕو مەیخانە
سەر خۆشو بێ هۆشن
بەکام دراو بە چ نرخی نیشتیمانەکەم ئەفرۆشن
ئەری هۆ سەرۆکەکەی تەنها شاری دهۆکو هەولێر
هەتا کەی سەرمای ترس بتلەرزێنێ بوێر بە بوێر
ئەرێ دەسبیح لەدەستەکەی بەغدا
خەمخۆرەکەی بەسرا
وا سەر پۆشەکەی دایە نیشتیمان ڕەشتر کرا
ئەرێ هۆ پارتیزانەکەی گردەکە
خۆتۆش نەتپرسی
لە ئازاری گەلێک بێ خەمی
تەنها لە خەمی کورسی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست