یەكێتى بە وەزارەتى تەندروستى تۆڵە لە هەڵەبجەیەكان دەكاتەوە.
Wednesday, 23/12/2009, 12:00
نەخۆشەكانى هەڵەبجە لە چاوەڕانى وەزیرە هەورامیەكەدان یەكێتى بە وەزارەتى تەندروستى تۆڵە لە هەڵەبجەیەكان دەكاتەوە لەماوەى 17 ساڵ تەمەنى حكومەتى هەرێمدا بوارى تەندروستى لە هەڵەبجەى شەهید هەرگیز هێوندەى ئەم چەند ساڵەى دواى خراپى بەسەردا نەهاتووە ئەگەرچى رشۆژ لەدواى ڕۆژ ئیمكانیەت و پارە سەرف كردن بۆ بوارى تەندروستى زیارت دەبێـ بەڵام لەبرەامبەردا خزمەتكردن بەنەخۆش و پێشكەشكردنى خزمەت لەو بوارەدا لە پاشەكشەدایە,لە ئەمڕۆى هەڵەبجەدا یەكێكە لە هەرە مەترسیەكان كە لەدواى كیمیاویبارنكردن و شەڕى ناخۆ ڕوبەڕووى خەڵكى ئەم شارە بوبێتەوە كێشەو گرفتەكانى بوارى تەندروستیە لەشارى هەڵەبجە شەهید.بوارى تەندروستى یەكێكە لەو دەزگا حكومیانەى هەڵەبجە كە بەكەمترین خزمەت ناسراوە لە نێو دەزگا حكومیەكانى هەڵەبجەى شەهید,بەپێى ڕاپرسیەك كە ئەنجومەنى ڕاوێژكارى ڕێكخراوەكان لە ڕابردوودا ئەنجامیان داوە تیایدا هاتووە تەنها %3 خەڵكى هەڵەبجە لە بوارى تەندروستى شارەكەیان ڕازیین بەڵام بەرپرسانى حكومەت هیچ كات بەدەنگ داواكانى خەڵكى هەڵەبجەوە نایەن و گوێیان پێنادەن دەنا ئەگەر حكومەت بەپەرۆشى خەڵكى هەڵەبجەوە بێـت چۆن %97 شارێك لە بوارى تەندروستى ناڕازیبن و حكومەت لەهیچ بەرپرسێكى ئەو بوارە نەپرسێتەوە ئەوەشى ئەم بەرپرساریەتیەى دەكەوێتە ئەستۆ یەكێتى نیشتمانى كوردساتانە چونكە ئیدارەى بوارى تەندروستى ئەم شارەو خودى وەزیرى تەندروستى سەر بەیەكێتین بۆیە ئێستا ئەو باروەڕ لەلاى خەڵ: دروست بووە كە یەكێتى دەیەوێت لە بوارى تەندروستیەوە تۆڵەى سوتاندنى مۆنۆمێنتەكە و ناو زڕاندنى یەكێـتى بەهۆى ئەو خۆپیشاندانەوە لە خەڵكى هەڵەبجەى شەهید بكاتەوە...
دكتۆر زریان عوسمان ئامادە نەبوو لە نەخۆشەكانى هەڵەبجە بپرسێتەوە لەماوەى 4ساڵى دەست بەكار بوونى دكتۆر زریان عوسمان لە پۆستى وەزیرى تەندروستى حكومەتى هەرێمدا چەنید جارێك سەردانى هەڵەبجەى شەهیدى كردووە بەڵام سەرەڕاى ئەو هەموو گلەى و گازندانەى خەڵك لەبوارى تەندروستى و بڵاوكردنى چەندین ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژ لەسەر خراپى بوارى تەندروستى لە هەڵەبجەى شەهید بەڵام دكتۆر زریان لە هەموو بارەكاندا ئامادە نەبووە لەگەڵ نەخۆشەكانى هەڵەبجە یان لەگەڵ چین و توێژەكانى هەڵەبجەدا دابنیشێت لەهەموو سەردانەكانیدا لەگەڵ بەرپرسانى ئەو شارەدا بووە كە هیچ كام لەو بەرپرسان ماڵ و منداڵ و خێزانەكانیان لەهەڵەبجەدا نین و پێویستیان نەكەوتووەتە نەخۆشخانەكانى هەڵەبجە.
داناى ئەحمەد مەجید هیچى بۆ نەخۆشەكانى هەڵەبجە نەكرد لە 21ى8-2008 دانا ئەحەمەد مەجید وەك پارێزگارى سلێمانى سەردانى هەڵەبجەى شەهید لە كۆبوونەوەكیدا لەگەڵ چین و توێژەكانى هەڵەبجەى شەهید بە تێكڕا گلەى و گازەندەى خەڵكى هەڵەبجەى شەهید لە خراپى بوارى تەندروستى شارەكەیان دا بە گوێى پارێزگارى سلێمانیدا و یەكێك لەداواكاریە جەوهەریەكانى خەڵكى هەڵەبجە لە پارێزگارى سلێمانى چاككردنى بوارى تەندروستى بوو لەو شارەدا بەڵام داناى ئەحمەد مەجید هیچى بۆ نەخۆشەكانى هەڵەبجە نەكرد پاش ئەو سەردانە بوارى تەندروستى هەڵەبجە خراپتر بوو....
ئایا خەڵكى هەڵەبجە ئاگایان لە بوارى تەندروستى شارەكەیان هەیە؟ خەڵكى هەڵەبجەى شەهید لەبەر ئەو هەموو كێشەو گرفتانەى كە ڕۆژانە بۆیان دروست دەكرێت و ڕووبەڕ,یان دەبێتەوە ئاگایان لە ژیان و حاڵو گوزەرانى خۆیان نەماوە هەتا ئیبَستا خەڵ: دەركى بەوە نەكردووە كە ئایا مافەكانى چین ؟كاتێك ڕوو لە نەخۆشخانەیەك دەكات بۆ وەرگرتنى چارەسەر چین ئەو ماف و ئیمتیازاتانەى كە پێویستە پێى بدرێت بە بەبێ هیچ پێچ و یەنایەو موبەڕیڕێك,یەكێك لەو هۆكارانەى كە تا ئێستا خەڵكى هەڵەبجە دەركى پێدەكەن خراپى بوارى تەندروستیە لە شارەكەیاندا,ئەوەى ئەم حاڵەتنالەباریەى ئێستاى هێناوە بەسەر نەخۆشەكانى هەڵەبجەدا مەبەست خزمەتكردنى زیاتر نیی بەخەڵ:ى ئەم شارە بەڵكو
لەبەر بەرژەوەندى مادى چەند كەسێكە بیناى نەخۆشخانەیەك تێكدەدرێت و بەشەكانى پەرش و بڵاو دەكرێتەوە بەبێ ئەوەى حساب بۆ خەڵك و نەخۆشەكانى ئەم شارە بكەن
لە نەخۆشخانە حكومیەكان دەبینرێن و لە عیادەكان چارەسەر دەكرێن (ئێوارە وەرەوە بۆ عیادەكەم) وێردى سەرزمانى هەندێك لە دكتۆرەكانە و هەندێكیتریان بەقسە هیچیان پێناڵێن بەڵكو بەشێوەیەكیتر ناچاریان دەكەن كە ئێوارە بڕۆنەوە بۆ عیادەكانیان ,ئیش كردن لە كەرتى تایبەتى بۆ كارمەندى بوارى تەندروستی یەكێكە لەو كێشەو گرفتانەى كە ئەمڕۆ ڕووبەڕووى نەخۆش بووتەوە لەم شارەدا.ئەوەى تا ئێستا نەخۆش نایزانێت ئەوەیە كە لە هیچ وولاتَكدا نییە كە سێك لە لە یەككاتدا لە كەرتى گشتى و كەرتى تایبەتى هەمان بواردا كار بكات چونكە بڵێت و نەڵێیت كاریگەرى خۆى دەبێت و نەخۆش لە كەرتى تایبەتدا زیاتر گرنگى پێدەدرێت ئەمەش لەسەر حسابى ئیهمالكردنى نەخۆش لەكەرتى گشتیدا....
بەبەرچاوى حكومەتى هەرێمەوە هەڵەبجە ژەهر خوارد دەكرێت بە پێى ئەو زانیاریانە بەدەست كەوتوون لە شارى هەڵەبجەى شەهید زیاتر لە (...........)دەرمانخانە هەیە كە زۆرێك لەو دەرمانخانانە دەرچووى بەشى ێیدلیە نین و بە پێى یاساى بوارى تەندروستى ڕێگەیان پێنادرێت دەرمانخانە دابنێن,بەڵام بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ئەو شارە و ئاسایشى هەڵەبجە كەمتەر خەمن هیچ نەبێت بیانخنە ژێر چاودێریەكى توندەوە ,چونكە ئەو چاودێریەى سەندیكا هەیەتى لەبەر ناسراوى و بازرگانەكانى دەرمان لەناو ئەو سەندیكایەدا ڕێوشێوێنى توند ناگیرێتە بەر نایانەوێت چارەسەرى ئەو كێشەیە بكەن ..
دەوام نەكردنى دكتۆرو كارمەندەكان بە پێى ڕێژەى یاساى بە پێى یاسا پێَویستە كارمەندى حكومى مانگى 144 سەعات دەوام بكات,بەڵام لە زۆرێك لە بنكەو مەڵبەندە تەندوستیەكاندا هەندێك كارمەند دەوامى تەواو ناكەن و ڕۆژى تەنها 4 سەعات دەوام دەكەن بەم پێیەش كارمەند هەیە لە مانگێكدا 88 سەعات دەوام دەكات ,بەپێى قسەى دكتۆرێكیش زۆربەى دكتۆرەكان بە تەواوى دەوامى خۆیان ناكەن ئەو دكتۆرە: گووتى ڕاستە ئێمەى دكتۆر بە پێى ئەو كاتانەى بۆمان دانراوە دەوامى خۆمان ناكەین بەڵام من ئامادەم تەواوى ئەو كاتانەى بۆم دانراوە دەوام بكەم بەمەرجێك ئەو بڕیارە بەسەر تەواوى دكتۆرەكانیتردا بسەپێنرێت و جێبەجێبكرێت.
بەشى تەوارى شوێنێكە بۆ مەرگى هەڵەبجەیەكان لەبەشى حاڵەتە كتوپڕەكان كە ئێستا لەبەرنەبوونى جێگا لە سوچێكى بیناى مەڵبەندى تەندروستى شەهید فاتیح جێگیر كراوە ڕۆژانە لەكاتى ڕوودانى حاڵەتە كتوپڕەكاندا ئەوانەى ڕوو لەو شوێنە دەكەن توشى چەندین گرفت و چەرمەسەرى دەبن لەكاتى چارەسەر كردنیاندا بەشى تەوارى لە هەڵەبجە تەنها یەك(Bed)قەڕەوێڵەى هەیە بۆ ئەوەى حاڵەتە كتوپڕەكانى لەسەر چارەسەر بكرێت,هەندێك جار لەكاتى ڕوودانى كارەساتێكدا لەبەر نەبوونى قەرەوێڵەى تایبەت , و پێویست بۆ ئەوكەسانەى توشى حاڵەتى كتوپڕى دەبن ئەوا لەسەر زەوى دادەنرێن.هەر لەم بەشەدا یەكێكی تر لەو كێشانە ڕووبەڕوى نەخۆشەكانى هەڵەبجە دەبێتەوە نەبوونى شوێنێكە بۆ مانەوەى نەخۆش(چاودێری) بۆ ئەو نەخۆشانەى كە پێویستیان بە چاودێرى دكتۆر هەیە بۆ ماوەیەك ئەوەى ئێستا نەخۆشى لێوە دەهێڵرێتەوە شوێنێكى گونجاو نییە ئەمەش یەكێكیترە لە كێشەو گرفتەكانى ئەم بەشەو چارەسەر نەركدنى ئەم كێشانەش ماناى ئەوە نییە كە پێویست نین بەڵكو تەواوى ئەو كەمو كورتیانە لەسەر حسابى ژیان و مەرگى خەڵكى ئەم شارەو نەخۆشەكانى ئەم شارەیە...
یەك دكتۆر لە بەشى تەوارى بۆ هەموو هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور لەبەشى حاڵەتە كتوپڕەكان لە هەڵەبجەى شەهید ئامادەیە بۆ وەرگرتنى هەر حاڵەتێكى كتوپڕى لە سنوركدا كە ژمارەى دانیشتوانى دەگاتە زیاتر لە 300هەزار كەس واتە لەوبەشەدا یەك قەرەویڵەو یەك دكتۆر كە پلەكەى(موقیم)ە دانراوە بۆ ئەو ژمارە زۆرەى خەڵك ئەمە لەكاتێكدا لەزۆربەى شارەكانى ترى كوردستان بەشى تەوارى چەند دكتۆرێكى تێدایەو چەندین قەلەوێڵەش ئامادەیە بۆ لەخۆگۆتنى ئەو كەسانەى كە توشى ڕووداو حاڵەتە كتوپڕەكان دەبن..
ئیسعافەكانى نەخۆشخانە لە ماڵەوە خەفارەتیان بۆ دانراوە بەپێى یاسا پێویستە بەشى تەوارى بەبەردەوامى ئیسعافى تێدابێت بەڵام لە هەڵەبجەى شەهید ئیسعافەكان بەهیچ شێوەیەك لەبەشى تەوارى ئامادەنین ئەگەر حاڵەتێكى كتوپڕ ڕوبدات ئەوا ئیسعافەكان لەماڵەوەن پێویستە تەلەفونیان بۆبكرێت بەڵام زۆر جار بەهۆى دەرەنگ هاتنى ئیسعافەكانەوە و ئامادەنەبوونیان نەخۆشەكان ڕووبەڕووى مەترسى دەبنەوە لەناچاریدا كەسوكارەكانیان خۆیان نەخۆشەكانیان دەبەن بۆ سلێمانى و شوێنەكانیتر.
ژنانى هەڵەبجە بەبێ ئامادەبوونى دكتۆر منداڵیان دەبێت بەشى منداڵبوون لە نەخۆشخانەى هەڵەبجەى شەهید كە ئێستا بەهۆى تێكدانى بیناى نەخۆشخانەى عەنەبەوە گواستراوەتەوە بۆ بیناى(توب عەدلیەكە) كێشەو گرفتێكى زۆرى بۆ ژنان و منداڵانى ئەم شارە دروست كردووە هەتا ئێستاش بەبێ چارەسەر ماوەتەوە یەكێك لەو كێشەو گرفتانە نەبوونى دكتۆرە بە پێى پێویست ,لە بەر نەبوونى دكتۆر لەبەشى منداڵبوون پەرستیارەكان سەرپەرشتى منداڵ بوون دەكەن و چەند جارێكیش بە بێ عیلاج و چارەسەر دەنێردرێنەوە بۆ ماڵ.
.
نۆژەنكردنەوەى نەخۆشخانەى عەنەب و سەرلێشێواندنى خەڵك بە بیانوى نۆژەنكردنەوەى بیانى نەخۆشخانەى گشتى عەنەب بوارى تەندروستى لە هەڵبجەى شەهید سەرلێشێواویەكى زۆرى پێوە دیارە و ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەى خەڵكى هەڵەبجە بێزابكەن,ئێستا بەشى تەوارى لە شوێنێكە و قاوشى نەخۆش لە شوێنیكیترە و هۆڵى عەمەلیات لە شوێنێكیتر و بانقى خوێن و موختەبەر لە شوێنێكیترە,ئەمە لەكاتێكدا پێویستە سەرجەم ئەم بەشانە بەتەنها بەك دیوار لەیەكترى دور بن بەڵام لەبەر ئەوەى حكومەت بە تەنگ ژیان و گیانى خەڵ:ى هەڵەبجەوە نییە بۆیە ناپرسێتەوە كێ، ئەوانەى لەم بێسەرو بەریەى بوارى تەندروستى بەرپرسیارن؟
نەخۆشەكانى هەڵەبجە لە چاوەڕانى وەزیرە هەورامیەكەدان لەماوەى 8 ساڵى ڕابردوودا و گۆڕێنى دوو وەزیرى تەندروستى سەر بە یەكێتى و چەندین جار جێگۆڕكیە بە بەرپرسانى بوارى تەندروستى هەڵەبجە بەڵام ڕۆژ لە دواى ڕۆژ بوارى تەندروستى لە هەڵەبجە بەرو هەڵدێر دەچێت و ساڵ لەدواى ساڵ بوارى تەندروستى و پێشكەشكردنى خزمەت بە نەخۆش لە هەڵەبجەى شەهید لە پاشەكشەدایە ,ئەوەى ئێستا لەبەردەمى یەكێتدا مابێت بۆ ئەوەى ئەو گومانە لەسەر خۆى لابەرێت و خزمەتكردنەوەى نەخۆشەكانى هەڵەبجە لە ئەستۆ بگرێت چاوەڕوانى خەڵكى ئەو شارەو نەخۆشەكانیەتى لە وەزیرە هەورامیەكە كە ئایا وەزیرى تازە ئەتوانێـت قەیوانى تەندروستى لە هەڵەبجەى شەهید چارەسەر بكات یان ئەمیش تەنها ژمارەى وەزیرەكانى تەندورستى لە ئەرشیفى ناوى وەزیرەكانى حكومەت زیاد دەبێت و هیچى تر...
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست